بڕوخێ دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و مافیا دزەکانی کورد


مرۆڤی بەناموس و بەکەرامەت.. لەبەرامبەردا کوردی بێناموس

Saturday, 12.26.2020, 20:06

4642 بینراوە


خاوەنەکانی کۆمپانیای (بیونتیک) کە بریتین لە ئۆگۆر شاهين وئۆزليم توريشيکەیە، دۆزەرەوە و بەرهەمهێنەری ڤاکسینی کۆرۆنان ،بەرەگەز کوردن خەڵکی باکوری کوردستانن ، رەتدەکەنەوە وەڵامی تەلەفۆنی ئەردۆگان گەورەتیرۆریست بدەنەوە، ئەمە هەڵوێستێکی پڕ جوان و مرۆڤانەیە ، چونکە ئەردۆگان نوێنەرایەتی تیرۆری ئیسلامی سیاسی و رەگەزپەرستی تۆرانی دەکات.
لەبەرامبەر ئەو دوو مرۆڤە ، کوردگەلێکی بێناموس هەن ، پشتیوانی لە تیرۆری ئەردۆگان دەکەن..
ئەحمەد داودئۆغلو کە سەرۆکوەزیرانی تورکیا بوو لە ٢٠١٥ دا ، دەڵێت:لە سەرەتای مانگی ئابی ٢٠١٥ دا، مەسعود بارزانی دەستخۆشی لێکردین و رازی بوو بۆ بۆمبابارانکردنی زارگەلی ، کە تێیدا دەیان هاوڵاتی ئەو گوندە شەهید و بریندار بوون.
کاتێکیش سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتە تیرۆریستەکانی داعش وئەلنوسرە، لە نیوەی دووەمی مانگی ئازاری ٢٠١٨ ،عەفرینیان داگیرکرد ، مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە ئەردۆگان کرد.
سەیربکەن ، ژنانی کوردان لە شنگال وعەفرین،لە لایەن چەتە جۆراوجۆرەکانی ئەردۆگانەوە، بەردەوام دەستدرێژییان دەکرێتە سەرێ ، لەم تراژدیایە، سەرۆکی پارتی بەشداریی فیعلی و هاوکار سەرەکییە لە جێبەجێکردنی پیلانە گڵاوەکانی ئەردۆگان ..
کاتێ رێبەری گەلان ، ئۆجەلان ' کوردان دابەش دەکات بۆسەر دوو پۆل ، پۆلێکی کوردی بەناموس و بەکەرامەت ، کوردێکی دیکەش بێناموس و بێکەرامەت خزمەتکار بە داگیرکەرانی کوردستان ، بوونی هەیە لەسەر ئەرزی واقیع ، پەکەکە بەهەموو هێزێکییەوە شەڕی کوردی بێناموس دەکات پێش ئەوەی شەڕی داگیرکەران ، چەمککی شەڕ مەبەست لێی شەڕی چەکداری نییە بەتەنها بەڵکو شەڕی مۆڕاڵی و ئەخلاقی و ویژدانییە لەهەمبەر ئەو نیوە بەشەرانە .
فرۆشتنی کچانی کورد لە عەفرین لەلایەن چەتەکانی ئوردوغان