کاتێک بەڵای ماددە و پارە ڕۆحی مرۆڤ ڕاودەکات!

Tuesday, 29/12/2020, 1:09

2693 بینراوە


نامەوێت بکەومە ناو دیدە فەلسەفی و میتۆدەکان ئایدیالستی و مەتڕیالیستی، بەڵام حەقیقەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی لە ناو بەھائایدیەکان زیاتر توانەوەیەکی ڕۆحی و مەعنەوەی لە پێشە، کە ژیانێکی سروشتی لە پێش و کاریگەر بووە، بابەتی ماددیەکان زۆر کاریگەر و ڕەونەقدار نەبوو، نەگشتبووە ئەو ئاستەی سەری ڕمی ھاوکێشەکانی ژیان بێت لە ھەناوی کۆمەڵگادا، خۆڕسکی ژیان کردن و پابەندوونیڕۆحی زۆرکاریگەر بوو! بەدەر لە قۆناخی ئەم دووسەد ساڵی ڕابووردو کە سەرمایەداری توانی پارە بگەێنێتە ئاستی خوداوەند بوون، ڕەگیخۆی بە شێوەیەکی خێرا داکوتێت لە ناو ھەموو جومگەکانی ژیان لە جێگای خوداوەندی ڕۆحی جێگا بگرێتەوە، ئەمە وەک سەرە دێڕێک گرنگەکە مرۆڤ دەزانێت چ ھەڵدەگرێ چەند پێوویستی بە شیکار و خۆێندنەوە ھەیە، ئەوەی گرنگە بۆ من قۆناغێکی زۆرترسناک و ھەژدیھا ئاسا لەمەودایەکی کورتدا چۆن کۆمەڵگا و بەھاکانی ھەموو ھەڵلووشی و بەھا موڕاڵی و ڕۆحیەکانی لەناو کۆمەڵگادا بێ بەھا کرد لە بەرامبەر ماددەو پارە.!
بێگومان ماددە و پارە وەک پێوویستی ژیان مانا و بایەخی خۆی ھەیە! کە کۆنترۆڵ کراوبێ لە پێناو بەھای مرۆڤ وەک بەرھەمی ڕەنجسەیری بکرێ، بەڵام لێگەڕین و ھەڵپەکانی بۆ ڕازاندنەوەی پایەکانی ژیان بێشک داماڵین لە ھەست و سۆز، لە بەھاکانی ژیان کەمدەکاتەوە ودواجاریش کۆیلە بوونێکی قوڵ لە کەسایەتی بونیاد دەنێت! کاتێک باڵدەکێشێت بەسەر ژیاندا تەنیا ھەڵکشانی ژمارەکان ئاسودەیەکی کاتیتپێ دەبەخشن! لە ڕۆژی دوای ھەمان خەڕەک دووبارە دەبێتەوە! بۆ دوجار لەناوتاریکی بێ موڕاڵیدا کە خاوەنی ھیچ نیت لە تاریکیەکی بێڕۆحدا وون دەبیت!.
ئەو کات ھێزی مادی و پارە ناتوانێت خۆشیەکان و بەھا موڕاڵیەکان بۆ بگێڕنەوە! ئەو کات تێکشکانی کەسێتی و ڕۆحی دروست دەبێت! کەھەستانەوەی ئاسان نابێت، ڕۆحی سروشتی و جەسارەتی بزاووتی کەسێتیت لە بەرامبەر ھەموو زوڵم و نادادی و خراپەکاریەک بێھەڵوێست و ڕۆحێکی مرددووە! تەنیا لاشەیەک ووجودی ھەیە، کە داماڵراوە لە سروشت!. کە توانای قسە و بەرگریکردن و ھەڵوێست بوونینییە! ئەقڵ ووشک بووە ڕۆحی تێدا نییە! لێرەوەش بەھای مرۆڤ بوون و کۆمەڵگا دەکەوێتە بەر ڕەحمی زوڵم و کاولکاری و برسیکردن وبەکاڵاکردن بۆ بەرزکردنەوەی ژمارەکان! ئەم کاتەیە کە بەھای کۆمەڵایەتی پارچە دەبێت، ھەرکەسێک بۆ ژمارەی باخەڵی خۆی دەستی بەکڵاوەکەی گرتووە بۆ ئەوەی با نەیبات! بێ ئاگایە لەوەی دەمێکە بەھا و ژیانی لێ براوە.
لە کاتێک ژمارە و پارەکان ڕۆڵیان لە ژیان بێ مانا دەبێت، ڕۆحی ژیان زیاتر داڕوخان و بێ ھیوای باڵی بەسەردا دەکێشێ، بیردەکاتەوەژیانی بێ بەھا بووە! چونکە بەھا و ڕۆحە گەورەکەی مرۆڤ بوونی لەدەستداوە و کۆیلەی پارە بووە!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە