کورتەی هەواڵەکان (9)

Thursday, 12.31.2020, 3:16

5694 بینراوە


- پارتى تا ئێمرۆش شه‌ڕ له‌ سه‌ر پۆست و پله‌ى به‌غدا ئه‌كات و دەیەوێت كازمى  یان عه‌بادى یان موقته‌دا، ئاوڕێكى  به‌خێریان لێ بداته‌وه‌، ئه‌وه‌تا ئیمڕۆ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و،وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و چه‌ندین پۆست و په‌رله‌مانتارى له ‌به‌غداى عروبه‌ دەرکران ، له‌وه‌ش زیاتر تا ئیستا سێ دانه‌ فه‌وجى مه‌سعود بارزرانى پاره‌ و ده‌رماڵه‌ له‌به‌غداوه‌ وه‌رئه‌گرن، ئه‌مانه‌ هه‌موویان مایه‌ى شانازى و سه‌رفرازین بۆ پارتى و كۆیله‌كانى، بەڵام لاى كه‌سێكى وه‌ك ئازاد جوندیانى ئه‌وه‌ شتێكى ئاسایى و نۆرماڵه‌، کەچی بۆ میلله‌ت و مووچه‌ خۆران كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌ده‌ست سیاسه‌تى شكست خواردوى مه‌سرور و پارتىیه‌وه‌ ته‌واو بێ حاڵ بوون و كه‌وتونه‌ته‌ سه‌ر ساجى عه‌لى، داوا ده‌كه‌ن موچه‌كه‌یان بچێته‌ سه‌ر به‌غدا، ئازاد جوندیانی ئەمەیان بە ناپاكى و خیانه‌ت دادەنێت. جا وەکو قسە لەسەر خیانەت و  ناپاکی دەکرێت، ئازاد جوندیانى بۆ خۆی جاسوس و سیخوڕِ و کەسێکی تا سەر ئێسقان ناپاکە، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە کە ساڵی پار بە فەرمان و پرسی ئازاد خزمێکی پەیوەندیی بە میتەوە کرد و لە رێستۆرانەکەی هەولێر لەگەڵ کارمەندەکەی میتدا کوشتیان، ئەوەشتان لە بیر نەچێت و هەموو دەیزانن، کەوا پارتیی و بنەماڵەی مەلا مستەفاش پێکەوە كلكیان گرێدراوە له‌گه‌ڵ دوژمناندا.
 
- پارتى به‌جۆرێك تۆقیوه‌ وزراوى چووه‌، سڵ له‌ هه‌موو شت ئه‌كاته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ش داواى كردووه‌ كه‌ هه‌موو كۆیله‌ و دارو ده‌سته‌كانى چاودێرى چڕ و وردى خه‌ڵكى بكه‌ن، له‌ هه‌رجوڵه‌ و حاڵه‌تێكى نائاسایی به‌ په‌له‌  ده‌زگاى زانیارى و ئاسایش ئاگادار بكه‌نه‌وه‌،هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌  پاش چه‌ندین  ساڵ مت بوون و بێده‌نگ بوون، بۆیه‌كه‌م جار خانمه‌ په‌رله‌مانتارێكى پارتى به‌ناوى (خدیجه‌ عومه‌ر) بێده‌نگى  شكاند و وه‌ ك ته‌یرى گوڵ کەوتە خوێندن ،داوایه‌كى به‌په‌له‌ى له‌ سه‌رانى حیزبه‌كه‌ى كرد كه‌ چاودێرى  وردو چڕ بخاته‌ سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌ت تیك تۆك و پۆبچى، به‌لاى ئه‌و خانمه‌وه‌ خۆپیشانده‌ران سوودی زۆریان  له‌ ته‌كتیك و شه‌ڕ و هونه‌رى جه‌نگیه‌كانى ئه‌و دوو یارىیه‌ بینیوه‌. ئه‌گه‌ر زۆره‌ به‌و شێوه‌یه‌ پارتى و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ته‌فرو تونا بكه‌ن.
 
- له‌تازه‌ترین هه‌واڵى ته‌له‌فزیۆنى گه‌لى كوردستاندا ئه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا كه‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و وڵاتى هیندستان په‌یوه‌ندیه‌كانیان پته‌و ده‌كه‌ن. شیاوى باسه‌ تاكو ئێستا  نه‌زانراوه‌ كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ چین و چ بوارێك ده‌گرێته‌وه‌؟ قسه‌كه‌رێك به‌ناوى كۆمیته‌ى سه‌ركردرایه‌تى یه‌كێتى كه‌نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێَت له‌لێدوانێكدا وتى، به‌ربِواى من په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر راهێنانى سه‌ركرده‌ و به‌رپرسه‌كانه‌ له‌سه‌ر درۆو وفشه‌ و چاوبه‌ستى خه‌ڵك ،بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاره‌ ستافێكى كاراو لێهاتووى  (بۆلیۆد) بێنه‌ سلێمانى و راهێنان به‌ مه‌كته‌ب سیاسى و سه‌رركردایه‌تى و دارو ده‌سته‌كه‌ى بكه‌ن، له‌وبوارده‌ا پڕۆفیشناڵیان بكه‌ن.