دەسەڵاتی کوردیی دەوڵەتی کوردی خوارد

Saturday, 02/01/2021, 0:14

6320 بینراوە


حەسەن عەلەویی گه‌وره‌ ڕوناکبیری عێراق ده‌ڵێت: من به‌ كوردم وت :- تێبگەن ئێوە نابن بە وڵاتی دوبەی، دوبەی بە کەڵکی ئێوە نایەت، مۆبایل و مۆڵتان بۆ چییە، داهاتووی ئێوە مەڕ و بزن و گەنم و جۆ و کشتوکاڵە، خوا هەموو شتێکی بە ئێوە داوە.
ده‌شڵێت دوایی پێم وتن:-
(500) ساڵ بەسەر جەنگی چاڵدێراندا تێپەریووە بەڵام چاڵدێران هەر ماوە و کەچی ئێوە خەوتوون و قاچەکانتان هێشتا بە بەر خۆرەوەیە .
هەر خەریکی حیزبایەتی و ناوچەگەریین بۆچی بەسەر هەولێر و سلێمانی دا دابەش بوون؟
بۆ ئه‌وه‌نده‌ په‌رته‌وازه‌ن؟
ئێوه‌  لە دروستکردنی دەوڵەت 500 ساڵ دواکەوتن
کاتێک دەوڵەتی عوسمانی رووخا ئێوە لە کوێ بوون؟؟
ئەی ساڵی 1991؟
ئەی لە 2003 کە عێراق ڕووخا ئێوە له‌ كوێ بوون ؟
ئێوە دەوڵەتتان پێ ئەدەن، بەڵام خۆتان لێی ڕائەكەن !
کورد بە دۆخی ڕەتکردنەوەی یەكتڕ رازییە و گرێی مێژووی بۆ ناکرێتەوە. ئێوە دوای ساڵی 1991 تەنیا دەسەڵاتتان دروستکرد نەک دەوڵەت . ئەوە هەڵەی ئێوە بوو. جارێکی تریش دووبارەتان کردەوە. 
دەسەڵاتیش بەبێ دەوڵەت وەک شێری برسی وایە .
دەسەڵاتێکی وەها هەموو شتێک لوش دەدات و دەیخوات. بۆیە دەسەڵاتی کوردیی دەوڵەتی کوردی خۆی خوارد ..!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە