دژە تیرۆر یان کارخانەی تیرۆری کوردی؟

Saturday, 02/01/2021, 14:16

7769 بینراوە


دیارە لەماوەی ٢٩ ساڵی ڕابردودا سەدان ڕێگەی خەبات تاقیکرایەوە بۆ بەدیهێنانی دەوڵەتی دامودەزگایی و ئازادی و یاساو عەداڵەتی و بنبڕکردنی فەسادی ئیداری و جۆرەکانیتر، بەڵام نەک هیچ سودی نەبوو بەڵکو ڕۆژ دوای ڕۆژ کوردستان بەرەو وێرانەی زیاتر دەڕوات و میللەتی کورد هیچی نەما بۆ لەدەستدان تەنیا گیانی نەبێت، بۆیە پێموایە تەنها ڕێگەی ڕزگاری میللەت ئەوەیە تەواوی خەڵکی کوردستان ڕاپەڕینێکی هاوشێوەی ئەوە بکەن کە دژی سەددام حوسێن کردرا. ئەبێت خەڵک چەک هەڵبگرن و ڕاپەڕینێکی چەکداری بکەن بۆئەوەی کە ئەو گیان و ژیانەی کە هەیانە یان ئەویش لەدەست بدەن و بارودۆخەکە بەتەواوی لەخۆیان و لەدەسەڵاتدارانیش تێک بدەن یان ژیانێکی شایستەتر بەدەستبێنن.
هەروەک خۆتان بینیتان، بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی خائین و هەتیوەکانی جەنگۆی برای ناوبراو، سەرەڕای بێ مووچەیی و نەبوونی خزمەتگوزاریی، بە فیشک و تیرۆر و کوشتن، وڵامی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئێوەیان دایەوە.
لاهووری جەنگۆ، لە لایەک چەتە و چەکداری ئاسایش لەچەشنی سەگی هار بەردەداتە گیانی ئێوە و لە لایەکی دیکەشەوە دەڵێت: " خۆپیشاندان مافی هاوڵاتیانە و پشتگیریان لێ دەکەم"!!
خولە سەنگاوی سمێڵ بابڕیش لە گەرمیانەوە، دەڵێت ئەگەر ئاسایش هەروا بەردەوام بێت لە هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەران، ئەوە منیش پێشدەرکەکانم دەنێرم بۆ پشتگیری هاوڵاتیانی کوردستان.!!
ئەم حەرامزادانە، سەدان درۆ و دەلەسەی دیکەیان لە هەگبەدایە لەمەڕ ئەوەی دزیی و جەردیی و پیاوکوژی ڕۆژانەی خۆیان دیزەبەدەرخۆنە بکەن.
هەڵکوتانە سەر کەناڵی NRT و لێدان و سووکایەتی بە کارمەندان و دزینی کەلەوپەل و ئامێرەکانی، ئەوپەڕی بێ شەرەفی بنەماڵەی تاڵەبانی ـ جەنگۆی بۆ ئێوە دەرخست.!!
لاهووری فشەکەر و تاقمە پیاوکوژ و جەردەکەی بزانن؛ کە بەمزوانە خەڵکی کوردستان دەکەونە گیانتان و تەنانەت بە هەڵدانەوەی قەبری هەرچی خائین و خاک فرۆشە، ئەم نیشتیمانە لە تۆوی چەتە و خائینی خۆماڵی پاکدەکەنەوە و پێویستە جەلال تاڵەبانی بە مردوویش لەگۆڕ دەربهێندرێت و لە لایەن گەلەوە دادگایی بکرێتەوە!
دزینی ئامێرەکانی تەلەویزیۆنی NRT و ناردنی دەیان چەتە و چەقۆکێشی ئاسایش بۆ سەر ئەم کەناڵە و هەروەها ناردنی تیمێکی تەکنیکی بە مەبەستی جیاکردنەوە و دزینی کەلوپەل و پێداویستی لە ناو هۆڵەکانی تەلەفیزیۆن، کە بۆ کەناڵەکەی لاهوور لە داهاتوودا دەتوانن کەڵکی لێوەرگرن، بەشێک بوو لە پلانی هەڵکوتانە سەر ئێن ئاڕ تی و دەمکوتکردنی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان.

زۆر لەمێژە هاوار دەکەین کە خیانەتکاری سەرەکی لە کوردستان و دزیی شاراوەی ناوماڵی کورد، بە دەرجەی یەکەم بنەماڵەی تاڵەبانی و برایم ئەحمەد و هەتیوەکانی جەنگۆن. خەڵکیان فێردەکرد کە پارە و مووچە و سەرۆکایەتی هەرێم تەنیا لای بنەماڵەی بارزانیە، و ئەوە ئەوانن دز و جەردەن و ماڵی خەڵک دەخۆن.! کەچی ئەم بێ شەرەفانە لە دیوەخانە عەشاییریەکە(پەرلەمان)، لە دزیی نەوت، لە قاچاخچیەتی سەرسنوور، لە هەڕەشە و سەرکوت و ڕفاندن و تیرۆر و پیاوکوشتن و بێ نامووسی، ئەوندە گڵاون کە ڕووی ڕەشی پارتی و بارزانیان سپیکردووە.!
لاهووری فشەکەر با باش بزانێت، هێشتا بیرەوەری خیانەت و خۆفرۆشی ئاسایشی خێڵی تاڵەبانی خائین و نامەرد دەرحەق بە خەڵکی خۆپیشاندەرو نوسەر و هاوبیرانم لە مێشکمان نەسڕاوەتەوە، کە چلۆن لەلایەن چەقۆکێشەکانی ئاسایشی سلێمانی و پێنجوێن و سەرەڕای بێڕێزیی پێکردن لە زیندانی ئاسایشی سلێمانی، دەیان چالاکوانی سیاسیی کورددیان ڕادەستی حکومەتی شیعە و کۆماری سێدارەی ئێران کردەوە.!
هێشتا ئێمە شێوەی ئەو چەتە و چەکدارانەی لە ناو بەفر و بەستەڵەک و باوبۆرانی سنووری سەیرانبەند، کە بە پێکەنین و گوتنی "ئاغا جان"بە پاسدارەکانی سوپای پاسدارانی بانە و ئیتلاعاتی ئەو شارە، خەڵکی چالاکوانانیان تەحویل دایەوە، و دواتر شەق و تێهەڵدانی جاشە بەناوبانگانەکانی سنووری بانە و لەوانە عومەرە درێژ و عەتا سوور و شەپڵاخەی ڕەحمان ئاغای سیاومە ـمان لەبیر ماوە.! بۆیەش تۆپاندنی جاش و جەردەیی کوردایەتی عەشاییری کە بوونەتە هۆکاری داڕمانی ئەخلاقی و ماڵوێرانی خەڵکی کوردستان بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین.

داواکارم لە گەنجانی کوردستان بە ڕێکخستنی هێزی خۆیان و دەست و مەچەکی پڕچەک، ڕۆژانە و لە ناو ماڵ و سەرشەقام سەرگەورە و سەرزلەکانی ئاسایش بتۆپێنن. وەک چۆن هێزی بەعس نەیدوێرا لە سلێمانی بە ئاسانی دەرکەوێت، ژیان لەم داوێنپیس و چەتانە بکەن بە ژان و خەویان هەراسان بکەن.
هەرجۆرە بێ ڕێزیەکی ئەوان نیسبەت بە خۆتان بە فیشک وڵام بدەنەوە. ئەگەر سووکایەتی بە ژن و منداڵتان کرا، مەهێڵن ژن و منداڵیان بحەسێنەوە. ئێوە شکست ناخۆن، ئێوە هەرگیز نامرن، بەڵام توخمی ناڕەسەن و خائینی ئەم وڵاتە لەناودەبەن و بۆ هەمیشە وڵات لە جاش و جەردەی کوردایەتی خێڵەکی پاک دەکەنەوە.
دڵنیابن تاوەکوو چەک هەڵنەگرن، ئەمانە لێتان نابنەوە و ڕێک وەک گەنە و مچی ناو ڕان، باش دەزانن بە کوێی کوردایەتیەوە نووساون.
لاهووری فشەتیرۆر، بابزانێت ئەوەندەی هەتیوەکانی بنەماڵەی بارزانی پیاوکوژ و جەردن، ئەم و برا سەرگۆسالەکانی برای، دوو هێندە قێزەون و تیرۆریستن.
داواکارم لە هەموو گرووپە نهێنی و چەکدارە ناڕازییەکان، شەڕی مان و نەمان دەست پێبکەن. خۆتان ڕێکبخەن و کوشتنی پێشدەرکە و ئاسایشی حیزب حەڵاڵە و تۆپاندنیان ئەرکی نیشتیمانیی و نەتەوەییە، ئەوەی دژی لاو و گەنج و خەڵکە توڕەیە ببێت، بەتایبەتی بۆ لەکان ئەوە بزانن یان تریتخۆری ئەمانەیە و یان لە جەماعەتی عەبە ژن دزی مەدخەلیە.
لە کۆتاییدا دەستخۆشی لە خەڵکی قارمانی ڕانیە و پیرەمەگروون و بازیان و دووکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.!
وە لەڕاپەڕینی داهاتودا هیچ جیاوازیەک بە هەردووک بنەماڵەی خوێن ڕێژو تیرۆریستی بارزانی و تاڵەبانی مەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە