مەسعود بارزانى ده‌زگاى پاراستن به‌ باره‌گاى بارزانى ده‌به‌ستێته‌وه‌


کورتەی هەواڵەکان (10)

Sunday, 01.03.2021, 21:26

3423 بینراوە


به‌حه‌ول و قوه‌تى خوا    به‌هیمه‌تى ره‌سوڵڵا
به‌جوهدى شێخ كه‌سنه‌زانى   به‌هیمه‌تى موریدانى
چاره‌ ئه‌بێت كێشه‌ى هه‌موو كوردستانى


- پاش ئه‌وه‌ى شاندى به‌ناو حكومه‌تى هه‌رێم بێ هیوا بوو له‌ كفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى دارایى  و ره‌وانه‌كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، ئێستا شێخ نه‌هرۆى بابى عالى و گه‌وره‌ مه‌رجه‌عى جاش و خۆفرۆشان هاتۆته‌ سه‌رخه‌ت و ئه‌ڵێت: هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له ‌رێگه‌ى  ته‌ریقه‌تى كه‌سنه‌زانى كه ‌مه‌رجه‌عێكى سۆفێگه‌رى جیهانییه‌، كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و قه‌یرانى دارایى چاره‌سه‌ر بكه‌ین، له‌م باره‌یه‌وه‌ شرۆڤه‌كارێكى سیاسى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ پێشتر حزب و حكومه‌ت تا مووچه‌یه‌كیان ئه‌دا سیل و دیقیان به‌خه‌ڵك ئه‌كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئەوە  زۆره‌ كه‌ شێخ نه‌هرۆ رێگه‌یه‌كى دیكه‌ بگرێته‌ به‌ر، هه‌ركه‌سێك ببێتە ده‌روێش و تۆببه‌ كار نه‌بێت مووچه‌ى پێنه‌دات، ئه‌بێت ئه‌و كه‌سه‌شى كه‌ مووچه‌كه‌ وه‌رئه‌گرێت  له‌سه‌رشێوازى موردی و صۆفى و مسكێن  بچێت ده‌ستى جه‌نابى شێخ زیاره‌ت بكات.

- هه‌واڵه‌كان له‌سه‌ر زارى رێواسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه‌ ئه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نێت  له‌ په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ى دوومانگ ئه‌چێته‌ قۆناغى مت بوونه‌وه‌، پشوو وه‌رده‌گرێت، ئاگایانى سیاسى ئه‌ڵێن ئه‌م ماوه‌یه‌ خانمه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان.....  تاقه‌تى دانیشتن و په‌رله‌مانى نه‌ماوه‌، هاوكات به‌درێژایى ئه‌م ساڵى په‌رله‌مان ، ته‌نها 16 پرۆژه‌ یاساى ده‌ركردوه‌ كه‌ هیچیان نه‌چونه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه‌. چاودێرێكى سیاسى زۆر به‌راشكاوانه‌ وتى خۆزگه‌ له‌برى ئه‌و سه‌د و ئه‌وه‌نده‌ په‌رله‌مانتارانه‌ بزن و مه‌ڕِو ماڵاتمان لە ناو هۆڵەکانی پەرلەماندا دابنایە‌، ئێستا بارى دارایمان زۆر باش ئه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌ ده‌یان كه‌سیش له‌سایه‌ى ئه‌و مێگه‌له‌وه‌ هه‌لى كاریان ده‌ست ئه‌كه‌وت.
 
- زۆربەمان ناوى ئه‌بوبه‌كرى سدیقی خەلیفەی ئیسلاممان وه‌ك پیاوێكى له‌خواترس و بێ لایه‌ن و بۆخوا سوڵح و یه‌كه‌م خه‌لیفه‌ى موسڵمانان  ناسیوه‌. ئێستا له‌سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پارتى و مه‌سعوده‌وه‌ مسینه‌ هه‌ڵگرێكیان قووت كردۆته‌وه‌  و ناویان ناوه ‌(ئه‌بوبكرى صدیق) كه‌ ناوبراو كاسه‌ لێسى پارتییه‌ ، بۆ ئه‌وى سه‌ر و سه‌كوتى مەسروری کوڕی مەسعود و پارتى جوان بكات ولاى خه‌ڵك خۆشه‌ویست و شیرینى  بكات، به‌رگى ئاینى و سه‌له‌فى ئیسلامییان به‌باڵادا كردووه‌  له‌رێگه‌ى فاڵ و پێشبنى یه‌كانییه‌وه‌  ئه‌یه‌وێت  شكست  و دۆڕان و ناوزڕاندنى پارتى  بشواته‌وه‌، له‌ تازەترین لێدوانیدا  ئه‌ڵێت ساڵى 2021 خه‌ڵك زیاتر حكومه‌تى برا گه‌وره‌یان خۆش ئه‌وێ .
دەک رووت رەش بێت فاڵگرەوەی ساختەچی
 
- له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ى ساَڵى نوێ وه‌ مه‌سعودبارزانى وتارێكیدا تیایدا وتى: هیوادارم ساڵى 2021 كۆتاییهاتنى گرفته‌كان بێت. شاره‌زایانى سیاسى و شرۆڤه‌كاران ئه‌م وته‌یه‌ى مه‌سعود بارزرانیان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه‌و ئه‌ڵێن  ئه‌م قسه‌یه‌ مه‌غزایى سیاسى هه‌یه‌ و ئاماژه‌یه‌كى روونه‌ بۆ نغرۆبوون وتیاچوونى حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى پارتى، سڕینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌زى واقیع، چونكه‌  یه‌كه‌م و كۆتا گرفت كه‌ نیو سه‌ده‌یه‌ به‌رۆكى  خه‌ڵكى  به‌ش مه‌ینه‌ت و قورمساغى كوردى گرتوه‌، ته‌نها و ته‌نها پارتى و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى مه‌سعوده‌،گه‌ر ئه‌وان كۆتاییان بێت ئیدى وڵات ئه‌بێته‌ شامى شه‌ریف