ئەقڵیەتی چالاکی و ڕێکخراوەی باشوور لە داڕوخاندایە

Sunday, 03/01/2021, 22:27

4003 بینراوە


نووسینی ئەم بابەتە لێگەڕینە لە کێشەی چەمکی کاری ڕێکخراوی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵگای مەدەنی، کە ماھیەت و جێگای خۆی ھەیە بۆپێشەنگی کردن و ھەنگاونان بۆ کۆمەڵگایەکی مەدەنی و دیموکراتیک، بتوانێت سەرکێشی بکات بۆ چارەسەری و گۆڕانکاری لە ھەمووجومگەی سیاسی و ئێداری و کۆمەڵایەتی و ھەنگاونان بۆ وەرچەرخانێکی مێژووی، ڕاگرتنی ھاوسەنگی لە گشت کایەکانی ژیاندا کە بتوانێتھاوسەنگی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئیداری و دادی کۆمەڵایەتی دەستەبەر بکات. کۆمەڵگا بتوانێت ھەبوونی خۆی تێدا بدۆزێتەوە و بەئەرکیخۆی ھەستێت، بە واتەیەکی تر ڕەھەندی سیاسی و خۆپارێزی و مافەکانی خۆی تێدا بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ بپارێزێت، لێرەوەکۆمەڵگایەکی زیند و ڕێکخراوە مەدەندی واتای خۆی ھەیە.
لە قۆناخی ئەمڕۆدا زۆربوونی ڕێکخراوە و گروپ چالاکی سیاسی و مەدەندی لە گۆڕەپانی باشووردا تا ئاستێکی باش بوونی ھەیە وبەردەوام بۆ کێشەکان لە شەقامدا خاوەن دەنگ و ڕەنگی خۆیەتی، تاکوو ئێرە وەک ھەنگاوێک واتایی خۆی ھەیە. بەڵام ئەم دەرکەوتن وھەڵوێستانە ناتوانێت وەڵام دەرەوەی قۆناغی ئێستا بێت، زۆر کات بێ ھیوای و تێکشکانی ئیرادە باڵ دەکێشێ بەسەر ھەموو کاروخەبات وچالاکیەکاندا. چونکە ھێشتا مەرفووم و بنەماکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕێکخراوی لە چوارچێوەیەکی شکڵی و تەقلیدی بەڕێوە دەچێ،ناتوانێت لە قوڵای کێشەکان تێبگات و شۆڕبێتەوە بۆ جەوھەری کێشەکان و چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە.
ھەلومەرجی گۆڕانکای سیاسی عێراق و باشوور کرانەوەی بە ڕووی سیاسەتی نێودەوڵەتی و دامەزراندی سیستەمی پەرلەمانی ڕێکخراوەی،وەک پرانسیپی دیموکراتی شکڵێکی پێبەخشرا، ئەمەش تەنیا چاوبەستێک و فێڵێکی دەسەڵات و سیاسەتی نێودەوڵەتی بوو بۆ مەشروعکردنی دەستوەردانەکان، بانگەشەی عێراقێکی ئازاد و دیموکرات و لابردنی سیستەمی دیاکتاتۆر بوو.
ھەرچەند گۆڕانکاریەکی بەرفراوان کرا، بەلام ناتوانین بڵێین لە جەوھەریشدا ھەمان گۆڕانکاری ئەنجامدراوە، بۆیە ڕەوڕەوەی گۆڕانکاریەکانقووڵبوونەوەی کێشەکانی لێکەوتەوە، پاشەکشێ و ھەنگاو بۆدواوە دەنێ لە ھەموو ڕووەکانەوە و ھیچ ئاسۆیەکی ڕوونیش دیار نییە.
ئەگەر گەلانی عێراق وەک فەراسەتێک مێژووی بگرتایە دەست بێگومان دەتوانرا جەوھەر و ناوەرۆکی دیموکراتی ڕەگ و رەنگدانەوەی بەشێوەیەک لە شێوەکان ڕێچکەی خۆی بگرتایە، بە داخەوە بە شێوەیەکی لۆژیک و ئاقڵانی خۆێندنەوەی بۆنەکرا، بۆیە ئەمڕۆ بە پێچەوانەوەکۆمەڵگا و سیستەمی حوکمڕانی تووشی گێژاوێکی سیاسی و ئیدارەدان و کۆمەڵایەتی قوڵ بۆتەوە، کە وەک نابینایەک بۆ خۆپاراستن خۆیدەکێشێ بە ھەموو دیوارە ڕوخاوەکان و دەستی بە دیوارە ڕزیەوەکانەوە گرتووە کە بۆنی ژیانی کۆن و پاراستنی ژیانی خۆی تێدادەبینێتەوە، بێگومان ئەو گووتە فەلسەفییە کە ئەگەر کۆمەڵگا نەتوانێت لە ھەلومەرجی گۆڕانکاریدا پێشکەوتن بە دەست بھێنێ بێشک ڕوویخۆی بۆ ژیانی ڕابورد و وەردەگێڕێت، لە ھەرێم و عێراقدا ڕەنگدانەوەی دیارە.
ڕێکخراوەکان، ڕۆشنبیران، چالاکە سیاسی و مەدەنیەکان، نەیانتوانی ڕۆڵی یەکلاکەرەوە ببینن لە چارەسەری کێشە و گرفتی سیاسی وئیداری کۆمەڵایەتی و حوکمڕانیدا، زۆر ھۆکاری بنچینەی ھەیە لە میتۆد و ستراتیژی و دونیابینی بۆ چارەسەری بابەتەکان، گرنگە بەچاوێکی ڕەخنە و پێداچوونەوە خۆێندنەوەی قوڵی بۆ ئەم بابەتە بکرێ.
زۆر ھۆکاری گرنگ ھەیە کە مرۆڤ دەتوانێت ڕاوەستەی لەسەر بکات، نەبوونی ھۆشیاری کاری ڕێکخراوەی کۆمەڵگای مەدەنی وەککۆڵەکەیەکی بەھێزی بنەماکانی دیموکراتی بوون و گەشتن بە مافەکان لە ڕێگایەوە گرنگی خۆی ھەیە، ئەمەش پێووستی بە ئاڵوگۆڕی ھزری وبیرکردنەوەی کۆمەڵگاوە ھەیە، ھەرچەند لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و کوردستان بە تایبەت ئەم ھزرە زۆر بەھێز نییە، ھەمیشە چارەسەری لەڕوانگەی ھێز و ھێزی باڵاوە دەبینێ، بۆیە چەمکی کۆمەڵگای مەدەنی ناتوانێت پێشکەوتن زۆری بەخۆیەوە بینێت و بێباوەڕی ھەیە، بۆیەکاروچالاکیەکان بە نیوەناچڵی دەمێنێتەوە و لەبەرژەوەندی دەسەڵات دەشکێتەوە.
نەبوونی بونیادێکی فکری و ستراتیژی لە کارنامەی ڕێکخراوەی، تێنەگەشتن بە قووڵای کاری ڕێکخراوەی و ئەرک چییە؟ ڕێکخراوەکانیتووشی ئیفلیج بوون کردووە، بۆیە وابەستەبوون بە دەسەڵات و حزبەکان لە پێشەوەیە، لە سێبەری حزب لە شەقام تێ ناپەڕێت! ھەر ھەوڵێک لەئاستی فەرمی تێپەڕ نەبێت، ناتوانێت بگاتە ئامانج، چوارچێوەی کاری ڕێکخراوەی سنووردارکراو بێت، نەتوانێت زیاتر ھەنگاو بۆ پێشەوەبنێت و ڕێچکەی ڕاستەکەی خۆی بگرێت کە فەراھیم کردنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتیە.
ئاستی شکاندی مەرفوومی ڕەسمی چوارچێوە دیاریکراوەکە و پابند بوونی ڕەھا بە یاساکان پێوویستی بە وەرچەرخانێک ھەیە! تێگەشتن وخۆێندنەوەی بنەماکانی دیموکراتی و ڕێکخراوەی لەسەر بنەمای فکری و فەلسەفی و سیاسی و کۆمەلایەتی گرنگی خۆی ھەیە، کە پراکتیزەبکرێ، گرنگە مرۆڤە پێشەنگ و ڕۆشنبیرەکان بتوانن خۆیانی تێدا قوڵ بکەنەوە لەسەر بنەمای کەسێتی نەک زانیاری! مەبەستم پێشخستیکەسایەتی دامەزراو خاوەن دیدێکی وابەستەیە، بە مەبدەئەکانی ئازادی و دیموکراتی، نەک کەسایەتیەکی مەتاتی و دووفاقی بەرژەوەندیپەرست و بە پێی ھەلومەرجە داسەپاوەکە یاری خۆژیاندن و بەرژەوەندی خۆی بەدەست بێنێ.
کێشەکە ئەوەیە پاشکۆ و پاشماوەکانی حزب چ وەک کەسێتی، یان ڕێکخراوەی، لە ژێر زۆر ناو خۆیان فۆرمیلە کردووە و گووتار وبانگەشەکانیان وەک ھێزی دژبەر نیشان دەدەن! بەڵام بە ھەمان لۆژیک و ئەقڵیەتی پێشوو بیردەکەنەوە، ناگەنە ئەنجام. یان ئەوەیە لە پێناوبەدەست ھێنانی بەرژەوەندی حزبی و کەسێتی خۆیان ئەم زاتانە ناتوان چوارچێوەی کۆن تێپەڕ بکەن، دەیانەوێت کارێک بکەن لەگەلدەسەڵات بەرکەوتەیەک تووند دروست نەبێت، بە شێوەیەکی ھاوسەنگ ئەم دۆخە ڕابگرن. لەکاتێک ئەگەر خواست و ھەستی تێپەڕاندیچوارچێوەی کۆنیشیان ھەبێت، بەلام لە ئاستی پێگەشتن و ھۆشیاری کەسێتی چونکە کامڵ و خاوەن دونیا بینیەکی نوێ و جیاوەزنین ناتواننھەنگاو قەڵەمبازێکی کاریگەر پێشبخەن.
وەرچەرخان شێوازی گووتار و ئەدەبیاتی سیاسی و فەرھەنگی سیاسی و کۆمەڵایەتی نوێ دەخوازێت، کە توانای تێپەڕاندنی ئەو ئەدەبیاتەیئێستای ھەبێت، ئەو زمان و گووتارانەی پێشدەکەون لەسەر بنەمای ئاقڵانیەت بێت، بە شێوەی ڕێکخستنی جوڵە بە کۆمەڵگا بکات، نەک بەجوڵانی ھەست و سۆزی کۆمەڵگا بیەوێت بگاتە مەبەستی خۆی، لە چەند سەعات و ڕۆژێکدا ھەڵچوون و کڵپەی کۆمەڵگا خامۆش بکاتەوە،ئەگەر گرنگی بە جەوھەری کێشەکان و تێپەڕاندنی کێشەکان بە شێواز و چارەسەری بنەڕەتی نەبەستیتەوە، دەرئەنجامەکەی ھەمان ئەنجامیئێستاو درێژە پێدەری قۆناخی دوای شوباتی دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە