پیرۆزبایی بۆ ستافی کوردستانپۆست

Monday, 04/01/2021, 12:31

4201 بینراوە


پێشەکی ساڵی نوێ لە خۆتان و خانەوادە و ستافی کوردستانپۆستی ئازیز بێت و هیوادارین هەردەم لەش ساغ و کامەران بن.. من زۆر خۆشحاڵم کە بتوانن ساڵ دوای ساڵ کوردستانپۆستی بوێر ئەبینم زیاتر گەشەی کردوە و جێ پێی خۆی لە نەخشەی مرۆڤی کوردا، کردۆتەوە. بۆ ئەمەش؛ بێ ئەرك و ماندووبوونی بەڕێزتان ئەستەم بوو ئەم سایتە خۆی بەپێوە ڕاگرێ و بەم شێوەیەش بەردەوام بێ، لەوەش زیاتر مایەی خۆشحاڵی من و دەیانی وەك منە ئەوەیە کاریگەری گەورەی لەسەر ڕەوت و هزری تاکی کورد دروست کردوە و گەلێ لەو شەپۆلانەی دژی کورد کراوە لەلایەن دوژمنانی کورد و جاش و خۆفرۆشان، کەم کردۆتەوە.
بەڕاستی جێگای سەربەرزیە بۆ خۆتان و ستافە بەڕێزەکەتان کەوا زۆر نووسەری بوێر و خامە شیرین لەدەورتان مۆڵیان داوە و خەباتی هۆشیاری ، برەو پێئەدەن. لەکۆتاییدا تەنها هیوای لەش ساغی و ژیانێکی سادە و سەرکەوتوانەتان بۆ ئەخوازین و هیوامان تەنها سەرکەوتنی گەلەکەمانە بەسەر خۆفرۆشان و خاك فرۆشان. وە بەڵین ئەدەین تاکو کوردستانپۆست لەسەر ئەم ڕەوتەی خۆی بەردەوام بێ، ئەوا ئێمەش سێبەرەکەی ئەبین و ئەوەی پێمان بکرێ، درێغی ناکەین.
زۆر سوپاس ئەو هەلەتان پێ بەخشیوین بمان کەن بە تاکێکی خێزانە بەڕێزەکەی کوردستانپۆست
براتان/حەمە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە