کوڕەکانی شێخ محمد عبدالکریم کەسنەزانی

Tuesday, 05/01/2021, 22:07

6405 بینراوە


شێخ نەھرۆی شێخی کەسنەزانی چۆن مووچەی خەلکی (ھەژار..!!) دابین دەکات؟


برایەکی ئەم شێخە (مەلاس کەسنەزانی ، لەساڵی ٢٠١٤ وەزیری بازرگانی عێراق بوو.. حەیدەر عەبادی دوای ساڵێک لەدەست بەکاربوونی لەمانگی ٢٠١٥/١٠ .. لە سەر گەندەڵی لەوەزارەت دەری کرد و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.. ھەر ئەو ڕۆژە (شێخ مەلاس) بەپەلە دەگاتە سلێمانی و جانتای خۆی دەپێچێتەوە بەرەو ئوردن ھەڵدێ..
ئەوەبوو (غیابیە ) لە ەساڵی ٢٠١٨ بە ٧ ساڵ حوکمی زیندانی بۆ دەردەچێ..
مەلاس کەسنەزان

دکتۆر جونەیدی محمد عەبدلکەریم کەسنەزانی ، براشیان لەھەڵبژاردنی ٢٠١٤ لەسەر لیستی (ئیتلافی وەتەنیەی)ی ئەیاد عەلاوی لەسەر شاری ئەنبار خۆی بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید دەکات .. ئەوەبوو تا ساڵی ٢٠١٨ ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو.. 

بەڵام ڕۆژێک ناوی ئەم برادەرەتان بیست کەخۆی بە کورد زانیبێ .؟ یا خەمی مووچەخۆرانی کوردستانی ھەبووبێت؟ یانیش ڕۆژێک گوێتان لەلێدوانێکی بووە، کەدژێ نەوت دزەکانی دەسەڵاتی کوردی دابێت؟ وادیارە ئەم برایەشیان بە ھۆی شێخ مەلاس کە غیابیەن بە ٧ ساڵ حوکم دراوە.. ئەویش فلیمی سیاسی دەسووتێت و بزر دەبێ..!
دکتۆر غاندی محمد عبدالکریم کەسنەزانی ، لەساڵی ٢٠١٤ لەبەر پەیوەندیەکانی بەحزبی بەعس (دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری- ھیئة المسائلة والعدالة) ڕێگای لێگرت، لەگەل (جونەیدی ) برای خۆی کاندید بکات بۆ پەرلەمانی عێراق.. ئەوەبوو شێخ غاندی لەدوا ھەڵبژاردنی عێراق لەساڵی ٢٠١٨ لەسەر لیستەکەی ئەیادی عەلاوی لەسەر شاری بەغداد خۆی کاندیدەکات. ئەمەش بەھەمان جونەیدی برای نەخۆی بەکورد زانیوە ، نەخۆشی وەک خەڵکی سلێمانی ناساندووە.. !
ئەم برایەی شێخ نەھرۆش بەھەمان شێوەی شێخ مەلاسی برای بابەتێکی گەندەڵی لەسەرە. کە بڕی یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دیناری بە ڕێگای فرت و فێڵ لەبانکی کشتوکاڵی وەرگرتووە..
ھەروەھا برای چوارەمیان ( دکتۆر بریز- بەرێز محمد کەسنەزانیش لەساڵی ٢٠١٨ لەسەر لیستەکەی ئەیاد عەلاوی بۆ پارێزگای کەرکوک خۆی کاندید کرد) بەڵام نەیتوانی دەنگی پێویست بێنێ و ببێتە ئەندام پەرلەمان.
جگە لەمە لە لەسەردەمی سەدام حسین لە ساڵانی نەوەتەکان.. لەسەر تەزویرکردنی واژووی (سەدام حسێن) شێخ نەھرۆ لەگەل ھەردوو برای شێخ مەلاس و شێخ غاندی برایان دەستگیر دەکرێن، بەڵام دوای لێخۆشبوونێک لەلایەن حکومەتی عێراق، بەغدا جێ دەھێڵن و دەگەڕێنەوە سلێمانی ..!
جا نازانم جەنابی شێخ نەھرۆ محمد عبدالکریم کەسنەزانی ، بەو مێژووە .. لەکوێ دەتوانێ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم دابین بکەیت..
؟

ئەم برادەرەش دەیەوێ بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق وەک دوو برایەکی تری شێخ جونەید و شێخ غاندی .. بەختی خۆی بۆ ھەڵبژاردەکانی عێراق تاقی بکاتەوەو ببێتە ئەندام پەرلەمان ..؟؟
یانیش وەک شێخ مەلاسی برای خۆی بۆ پۆستی وەزیری، لەحکومەتی داھاتووی عێراق ئامادە دەکات..؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە