سەرنجەکانم دەربارەى فلیمی "کارڵ مارکسی گەنج"

Thursday, 07/01/2021, 2:18

5365 بینراوە


بەژێرنووسی کوردییەوە
نوسینی: عەلی کاکە

دەمێکە بە نیازم ئەم فلیمە وەربگێرم و ژێرنوسی بکەم بۆ زمانى کوردی بەڵام کاتەکانم بەشى ئەوەى نەدەکرد، لە کۆتاییدا بڕیارمدا کاتێکى بۆ تەرخان بکەم و سەرقاڵیبوونم بە وەرگێڕانى ئەم فلیمەوە بکەم بە یەکێک لە چالاکییەکانم. هەرچەندە فلیمەکەم وەکو فلمێکى نۆرماڵ و ئاسایی ژێرنووس نەکردووە، بەڵکو وەکو دۆکۆمێنتەری ئامادەم کردووە. 
لە یەکێک لە ماڵەکان بانگ کرابووم بۆ کارێکی تایبەتی کە ئوسترالی بوو، پاش خواردنەوەی قاوەیەک گەیشتمە ئەو پرسیارەی: کەی باوباپیرانی تۆ لە بەریتانیاوە کۆچیان کردووە بۆ ئوسترالیا؟ گوتی یەکەم خێزان لە ساڵی ١٨٤٠ بوو, منیش گوتم ئەى هۆکارەکەى چیبوو کۆچیان کرد بۆ ئێرە؟ ووتی واباسی دەکەن کە بزووتنەوەیەکی کرێکاری پەیدا بوو لە بەریتانیا و تووشى دڵەراوکێ بوون و دواتر بڕیاریاندا کۆچ بکەن بۆ ئێرە.
منیش لە ماڵەوە ئەم فلیمەم ژێر نووسم دەکرد و وامدەزانی لەو واقعەدا دەژیم بەڵام دەبوایە تەواوم بکردایە چونکە ئەگەر بڕوانیتە توندڕەوە ئاینییەکان چۆن خۆیان سەرقاڵ دەکەن بۆ پەرەپێدانی ئاینەکەیان و بۆ خاتری ئاینەکەیان بێ بەرامبەر کار دەکەن وەکو نوسینەوەی قورئان و ئنجیل و تەورات بە کۆمپیوتەر و بە تەفسیرەوە کە سەدان و هەزاران ڤیدیۆ و فەرموودەکانی پێغمبەرەکانیان لە فەیس بووک بڵاو دەکەنەوە و بۆشت دەنێرن بە مەسنجەربەبێ ئەوەى ڕەزامەندیی وەربگرن و شەرمیش دەکەن بڵێن ئێمە موسڵمانی ڕاستەقینەین (بۆ نموونە) چونکە دەزانن بەشێک لە ئایندارەکانى تەنیشتیان توندڕەون و پەنا دەبەنە بەر کارى کوشتن و تیرۆری وەک چۆن ئاینییەکان کتابە پیرۆزەکانیان شەریعەتیانە بەڵام کۆمۆنیستەکان کتابە ئابوورییەکان شەریعەتیانە، ئابووریناسەکان پێغەمبەریانە کە ئەمە کارێکی زۆر دژوارە و ترسناکە و ئەمەش جیاوازییەکەیە لە نێوان ئەم دوو بیروباوەڕەدا. کەواتە کارڵ مارکس زانایەکی ئابوورییە وەکو چۆن ئاینشتاین لە بواری ووزە و فیزیادا بەڵام ئەو لە بواری ئابووریدا. لەبەر ئەوە مامۆستاکان لە بەشى کارگێری و ئابووری (الادارة و الاقتصاد) زۆربەیان مارکسی بوون، بەڵام لەلایەن ئەمنی بەغداوە هەڕەشەیان لێکرابوو و هەروەها دەبووی لە کۆتایدا وانەکە ببستنەوە بە ئاینەوە و جاودێریش دەکران لەلایەن قوتابییە بعثییەکانەوە بۆ ئەوەى بزانن چی دەڵێن. 
ئەم فلیمە لە ساڵی ٢٠١٧ لە ٦٧ەمین ڤیستیڤاڵی نێونەتەوەیی لە بەرلین نمایش کرا و بودجەی ئەم فلیمە چوار ملیۆن و هەشت هەزار دۆلار بوو، تەنها باسی ٤-٦ ساڵی تەمەنی کارڵ مارکس و فریدریک ئەنگڵس دەکات کە تەمەنیان لەنێوان ٢٤-٢٥ ساڵاندایە. سینارێۆی ئەم فلیمە باسی ساڵى ١٨٤٣- ١٨٤٨ دەکات، و هەموو ژیانی ئەم دوو مرۆڤە لە ڕووی دەرامەتەوە پێچەوانەیە. مارکس لەو تەمەنەیدا تەنها بە ڕێگەی نووسینی کتێب و وتارەکانی بۆ ڕۆژنامەکان بژێوی خۆی و خێزانەکەی بەدەست دێنێت, ئەو مافەشی بە دەمەقاڵێ وەردەگرێتەوە و کەسێکى خاو و هێواشیشە لە نووسیندا چونکە زۆر بە ئاگایى و وردییەکى زۆرەوە مامەڵە لەگەڵ نووسینەکانیدا دەکات، لە کاتێکدا فریدیک ئەنگڵس کوڕی بۆرژوا (دەوڵەمەند)ێکى شاری مانچستەرە و واژووکەری باوکێتی و باوکی خاوەنی ١٠ کارگەى چنین و جۆڵایە و لە ٣ دانەی دیکەشدا پشکی هەیە. ژنەکەى مارکس یەکێکە لە خانوادە هەرە بەناوبانگ و دەوڵەمەندەکانی ئەو ناوچەیە کەچی خۆی بە پاڵپشتی کرێکار و هەژار دەزانێت. بۆیە دەکەوێتە خۆشەویستىى مارکسێکی جولەکە و بێباوەڕ و سوشیالست و هەر بە هەژاریش دەژێت. هەروەها ئەنگڵسیش حەز لە کجێکی هەژار و پرۆلیتاری و چاونەترس دەکات کە دەمەقاڵێی دەبێت لەگەڵ باوکیدا لە کارگەکەی باوکیدا کە بەرگری لە كچە کرێکارێک دەکات و سێ شەو نەخەوتبوو تا دە پەنجەی بەر یەکێک لە ئامێرەکان دەپەرێت (فرێد واقی وڕدەمێنێت لەو دەمە گەرمەی و ئازایەتى ئەو کچە).
لە بەشێکی فلیمەکەدا مارکس و ئەنگڵس بانگهێشتکراون بۆ کۆنگرەی کۆمەڵەی داد لە لەندەن بەڵام لەبەر هەژاری مارکس بڕیاری دابوو نەڕوات بۆ کۆنگرەکە بەڵام جێنی ژنی بۆی ڕوون دەکاتەوە و پێیدەڵێت پێویستە بڕۆیت، ئەگەر بە قسەی جێنی نەکردایە یان کۆمۆنیزم لە دایک نەدەبوو یانیش لە کاتێکى درەنگتردا لەدایک دەبوو کە نازانرێت کەى دەبوو. 
ئەم پاڵپشتییەی جێنی نەبووایە مارکس و ئەنگڵس نەیاندەتوانی کۆمەڵەی کۆمۆنیستی دابمەزرێنن کە بە فەرمی بانگهێشتکرابوون بۆ کۆنگرەی کۆمەڵەی داد (یان دادپەروەری)، هەرچەندە مارکس کەم قسەی کردوو خۆی مەڵاسدابوو لەکۆنگرەکە و تاوانباریان کرد کە فیراری کردووە بەڵام سەلماندی کە هەڵنەهاتووە و لێرەیە هەرچەندە ژنەکەی پێش کۆنگرەکە بە ڕێزەوە داواى لێکردبوو تێیدا بەشدار بێت، هەر لەو کۆنگرەیە کودەتا کرا (بەسەرپەرشتی فریدریک و مارکس)دا بەسەر کۆمەڵەی داد و کۆمۆنیزم دامەزرا و تێیدا دروشمی کرێکارانی جیهان یەکگرنى تێدا بەرزکرایەوە.
لەم فلیمەدا بە تەواوی نەیارەکانی مارکس دەبینرێن بۆ نموونە گروون (وەرگێری پرۆدۆنە) بە هەموو شێوەیەک حەزی بە مارکس نەبوو و مارکس قسەی نابەجێشی پێ دەڵێت بەڵام خیانەتی لێناکات، میخائیل باکۆنین بە تەواوی بیرکردنەوەی و بۆ چوونەکانی جیاواز بوون لەگەڵ مارکسدا و مارکس پێشی دەڵێت کە من ئانارکیست نیم بەڵام خیانەتی لێ ناکات. پێناسەی کەسەکانم نووسیوە و دەردەکەوێت لە گۆشەیەک لە شاشەکەت کەى خوارەوە. دەتوانن لەو لینکەى خوارەوە بینەرى فیلمەکە بن.
(ماوەی فلیمەکە دوو کاتژمێرە)

کارل مارکسی گەنج 


بەڵێ باسی توڕەبوونەکانی مارکس و ئەنگڵس دەکات (گەنج و خوێن گەرمن بەڵام بە شێوەیەکی گشتی و سروشتی مرۆڤ هەتا بچێتە ناو ساڵەوە زیاتر بە هەست و بەڕێزتر دەبێت) بەڵام توڕەبوونەکان لە شوێنی خۆیدان و دەستیان نەوەشاندووە بۆ نموونە مارکس توڕە دەبێت پەنجە ڕادوەشێنت و دەڵێت (هەرگیز نەزانی یارمەتی هیچ کەس نادات) کە بەڕاستی ئەمە وتەیەکى گرنگە و ژنەکەی و فرێد دادەچەڵەکێن لەو هاوارەیدا.
کەسی زانا ئەو کەسەیە کە هێشتا ڕووداوەکان ڕووینەداوە ئەو هەست بەو ڕووداوانە دەکات و زیانەکانیشی باس دەکات بەڵام ئەگەر تۆ باسی پاشەڕۆژی زیانەکانی ڕووداوێک بکەی ئەمە پێی ناوترێت زانا چونکە تازە ڕووداوەکە ڕوویداوە و شیکار و شڕۆڤە ناتوانێت لە زیان و لێکەوتەکانى کەمبکاتەوە. کارڵ لەم فلیمەدا باسی ئەم قەیرانانەی ئەو ٣٠ ساڵەی دووایی ئەو کات دەکات کە ١٧٠ ساڵ لەمەو بەرە و لەوەوە ترسی تارمایی کۆمۆنیزم دێتە کایەوە بەڵام ئەو کات هیچ بانگەشە و پیشبینییەکى نازانستییانە ناکات بۆ نموونە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا یاخود داتەپانی بانکەکان و گەلەکۆمەی سەر عێراق، بەڵکو باسی یەکبوونی ئەوروپا (الاتحاد الاوروپي) دەکات. یەکێک لە چالاکوانە مەدەنییەکانی هاوڕێم ووتی ئەو کاتەش قەیران هەبوو و ئەو کاتەش ئەوروپا هەبوو. بەڵام ئەو کاتە ئەگەر قەیران و نەخۆشی نەبوایە ئەوە نە کارل مارکس دەبوو بە زانا و نە ئەم فلیمەش دروست دەبوو، بەڵێ ئەوروپا هەبوو بەڵام یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپی نەبوون، بوونی ئەمانە وەکوو دەستنیشانیان کردووە (مارکس و ئەنجلس و جێنی) ڕێگریە لە تارمایی کۆمۆنیزم و بۆ پیشانادانی هەیمەنەتی خۆیانە لەو ناوچانەدا. بۆیە جار ناجارێک بزوتنەوەیەکی ئیسلامی توندڕەو سەر هەڵدەدات وەک ئیخوان المسلمین (ئەمریکا لە ساڵی پەنجاکان بە فەرمی دایمەزراند لە دژی سۆسیالیزمی جمال عبدالناصر) انصار الاسلام، کۆمەڵەی ئیسلامی، بزوتنەوەی ئیسلامی، طالیبان، القاعدة، بۆکۆ حرام پاشان داعش ئینجا ی.ن.ک لە سلێمانی و پ.د.ک لە هەولێر و ئەمانە دابەستەن و هێزی قورمیشکراوی بۆرژوازین ئیتر چ ئێران بێت و چ تورکیا بێت چ ئەمریکا بێت (جیاوازی لە نێوانیاندا لەوەدایە کێ زیاتر ناوچەکە داگیر دەکات و هەمیشە بەدوای بەرژەوەندییەوەیە) و ئەمانە ئەو هێزانەن لە دژی ئەو تارماییە ئامادەکراون بۆ هێرش بۆ سەر کۆمۆنیزم و پاراستنى بەرەوەندییەکانى سەرمایەى جیهانىى لە ناوچەکەدا.
کاتێک ئەنگڵس و مێری و مارکس بەرگرییان لە مافی مناڵان دەکرد کە نابێت کار بکەن هێشتا کۆمۆنیزم لە دایک نەبوبوو, ئەوە نەتەوە یکگرتووەکان لە دژی کۆمۆنیزم کرایە مەیدانەوە لە ساڵی ١٩٤٥کە لە پێشدا عصبة الامم بوو. مێری بە بۆرژوازییەک دەڵێت کاتێک ئەو مناڵانە کار دەکەن نەخۆش ناکەویت؟ دەڵێت نەخێر هەموویان سەلامەتن مێری پێ دەڵێت مەبەستم خۆتە؟
هەروەها باسی خاوەندارێتیی تایبەتی و گشتی دەکەن، و دژایەتی خۆیان دەردەبڕن بۆ خاوەنداریەتی تایبەتی کە خاوەندەکانیان بە دزی و چەوساندنەوە خۆیان پێدەگرنەوە هەرچەندە ئەو ولاتانەی ئەم سیاسەتە بەکاردەهێنن (تەنانەت لە کوردستانیش دەسەڵاتى کوردى و حکومەتى هەرێم دوو دەیەیە زۆربەى کەرت و خزمەتکوزارییەکانى بەتایبەتیکردووە، تەنانەت لە وڵاتانى دیکەشدا کە زۆر جوان و ڕازوەن و گومڕامان دەکەن هەر لەو ووڵاتانەش حەق دەستی ژنان کەمترە لە پیاوان و لە زۆربەی کۆمپانیا بچووک و زەبەلاح و خاوەن دووکاندارەکان ئەم سیاسەتەیان هەیە (ئەمە لە ئەروپا و ئوسترالیادا، کەچى لە کوردستان ئەوەش نادەن و ئەم حەقدەستە کەمەش بە ڕەوا نابینن بە خەڵکى کوردستان). هەر ئەمانەشە بە هێزی بازووی کرێکار ووڵاتیان ڕەنگ و رەنگ کردووە. کاتێک خودى مەلا مستەفای خۆى پەنەهاندە بوو لە وڵاتی سۆڤیەت دوای کۆماری مەهاباد یەکسەر پارەوپول و دەرمانیان بۆ خەرج نەکرد تا ئەو کاتەى کارێکى دۆزییەوە, ئەوەبوو دواتر کارێکی دۆزیەوە لە قەسبخانەیەک و پاشان حکومەتی سۆڤیەت چوو بە هانەیەوە و پێداویستییەکانی ژیانیان و دەوا و دەرمانیان بۆ دابین کرد. 
ئەگەر زیاتر سەرنج بدەیتە فلیمەکە شتێکی نامۆ دەبینیت کە لە چواردەورمان زۆرە، لەوانەیە زاراوەیەکی تری هەبێت ئەویش کرێکارى بێ ئاگاىى چینایەتییە، ئەم جۆرە کرێکارە ئەو کرێکارەیە کە خۆی کرێکارە و لە دژی کرێکارەکان دەوەستێتەوە، ئەوەی شەقی لە مامۆستاکە هەڵدا لە هەولێر ئەوە ئەو کرێکارەیە کە هۆشیاریی چینایەتیی نییە و نازانێت هەردووکیان سەر بە هەمان چینى چەوساوەن، هەروەها لە فلیمەکەدا لە پشتی باوکی فریدیکەوەیە تەنانەت سیخوری دەکات بۆ بۆرژوازیەکە و زانیاری پێدەدات.
نموونەیەکی تر لەو سەردەمەدا، بە شێوەیەکی گشتی ئەوەیە کە فەیلەسوف فەلسفە دادەهێنێت، فەلسەفەش دەدرێتە ڕۆشنیران، ڕۆشنبیران بڵاویدەکەنەوە لە بازاردا، ئەویش لە ڕێگەى نوسینى وتار، پێشکەشکردنى سیمینار، فلیم، کتێب بێت یان هەر ڕێگایەکی تر بێت، تۆ بڕوانە، مەزنی ئەو شۆڕشە لەوە دابوو ئەو سەرکردانەی لەو شۆرشە بەشدار دەبن و ڕێکیدەخەن هەمووی فەلسەفەیان خوێند بوو (بۆیە ئەرک و پێناسەى فەلسەفە لەم گۆشەنیگایەوە دەبێتەوە ئەو جۆرە لە لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵگا و سروشت و جیهان کە دەیەوێت کۆمەڵگا بە شێوەیەک لە شێوەکان لە ڕێگەى تێز و تیۆرەوە لێکبداتەوە و ڕێکیبخات).


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە