لە ٢٠٢٠ دا چی ڕوویاندا

Thursday, 07/01/2021, 2:52

3140 بینراوە


لە سەرەتای ساڵدا دەنگۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێكی كوشندە بەناوی كۆڕۆنا كۆڤید ١٩ لە شاری ووھانی چینەوە دەستی پێكرد ، دەسەڵاتدارانی چین لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا نەخۆشخانەیەكی ١٠٠٠ قەڕەوێڵەییان تایبەت بەو ڤایرۆسە لەو شارە دروست كرد .
بەشێوەیەكی زۆر خێرا گەیشتە ووڵاتی ئیتاڵیا كە سەرەتا ١٤ توشبوو تۆماركران سەرجەمیان سەردانی چینیان كردبوو و پاشان بە ھەموو جیھاندا بڵاو بوەوە لە ئیتاڵیا و ئەوروپا ھێند ڕەوش نالەبار بوو بۆنی مردن ھەموو كوچەو كۆڵان و شەقامێكی گرتەوە ، سەرەتا پسپۆڕان پێیان وابوو گەر كەسێك سەردانی چین نەكات كێشەی نیە بەڵام ڤایرۆسەكە بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو تەشەنەی كرد، بەجۆرێك حكومەتی ووڵاتانی ناچاری گرتنە بەری ڕێوشوێنی تایبەت كرد و لە مانگی ٣ دا ووڵاتان قەدەغەی ھاتوچۆی ناو شارەكانیشیان ڕاگەیاند ، ژیان چیتر بوو بە ئۆنلاین .

ھەر لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ دا بەڕیتانیا بڕیاریدا لە یەكێتی ئەوروپا جیا بێتەوە وئاڵای ئەو ووڵاتە لە ناو بارەگای یەكێتیەكەدا ھێنرایە خوارەوە ئاھەنگی جیابونەوە بە ڕێوە چوو .
جورج فلۆید لەلایەن پۆلیسی ئەمریكاوە ماوەی ٨ چركە پێیان خستە سەر قوڕگی كوژرا و بووە سەمبوڵی ڕووبەڕووبونەوەی كردەوە توندەكانی پۆلیس لە جیھاندا ئەوەش وایكرد دژ بەڕەگەزپەرستی جیھان بێنە سەر شەقام و سەرجەم سمبوڵ و پەیكەرەكانی دیكاتۆر و نەتەوە پەرستەكان لە شەقام و شوێنە گشتیەكاندا تێك بشكێندرێن .

فڕۆكەیەكی ئۆكرانی لە ئێران كەوتە خوارەوە سەرجەم سەر نشینەكانی ژیانیان لە دەستدا .

لە سوریا شەڕی قورس بەردەوام بوو و ھێرش و ھەڕەشەی توركیاو چەكدارەكانی بۆسەر كوردانی ڕۆژئاوای كوردستا ھەرگیز كۆتایی پێ نەھاتوو لەم ڕۆژانەی دواییدا بە مەبەستی داگیر كردنی شارۆچكەی عین عیسا ھێرشی چڕیان دەست پێكردووە سەرەڕای ئەوەی ھێشتا عەفرین و سەریكانی بە داگیركراوی لەلایەن توركیاو چەكدارەكانیەوە ماوەتەوە .

لە بەیروتی پایتەختی لوبنان تەقینەوەیەكی بێوێنە ڕوویداو قوربانی و زیانێكی زۆری لێ كەوتەوە .

لە لیبیاش شەڕێكی ناوخۆیی دەستی پێكرد و دەستوەردانی ووڵاتان بەتایبەت ناردنی چەكدار لە لایەن توركیاوە بووە ھەڕەشە لەسەر ناوچەكە و پاش چەندین مانگ پێكدادان لە كۆتاییدا شەڕ ڕاگیرا ھەرچەند ھێشتا ئارامی نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەو ووڵاتە .
لە فەڕەنسا مامۆستایەلە لایەن توندڕەوێكەوە سەربڕدرا و بە دوایدا ژمارەیەك كاری توندڕەوی تر لە شاری نیس و لێۆن چەند شوێنێكی تر ڕویدا ، لە نەمساش چەند توندڕەوێك بە چەك لە سەر شەقام ھێرشیان كردە سەر ھاوڵاتیان و چەند قوربانیەكی لێ كەوتەوە .

لە ڕوسیای سپی ھەڵبژاردن ئەنجامدرا و لۆكا شینكۆی سەرۆكی پێشوو جگە لە ڕێگری لە ئۆپۆزسێۆن خۆی بە سەرۆكی ووڵات ناساندەوەوشەقامی ئەو ووڵاتەش بووە مەیدانی خۆپیشاندانی ھاوڵاتیان .

سەركردەی ئۆپۆزسێۆنی ڕوسیا ئەلێكسی ناڤالین دەرمانخوارد كرا .

لە ئوستوڕالیا و ئەمریكاش ھەزاران ھێكتار دارستان سوتان و گیاندارەكانیش لە ناو چون .

توركیا كەشتی ئوروج ڕایسی ڕەوانەی دەریای سپی ناوەڕاست كرد بۆ گەڕان بەدوای غاز و نەوتدا لە سنورەئاویەكانی یۆنان و قوبرس و پاش ڕەشەكانی ووڵاتانی ئەوروپا كەشتیەكە پاشە كشەی كرد ، دوای كۆبونەوەی لوتكەی ئەوروپا توركیا جارێكی تر توركیا كەشتی ئوروج ڕایسی ڕەوانەی دەریای ناوەڕاست كردەوەو بەھۆی ناڕازی بونی ئەڵمانیاو ئیتاڵیا و پۆڵۆنیاوە سەپاندنی گەمارۆی ئەوروپا بەسەر توركیادا بۆ مانگی ئاداری ساڵی داھاتوو دواخرا ، ئەمریكاش لە بەرامبەر كڕینی موشەكی ئێس ٤٠٠ و سەركێشیەكانی چەند گەمارۆیەكی بەسەر توركیادا سەپاند .

لە مانگەكانی ھاویندا ژیان بەرەو ئاسایی بونەوە چوو سەرەڕای بەردەوامی توشبون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا و سنوری ووڵاتان كرایەوەوھاتوچۆ دەستی پێكردەوە .

بەھۆی پرسی كاراباغەوە و بە دەستوەردانی توركیا ئازەربایجان جەنگی نەرامبەر بە ئەرمینیا دەستپێكرد و پاش چەند مانگێك شەڕو پێكدادان و كوشتن لە ھەردوولا دواجار ئەرمینیا پاشە كشەی لە كاراباغ كردوو بە نێوەندگیری ووڵاتان جەنگ كۆتایی پێ ھێندرا .

بەھۆی ڕەچاو نەكردنی ڕێوشوێنەكانەوە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەستی پێكردەوە ، سەرەتای مانگی سێبتەمبەر دەرگای خوێندنگاكان كرانەوە بە گرتنە بەری ڕێوشوێنەكانەوە ، ئەمەریكا و لاتین زۆرینەی توشبویان لە جیھاندا تۆماركرد .

سەرەڕای بەردەوامی ڤایرۆسەكە ھەڵبژاردنی ئەمریكا ئەنجامدرا و بایدن زۆرینەی دەنگەكانی بەدەست ھێنا و ئاھەنگی سەركەوتنی گێڕا .

لە كۆتایی ئەمساڵدا ھەموان ھەواڵی مەرگی بەناوبانگترین یاریزانی تۆپی پێی جیھانی مارادۆنایان بیست كە ملێۆنان كەس پێی دڵتەنگ بون .

کۆمسیۆنی باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری ئازاد كردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی دەركرد کە لە ساڵی ٢٠١٦ وە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆر زیندانی کراوە .

پاش نزیكەی ساڵێك لە گفتوگۆ دواجار یەكێتی ئەوروپا و بەڕیتانیا ڕێككەوتن لەسەر مەرجە بازرگانیەكان و كاری ھاوبەش پاش جیابونەوەی لە یەكێتیەكە

بەھۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە ١ ملێۆن ٧٦٦ ھەزار كەس لە جیھاندا تا ئێستا ژیانیان لە دەستداوە ، لە سەرەتای مانگی دیسەمبەردا ڤاكسینی سەركەوتو دژ بە كۆڕۆنا ھاتە ئاراوە و ئەوەش بووە جێگای دڵخۆشی بۆ سەرجەم جیھان .

لە ٢٠٢٠ دا لە ھەرێم ڕووداوی گرنگی ساڵ خۆپیشاندانەكانی سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان بوو كە ٨ كەس بونە قوربانی و زیاتر لە سەد كەسیش بریندرابون ، بە زەبری دەسەڵات كەناڵی ئێن ئاڕتی داخراو پاش دوو ھەفتە پاش تاڵان و تێكدانی كەنەڵەكەیان ئازاد كرد ، دەیان چالاكوانیش لە ھەرێمی بادینان چەند مانگێكە ڕاگیراون و لە ژێرئەشكەنجەی زۆنی زەرددان و كردەوە بە عس ئاساكان بۆ سەركوتی خەڵك و كپلردنی دەنگە ئاساكان بە چڕی بەردەوامبوو
دەەنا لەو ھەرێمە ھەموو سیاسەكان وەك ٢٩ ساڵی ڕابردوو جگە لە تاڵانكردنی ووڵات و ھەڵخەڵەتاندنی ھاوڵاتیان و پێنەدانی موچە و دڵخۆشكردنی ووڵاتانی دراوسێ نە ڕاستگۆ بون و نە دەشبن و لە ٢٠٢٠ دا یەكلا بوەوە كە قەوارەی ھەرێم چۆن خودی دەسەڵاتداران دەیانەوێت ھەڵیوەشێننوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە