بسمارک و پاشای بایەرن و کۆشک و پرسی یەکگرتنئ ئەڵمان

Thursday, 07/01/2021, 15:10

7416 بینراوە


بسمارک ھەر ئەو کاریزمایە نەبوو، کە ڤیلھێلمی پاشای پرووسیا دەیووت: «زۆر زەحمەتە پاشایەتی بکەیت لە ژێر دەسەڵاتی ڕاوێژکاریی بسمارک دا»...بسمارک لە ئاستی دەرەوەدا بە شەڕی وڵاتانی : دانیمارک و نەمسا/ ھابسبۆرگ و فەڕەنسا و سەرکەوتنی بەدەستھێنا و ئەڵمانی یەکخست. لە ئاستی ناوخۆشدا، چەندین ستراتیژ و تاکتیکی گرتبەر، ھەر لەھەڕەشە و گوڕەشەوە، تا دەگاتە بەخشینی دیاری و ڕێکەوتنی ژێر بەژێر...خۆ دەیتوانی دیسان بەشەڕیش ھەندێ دەستکەوت بەدەست بھێنێ. بەڵام....
یەکێ لە شێوازەکانی بۆ گەیشتن بە خەونە گەورەکەی، بریتییە لەم باسە، کە بەشێکە لە وتارێکی بەندە لەسەر مێژووی یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا و بەمزوانە پێشکەشتانی دەکەم...
ھیوادارم بۆ دۆخی کورد سوود لەم ئەزموونەوە وەربگیرێت. دیارە گەر خۆفرۆشی و جاشێتی بۆ پارە و ماڵی دنیا بێت، یان حەزی خۆ بەزلزانین و کەللەڕەقی بێت، بە شێوەیەک لە شێوەکان وەک بسمارک چارەسەری کردووە، کوردیش دەتوانێ بیکات. بەڵام گەر م ناپاکی و خاکفرۆشی دەستچێنی داگیرکەر و دوژمنان بێت، ئەوەیان تەواو سەختە و پێویستی بە بیرکردنەوەی قووڵتر و چارەسەری حەکیمانەتر ھەیە..
ھیوادارم ساڵی 2021 پڕ بێت لە ھەنگاوی تەبایی نێوخۆ و کلک و گوێ کردنی ناپاکان و بنەبڕکردنی خەون و پلانەکانی داگیرکەرا

جگە لە ڕێکەوتنامەیەکی بەرگریی ساڵی 1870 لە نێوان دەوڵەتۆکەکانی باکوور و باشووردا، هیچ پەیوەندییەکی تری سیاسی باکوور و باشووری ئەڵمانیای پێکەوە نەدەبەست. بەپێی ئەم ڕێکەوتنامەیە،پێویست بوو لەسەر هەر لایەکیان،گەر تووشی هەڕەشە و شەڕ بوون، لایەنەکەی تر بێتە هانایەوە. دەوڵەتۆکەکانی باشوور زیاتر لەژێر هەژموونی ئیمپراتۆرێتی هابسبۆرگدا بوون. بیسمارک دەستی کرد بە گفتوگۆ و گرتنەبەری چەندین شێواز بۆ ڕازیکردنی پاشاکانی ئەم دەوڵەتۆکانە،بۆئەوەی بێنە پێشەوە بۆ یەکگرتن. پاشا باڤاریا König Ludwig II لەبەر گرنگی پێگە و هەرێمەکەی سەرسەختی زۆری دەکرد و کۆمەڵێ داواکاری لە بیسمارک هەبوو وەک :" سیفەتێکی تایبەتی بدرێ بە باڤاریا، مافی نوێنەرایەتی دیبلۆماسی سەربەخۆی هەبێت، سوپای خۆیی هەبێت، داوای 8 دەنگ/ کورسی ناو ئەنجومەنی کۆنفدراسیۆنەکەی دەکرد". ئەوەی جێی سەرنجە سەرکەوتنە مەزنەکان دڵی بیسمارکی زۆر خۆش و واڵا کرد بوو، لێ هێنانەدی خەونی یەکگرتنی تەواوەتی، کە دوا ئامانجی بوو لەهەر شت زیاتر لای پیرۆز بوو. بۆیە بەردەوام لە کاردا بوو بۆ گەیشتن بە دوا قۆناخی سەرفرازی. دواجار بۆ ڕازیکردنی تەواوی پاشای بایەرن، بسمارک دەیزانی پاشای ناوبرا زۆر حەزی لە کۆشک و تەلار و شوێنی ڕازاوەی تایبەتە و حەزدەکات خۆی پێ هەڵداتەوە، بۆیە بڕیاری دا گرانترین و جوانترین و بەناوبانگترین کۆشکی ئەو سەردەمەی بەناوی Schloss Neuschwanstein بۆ بکڕێ بە 5,2 ملیۆن مارکی زێڕ،کە دەکاتە نزیکەی 90 ملیۆن یۆرۆی ئیمڕۆ. ئەم کەینوبەینە دوای نزیکەی 100ساڵێ لە 1968 ئاشکرا بوو لە ڕێگەی نامەیەکی پاشای نابراو بۆ بیسمارک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە