بۆچی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاوای بەسەرهات؟

Thursday, 07/01/2021, 16:30

5438 بینراوە


ئێمە وافێڕکراوین هەر چی کە بەسەرمان دێ بڵێن خەتای دووژمن و داگیرکاریی وڵاتە!ئێمە وافێڕکراوین بە بێ لێکۆڵینەوە و پرسیار و بەدواداچون و خۆپەروەردەکردن هەرچی بە سەرمان هات بە چآرەنووسی گرێ بدەینەوە!نە دوارۆژمان لە بیرە،نە بیرلە ئەوڕۆمان دەکەینەوە،نە دەتوانین بۆ سبەی خۆمان ئامادە بکەین!کەت بەفیرؤ دەدەین، خۆشمان بەفیڕۆ دەچین!ئەوەی بە خوێن بە چەنگمان هێناوە زۆر هاسان لە دەستیی دەدەین!نە خۆمان ناسیوە،نە نیشتمان،نە رێگوزەریی خەبات و تێکۆشان.وەک کڵوکەف ،زووهەڵدەچین وزووش خامۆش دەبین!دووژمن، خۆمان لە خۆمان باشتر دەناسێ!
حیزب یان رێکخراوەی سیاسیی یانژی سەرکردەی بە ئەمەگ ونیشتمان پەروەروزاناپێش هەرشتێک بیر لە ئەدەبیاتیكی پاراووشۆڕشگێرانە دەکاتەوە بۆ ئەوەی وێنەی وانەیەکی رزگاریدەر بیکاتە کولتورێکی سەردەمیانە ورێبازێک بۆ پەروەردەکردنی ئەندام و لایەنگریی حیزبیی.یەکەم بابەت کە دژی راوەستە دەکا رێبازیی لۆمپەنیزمە کە بە هیچ جۆرێک رێگە نادا تەشەنە بکاتە ناو تان وپۆی ئەوحیزبەی کە بۆ کوردوکوردستان تێکۆشآنی دەست پێکردوە.رێکخراوەی هوشیاروکەسە لێزانەکانی وێنەی کەسایەتیەکی شۆڕشگێڕخۆیان ڕآدێنن.مێژوو دەخوێننەوەودیرۆک دەچێنن.
جیاوازیی زۆرە لە نێوان شەڕی چەکداریی وشەڕی پاراستنی نەتەوەیەک.شەڕی چەکداریی تەنیا ئەوەی لێ شین بووە کە لە رۆژهەڵاتی کاردستان وباشووری کوردستان دەیچنینەوە!شەڕی پاراستنی نەتەوەیەک یەکجار گران وحەوجێی بە تێکۆشآنێکی دژوارو فرەرەهەند هەیە.چەک بەدەستەوەگرتنی بۆ شەڕ لە پێڤاژۆ شەڕی پاراستندا، تەنیا بژاردەیەکە کە لە بەرانبەر بە داگیرکار بەکار دەهێنرێ.ئەوەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوای دەسەڵاتی شآهەنشآییدا روویداپیلانێکی ناونەتەوەیی بووبۆ پاراستنی بەرژەوەندیی زلهێزەکان.بەداخەوە حیزبیی کوردیی نەیتوانی کەڵك لەو پتانسیلە وەربگرێ کە ساڵی١٩٧٨ لەو بەشە لە کوردستان هەڵكەوتبوو!حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیڕان پێش ئەوەی بگەرێتەوە ناو خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان قەرارومەداری خۆی دەگەڵ سەددام حوسێن پێک هێنابوو.ئەورێکارەش ئەو کات راستەوراست قاسملوووچەند کەسی نزیکی خۆی دەیانتوانی بیدەن.بەتایبەت شەخسی قاسملوو لەوبوارەدازیاتر دەستی دەرۆیی.لە کتێبی / ئاڵەکۆکدا / نەمر وتێکۆشەریی کورد غەنی بلووریان نووسیویەتی، بە باشی ئاماژەی پێكردوە.لە کاتی خۆشیدا من لە رووپەڕیی کوردستانپۆست وتارم لە سەر ئەو بابەتە بڵاوکراوەتەوە.

کاتیك کە دووژمن لە بیر دەچێتەوە!

هەرحیزبێکی کوردیی پشت بە داگیرکاریی کوردستان ببەستێ ،دژی داگیرکارێکی دیکە،چەک وپارەی لێوەربگرێ وپاشآن ئەو کارە وەک سیاسەت پێناسە بکاودەرخواردیی کۆمەڵگای کوردی بدا،هیچکات سەرناکەوێ.لەکاتی خۆیدالە شآری مهاباد گووتارێکی سەرزارەکی بڵاو کرایەوەکە کوڕی قازی محەممەد /عەلی قازی یان کوڕی رەش / چەکی لە حیزبی بەعس وسەددام حوسێن وەرگرتووە وهێناویەتی بۆ شاری مهاباد تا چەکداریی پێ دروستبکاو دژی کۆماری ئیسلامی شەڕبکا!زۆری نەخایاند کە عەلی قازی گیراوزیندانی کراوبووبە قوربانیی بۆ درێژە پێدانی سیاسەتێک کە قاسملوووهاوبیرەکانی دەگەڵ سەددامیان هەبوو!هەرلەوپەیوەندیەشدا کاتێک شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیرانەوە،سەرکردەوبنکردەی حیزبەکان روویان لە دەرەوەکرد، هەروەهالە وتووێژێکدا دەگەڵ مەڕحومی مەلاشێخ عێزەدین حوسێنی لێیان پرسی:ئێستێ ئەگەر سەددام چەکتان بداتێ وەریدەگرن؟مەلا شێخ عێزەدین لە جوابداگووتی: شەیتانیش چەکمان بداتێ وەریدەگرین!
ئەو کارەش تەنیا بۆ ئەوە بوو بەرپرسانی حیزبیی لە سەرووی هەموویانەوە قاسملووشوێنە ونکە پێکبێنن تا بۆخۆیان دەستیان ئاواڵاتر بێ بۆ وەرگرتنی پارەوچەک لە سەددام حوسێن.لە داهاتووشدا ئەوکارەیان کردوبایی ١٢٠٠٠ چەکدار پارەیان لە سەددام وەردەگرت!کۆمەڵە،ئەوکات بۆ ئەوەی لەوکاروانە جێ نەمێنێ ئەویش چەکی لە سەددام وەردەگرت،بەڵام دەنگۆیەکی ئاوایان بڵاوکردبۆوە کە بەڵێ: ئێمە چەک لە سەددام وەردەگرین بەڵام حیزبێکی سەربەخۆین ونابینە پیاوی سەددام!وتووێژی عومەر ئیلخانیزادەدەگەڵ /ئێن ،ئاڕ ،تیڤی / ئەراستیە دەردەخا.ئەو گێلانە وایاندەزانی سەددام کەسێکی ساویلکەیە بە هاسانی چەک وپارەیان دەداتێ.
ئیدی هێدی هێدی دۆزیی کورد بەرەوفەرامۆشی خزاوستڕاتیژیی چارەسەریی کێشەی کورد وەرگەڕایە شەڕێکی خوێناوی لە نێوان حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بە ڕێبەرایەتی قاسملوو وکۆمەڵەی ئەوکات.ئەو شەڕە نزیکەی چوارساڵی خایاند.لەو شەڕە قرێژەداباشترین رۆڵەی کورد بوو بە سووتمانی حیزب وسەرکردەی حیزبیی کە تا ئێستیش ئاسەوارەکەی هەر بەردەوامەوهیچ کەسیش وەباڵی ئەو تڕاژیدیایەی وەئەستۆی خۆی نەگرت!

تۆمارکردنی مێژوو!

ئەو تڕاژیدیایانەی کە لەنێوان کۆمەڵە وحیزبی دێمۆکڕات لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویانداناچنەبواریی دیرۆکێک کە لە داهاتوودا تاکی کورد شآنازیی پێوە بکا.قاسملوو کەسێکی خوێندەواروزمان زان بووە.بڕۆن ئەو نامەیەی کە بۆ هاوڕییانی ئاژوانی نووسیوە لە حەوت خاڵداخۆی دەدۆزێتەوە،بخوێننەوە!بەتابەت خاڵی ٤ی نامەکە دەڵێ: ئێمە دەبێ بۆ درێژەپێدانی شەڕدەگەڵ کۆمەڵە سەبروحەوسەلەمان هەبێ ونابێ خۆمان بدۆڕێنین!کوائەوهەڵویستە لە چوارچێوەی مێژوودا دەگیرسێتەوە؟جیاوازیی ئەو هزرەی قاسملوو دەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە ئاست کێشەی کورد چییە؟کۆمەڵە بۆ درێژە پێدانی ئەوشەڕە هەرچی لە دەستی هات کۆتایی نەکرد،پاشآنیش خۆی وەک مەزلوومێک بۆ رایگشتی دەرخەست!
ئەوەی کە دوای ئەو شەڕە دووژمن خوازە بە جێ ما،سووتاندنی جەرگی دایکوباوکەسوکاری ئەو ڕۆلانە بووکە لەسەرهزرومێشکی تاکی کورد تا هەتا هەتایی پاک نابێتەوە.ئەگەر قەرار بێ دادگایەکی رەوابۆ لێکۆلێنەوەی ئەو جینایەتانە لە لایەن گەلەوە پێک بێ،پێویستە هەردووک لایەن وێنەی تاوانباریی شەڕدادگایی بکرێن.
ئەوەی کە زۆر سرنجڕاکێشە،تائەوسەردەمەش کە ئەو جووت حیزبە لە ئەدەبیاتی دواکەوتوویانەی خۆیاندا،وەک دووحیزبیی سەرەکی لە رۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان پێناسە دەکەن وخوازیاریی دامەزراندنی ئەو ئەزموونە ناخاوێنەی دووبنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانین لە رۆژهەڵاتی کوردستان!ئەوە لە کاتێکدایە لە ژێڕرەحمی دامودەزگای بۆگەنیوی بارزانی ودامودەزگای بۆگەنیوی تاڵەبانیدابە ژمارە خەریکی هەناسەهەڵکێشآنن!
خاڵی هاوبەشیی شکستەکانی کوردوداگیرکاریی کورد لە یەک بابەتداخۆیان دەدۆزنەوە.داگیرکارانی کورد سەرەڕای تەواوی جیاوازیەکانی کە پێکەوە هەیانبووە،لە قەڵاچۆکردنی دۆزیی رەوای کورد هاوبەش بون،رێکخراوە کوردیەکانیش سەڕای جیاوازیی ئیدۆلۆژیای حیزبیی لە یەک بابەتی قرێژدا خۆیان دۆزیوەتەوەئەویش هەڵگیرسانی شەرێک بووە کە ناویان لێناوە،براکوژی،شەڕی ناوخۆیی،شەڕی کوردوکورد!هۆی یەکەمی سەرنەکەوتنی کوردیش ئەو خاڵە لاوازیە.

پەژیوان بوونەوە تاقمێک جینایەتکار:

ماوەیەکە دیاردەیەکی دزێوشەڕمێونانە لە هەندەران سەری هەڵداوە کە مرۆف تووشی بێزاریی دەکا.ئەویش تاقمێک جینایەتکاری نێوان حیزبی دێمۆکڕات وکۆمەڵە دوای ئەوەی بەرپرس وهاندەریی شەڕی ناوخۆیی بون،تا ئەو کاتەی توانای مرۆڤ کوشتنیان هەبوولە کورد کوشتن نەوەستاون.ئەوانە کە پیروپەککەوتە کوتوون،وەک پەنابەریی سیاسیی رویان لە هەندەران کردوە ودەستیان بە وڕینەونووسینیی بیرەوەریەکانیان کردوە ووەک ژەهر بلاویان کردۆتەوە.گووتنێکی بەناوبانگ هەیە دەڵێ: ئەوکەسانەی نازانن،نەزانن.بەڵام ئەو کەسانەی دەزانن وحاشآی لێدەکەن جینایەتکارن!بۆیە من دەستەواژەی جینایەت کار بۆ هەڵگیرسەرانی شەڕی حیزبی نادێمۆکڕات وکۆمەڵەی دژە رەنجدەر بەکار دێنم.
ئەو جینایەتکارانە لە بێکاری ولە بێعاری دەستیان داوەتە پێنووس وخەریکی نووسینەوەی بیرەوەریەکانی سەردەمی بەرواڵەت پێشمەرگایەتی / جاشمەرگایەتی / خۆیانن!سەیر لەوەدایە کە داوای لێبوردن لە بنەماڵەی ئەو چەکدارانە دەکەن کە لە شەڕی خۆترێنی ناوخۆییدا گیانی خۆیان لە دەست داوە!؟پێم ناڵین: جیاوازیی ئێوە دەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە ئاست نەتەوەی کورد چییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان؟دەسەڵاتدارانی تاران دووژمنی ئاشکرا بون،بەڵام ئێووە دووژمنی نەهێنی بون بۆ کورد.بۆیە دووژمنی نەهێنی وخۆ حەشآردەرزۆر مەترسیدارترە لە دووژمنی دیاروئاشکرا.درووشمە درۆزنانەکانی خۆتان لە بیر ماوە؟
ناکرێ هەزار هەزار رۆلەی کورد بە کوشت بدەن،بەڵام زۆر هاسان داوای لێبوردن لە خەڵكی هەژار بکەن.
بەداخەوە زۆرینەی وڵاتانی ئورووپایی بۆتە پەناگەیەک بۆ ئەو جینایەتکارانەی کە لە سەر ناوی چآرەسەرکردنی کێشەی کورد خۆیان وەک رێوی شآردۆتەوە وپاکانە بۆ خۆیان دەکەن!هیوادارم کۆمەڵگای هوشیار لە داهاتوودا هەمووتان بداتە بەردەم دادگای گەل تا بە سزای خۆتان بگەن.دەبینن،سەرئەنجامی ئەو ئاکارە قڕیژەتان چیتان بەسەرهاتووە؟کاتێک نێوئاخنیی کەمپەکان کران تەنیا دووحیزب بون،ئیستێ چەند حیزبن؟پاساوهێنانەوە بۆ ئەو شەڕە بە هیچ شێوەیەک لە لایان کورد قەبوڵ ناکرێ،تەنیا خۆتان فریو دەدەن.

هزریی سوسیالیستێکی ئازەربایجانی ئێڕان:

نەحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان باوەڕی بە دێمۆکڕاسی هەبووە نە کۆمەڵەش سوسیالیستن.کەسانی دێمۆکڕاسیخوازوسوسیالیست لە کۆتاییداکێشەکانی ناوخۆیان بە دیالۆگ چارەسەر دەکەن نەک بە تفەنگ.سوسیالیستێکی ئازەربایبانیی ئێڕان تەواوی کێشەکانی ئازەریی لە ئێڕان چارەسەرکردووە،ئەوجار نۆرەی کێشەی کوردە کە چارەسەریی بکا!؟ ئەوە نەهامەتییە!
کەسێک بەناوی ئیسمایل عەجەم کە چەکداری کۆمەڵە بووە ئەوکات کتێبێکی لە سەر شەڕی ناوخۆیی لە نێوان خۆیان وحیزبی نادێمۆکڕات دەرداوە، ئەو کتێىە گەیشتۆتە دەستی خوێنەران.خۆیانی وەک فریشتە نیشآن داوە وحیزبی دێمۆکڕاتیشی بە جینایەتکار پێناسە کردوە! من بۆ خۆم بەرێوەبەرانی هەردووک لا لە ئاست خوڵقاندنی ئەو کارەساتە پێ جینایەتکارە.کەس ئەو مافەی پێنادرێ پاکانە بۆ خۆی بکا.لە هەر پارچەیەکی کوردستان،هەر حیزبێک دەستپێشخەریی بکابۆ هەڵگیرساندنی شەڕی کورد بە کورد من وەک جینایەتکار چاوی لێدەکەم.تا ئەوسەردەمەش کۆمەڵەکان ودێمۆکڕاتەکان داوای لێبوردنیان لە خەڵک نەکردوە وتەنیا شەڕیان بە زەبریی شەقی پاڕتی ویەکێتی پێڕاگیراوە.گومانم لەوەدانییە ئەگەر رۆژێک کۆماری ئیسلامیمان بۆ بڕووخێنن،خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی کارەساتێک دەبێ کە بڵێ: هەزار خۆزگەم بە کۆماری ئیسلامی!بۆیە لەوەها بارودۆخێکی ئاڵؤزیی سیاسیی ئەو حیزبانەدا باوەڕم ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی نەڕووخێ.چون جگە لە خۆ خۆریی هیچ پڕۆژەیەکی کوردخوازانەیان دەباراندا نییە بۆ پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.بەڵگەی زیندووش ئەو دەسەڵاتە قڕێژەیە لە باشووری کوردستان کە لە لایان دووبنەماڵەی دەستی بەسەردا گیراوە.

بیرەوەریی:

بیرەوەریەکانی سوسێالیستێکی ئازەر بایجانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان

دەقی کورتە بیرەوەریەکانی ئەوکەسە بەناوی ئیسمایل عەجەم بەکورتیی لێرە وەک خۆی دەنووسمەوە.چون لە توێی کتێبێکدا تەواوی کارەساتەکانی بەند بەند باس کردووە.رەنگە کتێىەکەی بە پی،دی،ئێف،وەگیربکەوێ.هەرکەس بخوازێ دەتوانێ وەگیری بخاوبیخوێنێتەوە. لەوکورتە بیرەوەریەدادەڵێ:
جینایەتەکانی لە بیر نەکراوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان،لە ناوچەی مەڕگەوەڕیی شاری ورمێ،شەڕی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان وحیزبی کومونیستی ئێران /کۆمەڵە / بووە.بیرەوەریەکانی پێشمەرگەیەکی سوسیالیست ئازەربایجانی لە کوردستان لە نووسینی ئیسماعیل بە نازناوی ئیسماعیل عەجەم تا ئەوکاتە کامڵترین نووسراوەیە!لە بارەی گوردانی ٢٢ی شاری ورمێ.من هیوادارم بە زویی ئەو کتێبە بڵاو بێتەوە وبکەوێتە بەردەستی خوێنەران وخەڵک.لە درێژەی ئەو نووسراوەیەدا بابەتێکی دیکە لە رەفیق حیسام قادرپوور دەبینن لە هاوڕێیانی گوردانی ٢٢ی ورمێ.
خەڵكی تێکۆشەر هیچکات بیرەوەریی وتێکۆشآنی پێشمەرگەکانی خۆی لە بیر ناکا.لەو ناوەدا تڕاژیدیای گوردانی ٢٢ی ورمێ وهەروەها تڕاژیدیای گوردانی شوان،دوو جینایەتن کە بە دەستیی سیستمی سەرمایەداریی ناوچەیی وجیهانی روویانداوە.پرس ئەوەیە: ئایا سەرجەم ئەو تیکۆشەرانە ولە دەستدانی باشترین رۆڵەکانمان کاریگەریی لە سەر چینایەتی وتێگەیشتنی ئێمە هەبووە؟

قسەی کۆتایی:

لەو کتیىەی ئیسماعیل عەجەمداکە بە پێنووسی خۆی نووسراوە.رووداوەکانی شەڕدەگەڵ حیزبی دێمۆکڕات تۆماردەکا.مرۆڤ کاتێک ئەو کتێبە دەخوێنێتەوە شەرم لە ناسنامەی خۆی دەکا.لەسەردەمی پێشکەوتنی دونیا ی زانستدا وەها چارەنووسێک تووشی نەتەوەی کورد بووە.سەددام زۆر زیرەکانە چەک وپارەی دابوو بە هەردووکلا.ئەو دوولایەنەش لە جیاتی بیر لە کێشەیەکی دیرۆکی کوردوکوردستان بکەنەوە،وەک جڕجاڵ کەوتبوونە گیانی یەکتر!
نەتەوەی هوشیارودوورناس دەبێتە خاوەنیی رێکخراوەی پیشکەتووتا وڵات بەرەوپێشکەوتن بەرێ.نوسەریی ئەو کتێبە بە ەشێوەیەک تڕاژیدیای شەڕی ناوخۆیی باس دەکا وادەزانێ شآیستەی ئەوەیە کە خەڵاتی پێ بدرێ!ئەوانە لە روویان دێ لە داهاتووداچاولە چآوی ئەو دایکوبابانە بکەن کە لە شەڕێکی بێ واتا منداڵەکانیان بە کوشت دراوە.
دەمهەوێ بە نووسەریی ئەو کتێىە /ئیسماعیل عەجەم / بڵێم:من ناوی کتیىەکەتنم ناوە جینایەتنامە،چون ئەو ئەدەبیاتەی کە نێوئاخنیی ئەو جینایەتنامەیە لە قڕێژترین وشە ورستە پێکهاتوون.ئەو کتێبەت ژەهڕێکە بۆ مێشکی نەوەکانی داهاتوومان.بۆیە سەرجەم ئەو کەسانەی ئەو شەڕە چەپەڵەیان بە سەر کورد داسەپاند دەبێ گەل دادگاییان بکا.

سرنجێکی پێویست:

شەڕی نێوان حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان بەڕێبەرایەتی قاسملوو وکۆمەڵە نزیکەی چوارساڵی خایاند.بۆ ئەوەی لە داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان تڕاژیدیای بەو شیوە دووپات نەکرێتەوە پێویستە نەتەوەکەمان لەوبەشە لە وڵات حیساب بخوازێ لەوشەڕکەرانە .دەبێ تاوانبارانی ئەو شەڕە دادگایی بکرێن.هەروەها دەبێ لێکۆلێنەوەوتوێژینەوەیەکی زانستیی لە لای کەسانی بواریی یاسایی ودڵسۆز وکارامە ئەنجام بدرێ تا ئەو بەشە لە وڵات بە دەردیی باشووری کوردستان نەچێ.
بلشویک ها و کنترل کنترل کارگری ۱۹۱۷ ــ ۱۹۲۱. دولت و ضد انقلاب. نوشته ی موریس برینتون( کریس پال) ــــــ ارسالی توسط کاک مجید آذری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە