KURDISTANPOST
دەسەڵاتی گەل
لە کێ دەدەی حەیاتکاو
Friday, 08/01/2021, 14:59
8117
بینراوە
شۆڕش قەرەداغی:
ئەم سرودەمان لە ئەمستەردام لەگەڵ کاکە کارۆ بەخۆبەخشانە لەسەر ئەرکی خۆم تۆمارکرد بەناوی:
(لەکێ دەدەی حەیاتکاو)
پێشکەشی ئەکەین وەک پاڵپشتیەک بەماف خوراوان و برسیکراوەکانی نیشتمان کە لەسەر شەقامەکان داوای مافی خۆیان دەکەن بەشێوەیەکی ئاشتی بێ توند و تیژی بۆ بەدیهێنانی مافە سەرەتاییەکانیان کە مافێکی سروشتی خۆیانە، بەڵام بەداخەوە بەشێوەیەکی ناتەندروست وەڵام ئەدرێنەوە بەخۆپیشاندەکانی پێشو ئێستاش لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان .
جێگای داخە گێرە شێوێنەکانیش بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان بەیارمەتی دوژمنان ماڵی هاونیشتمانیان واتە شوێنە حکومیەکان ئەسوتێنن.
ئاوازی ڕەوانشاد (ئیبراهیم محەمەد خەیات)
هۆنراوە: نەناسراوە بەدەستکارییەوە
---- لەکێ دەدەی حەیاتکاو ---
لە من دەدەی حەیاتکاو
هەی بێ شکۆی شەرم شکاو
جەلادی پەروەردە کراو
سەگی دەرگای مەسئولێکی گەورەکراو
تێرت نەخوارد لە ژەهر و ماستاو چڵکاو
لە کێ دەدەی لە کێ دەدەی
لە مامۆستای مووچەبڕاو
دایکی پیری یەخە دڕاو
لە منداڵی برسی کراو
ئاخ سەرکردەی فوتێکراو
ئاخ گەندەڵی حەیا براو
دەسەڵاتی گەل
© 2019- Kurdistanpost