رۆژانەی فەیسبوکەکەم

Saturday, 09/01/2021, 15:36

6236 بینراوە


کوێرە سووننی!

پێش هاتنە سەر کاریی شێعەی سەفەوی لە ئێڕان ئایین لە ئێڕان ئایینی سووننی بووە.بە هاتنە سەرکاریی سەفەویەکان دین رەسمیی ئێڕان گۆڕا وبووبە شیعە!
لە شاری تەورێز لە کاتی خۆیدادەسەڵاتی شمشیر بە دەستیی سەفەوی هەر کەسێکیان لە سەر شەقام دیتبایە لێیان دەرسی، تۆ سووننی یان شێعە؟کابرای رەبەن ئەگەر گووتبایەی من سووننیم،هەر لەوێ چاویان دەردێناوکوێڕیان دەکرد!ئەگەریش ببایە بە شیعە بەریان دەدا!
داستانی کوێڕە سووننی دیرۆکەکەی ئەوەیە.
دوای ٣٧٠ ساڵ لە دەسەڵاتدارانی شێعەی سەفەوی،ئەوڕۆ لە وڵاتی ئێڕان دەسەڵات کەوتۆتە بەر دەستیی پاشماوەکانی شیعەی سەفەوی!بۆ پێتان وایە هەرواهاسان دەست لە دەسەڵات بەردەدەن؟
لەوەش بترازێ تاقمێک حیزبیی کەمپنشین وبێکار بۆ گەوجاندنی خەڵكی ساویلکە درووشمی رووخانی کۆماری ئیسلامی دەدەن!لە کاتی خۆیدا بە چەک وپارەی سەددام چەند ساڵێک شەڕیان کرد،بەڵام ئیستێ زەمینگیریی بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانین.یانی: نەشیعەن ونە سووننی ونە کوێرە سووننی!
پێم ناڵێن ماف چۆن وەردەگێرێ؟

فیدرلیزم یان پۆخیزم!؟

وڵاتی پاکستان نزیکەی ٢٠٠و سی میلیون دانیشتووی هەیە.لەسەتا ٧٧ی سووننەن.لەسەتا٢٠ی خەڵكی شیعەن.سێ لە سەتای خەڵكی دیکەش سەر بەئایینە جیاوازەکانن.
پاکستان بە شێوەی فیدرآلیزم بەڕێوە دەچێ. بەڵام چۆن فدڕالیزمێک؟
هەر ئەوڕۆ سێ کەس لە کەسانی رووناکبیریی ئەو وڵاتە باسی سکولاریزمیان کردوە وگووتوویانە باشترە لە پاکستان دین لە سیاسەت جودا بێ.بەڵام بە خاتری ئەو بۆچوونەیان هەر سێکیان لە دار دراون!ئەگەر دەڵێم:پۆخیزم لۆمەم مەکەن.
ئەو فیدرآلیزمەی کە هیندێک حیزبیی کەمپنشینیی کۆی سەنجەق بە قوونیەوە نووساون هەر وەک فیدرآلیزمەکەی پاکستانی لێ دێ.چون زۆرینەی خەڵکی ئێڕان شیعەن،بەشێکی بەرچآویش سووننەی دەمارگرژن.

خومەینی نازانێ قسە بکا؟

کاتی خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەنگۆیەک بڵاو دەکرایەوەودەیانگووت،خومەینی راوێژیی قسە کردنی باش نییە ونازانێ قسە بکا!واماندەزانی خومەینی بۆ کورد قسە دەکا.لە ماوەی ٤٠ ساڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا هیچ نەماوە بەسەر خەڵک نەیە،شەڕ،سێلاو،هێرشی کوللە،گرانی،زیندان،بوومەلەرزە!هەشت ساڵ شەڕی ئێڕان وعێڕآق،کڕۆنا و... زۆر نەهامەتیی دیکەش.بەڵام ئەو دەسەڵاتە هەر لە جێگای خۆیدایە!
قسە زانیی کورد،زۆر هاسان بەرەوپیلیی ترۆر چوووگیانی خۆی لە دەستدا.هیوام پێشک دێ دەیگووت:قاسملوو دەزمان زیاتر دەزانێ!کەچی بە بێ ئاگاداریی حیزبکەی بەوشێوەیە کۆتایی بە ژیانی هات.جاهەر بڵێن:خومەینی نەیدەزانی قسە بکا!؟ دەسەڵاتێکی ٢٥٠٠ ساڵەی شآهەنشآیی هەڵتەکاند.ئێوە لە کەمپەکاندا پێکەوە هەڵناکەن!

ئەو باوەڕانەی کە بێ متمانەو و بێ بنەمان!

چەندساڵ لەوەی پێش داییم فکرم لەوە دەکردەوە کە شەوانە کەسێک لە ژێر تەختەکەمدا خۆی حەشآرداوە!چوومە لای دوکتورێکی دەروونناس وگرفتەکەم دەگەڵ باس کرد.
دوکتورگووتی: لە ماوەی ساڵێکدا حەوتووانە سێ رۆژ وەرە لای من تا چارەسەریت بۆ بدۆزمەوە.بەڵام بۆ هەر جارێک ٨٠ دۆڵارت لێ وەرگەرم!
... دوای ٦ مانگ دوکتورەکەم لە سەر شەقام دیتەوە،لێی پرسیم بۆ نەهاتی بۆ لام؟
گووتم: هۆیەکەی ٨٠ دۆلارەکە بوو کە بۆیەک ساڵ زۆر دەبوو،بەڵام من کەسێکی دارتاشم دیتەوە کە بە خۆڕایی چارەسەریی بۆ دۆزیمەوە!
بۆیە پارەکەم کۆ کردوە وسەیارەیەکم بۆ کارکردن پێ کڕی.
دوکتور گووتی:دەتوانم بپرسم ئەودار تاشە چۆن تۆی چاک کردوە؟
... ئەودارتاشە / نەججاڕ / بە منی گووت،ئەگەر پایەکانی / لاقەکان / تەختەکەت ببڕم،ئیدی هیچ کەس ناتوانێ لە ژێر تەختەکەت خۆی بشارێتەوە!
جەوهەریی کەلام:هەر چی پایەو بنەماو ئەساسی خوڕافات ودواکەتووییمان کەمتر بێ وکورتر بێ زیاتر هەست بە ئارامیی وئاسایشی زیاتر دەکەین.
تێبینی:
ئەو باوەڕ ومتمانانەی کە بنەمای زانستیی وئەقڵانیی تێدا بەدی ناکرێ پێی دەگووترێ:خوڕافە یان دواکەوتوویی.ئەو وشەیە عەڕەبییە ولەریشەی /خورف / بەواتای چنینی مێوە وپیریی یان لەناوچووندا دەدا.
سرنج:
ئەو بابەتەم لە فەیسبوکی بەرێز ئەحمەدساڵح زادە وەرگرتوە وکردوومەت هەنگوین زمانی کوردی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە