ئایا پارتیەکان نانی ڕەق هەڵدەبژێرن؟

Monday, 11/01/2021, 0:07

3479 بینراوە


ئایا پارتیەکان نانی ڕەق هەڵدەبژێرن وەک پڕوپاگەندەی بۆدەکەن ،ئەوەی مێژوی پارتی دیمو کراتی کوردستان بخوێنێتەوە دەبێت لەسەر سەرجەمی ئەو وێستگانە بوەستێت کەئەم هێزە پیایدا تێپەڕی وە ئەم هێزە لەوکاتەوەی دروست بوەو دەستی داوەتە خەبات هەمیشەو بەبەردەوامی دڕکێک بوە لەجەستەی کورددا چەقیوەو دونیایەک ئیلتهاباتو تەراکوماتی لەدوای خۆی بەجێ هێشتوە هیچ کات پزیشکێک نەبوە بتوانێت ئەوهێزە ناشرینە یان ئەو دومەڵ و ئیلتهابە لەجەستەی نەتەوەی کورد بکاتە دەرەوە بناغەی دروست بونی ئەم هێزە یاخی بونی هەندێک دەرەبەگو ئاغاو شەلاتی بوە دژی یاسای ئیسڵاحی زراعی دەنا ئەم هێزە زور دور بوە لە تیۆری عە قڵی و مەنتیقی و گرفتە نەتەوەییەکان دروست بونی ئەو هێزە تەنها بۆلێدانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد بوە هەمیشە نەتەوەیان کردوە بەقوربانی بەرژەوەندی شخسی و عەشیرەتی وائیستەش وە ئاشبەتاڵەکەیان وەک 31ئاب لەکەلی شەیتان نایەنە خوارەوە میلەتیان بەو هیلاکەتە بردوە بونەتە هۆکاری ئەو هەمو نهامەتیە بە پاڵپشتی ئەوەی هەمیشە گرفتن لەبەردەم ڕێکەوتنی کوردو بەغداد بونەتە جاشی تورکیاو لێشاوێک جاسوسی تورکیایان هێناوەتە کوردستان باشوری کوردستانیان کردوەتە لانکەی تەراتێنی میت و دەزگا سیخوڕیەکانی تورکیا زۆر بێشەرمانەش بەرگری لەوە دەکەن کەنەوت ڕادەستی بەغداد ناکەن و دەیانەوێت موچەو بوجەی خەڵک ببڕن چونکە دەزانن تەنهابەوە دەتوانن لەسەر دزیو تاڵانی نەوت بەردەوام بن کادیرو لایەنگرە کانیشیان دێن و منەت بەسەر خەڵکیدا دەکەن خۆیان بە خاوەنی کۆردستان دەزانن وەبەناوی کوردەوە قسەدەکەن لافو گەزاف لێدەدەن بیریان چو لەشنگال و پردێ چیان بەسەر هات حسن پلایس لەکەرکوک چۆن وەدەری نان چۆن کونەمشکی لێکردنە قەیسەری شەنگالیان تەسلیم بەداعش کرد ڕیفرندۆمیان کردو کارتی بەرژەوەندی کوردیان سوتاند ئیستەش دێن ئیدعای نانەڕەقە خواردن دەکەن ئێوە نانە ڕەقە مەخۆن داهاتی ئیبڕاهیم خلیل و بیرە نەوتەکان تەسلم بکەن با قوتی ئەوخەڵکە چیتر نەبڕدرێت و نەی دزن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە