کۆدەتای مەسرور بارزانی و براکانی بەسەر پارتیدا

Monday, 11/01/2021, 22:38

7258 بینراوە


بەر لە هاتنەوەی مەسرور بارزانی و بە سەرۆک هەریم بونی مەسعود بارزانی ، هەفتانە (پێنچشەم یان شەممە) بەبەردەوام کۆبونەوەی مەکتەب سیاسی هەبووە و 3 مانگ جاریکیش هی سەرکردایەتیەکەی، هاوکات بەرپرسەکانی پارتیش، بەتەواویی کۆیلە نەبونە بەنمونە عەلی عەبدولڵای کۆجکردوو ، جەوهەر نامق ، سامی عەبدولرەحمان .... زۆر جار لەکۆبونەوەکان سەرنج و رەخنەیان لە سەر مەسعود هەبووە , یان لەسەرەتای دەرکەوتن و بالادەستبوونی نێچیر زۆر حسابیان بۆ نەدەکرد ، بەتایبەتی جەوهەر و عەلی عەبدوڵلا ، هەربۆیەشە هەریەکەیان بەهۆکاریك لەنێو بران، یان پەراوێز خران هەرئەوەش بوو لە ترسان جەرجیس حەسەن کە ٢٥ سال بوو، مەکتەب سیاسی و مولازم شوانی پاسۆک بەهیمنی کشانەوە و تەنانەت نەچووبوونە کۆنگرەی ١٣پارتیش، فازل میرانیەش کاتێک مەسعود بریاری ئەوەی دابوو کەموڵک وماڵی بەرپرسەکان بگەرێنیتەوە ، داوای لە فازل کردبوو، کەمولکەکانی رادەست بکاتەوە ، گوتوبوی نیوەی وەیسەی کورتم نییە ، برۆ لەو وەرگرەوە ئەوکات داوا لە ئیمەش بکەوە . ئەمانە زۆر کەس هەیە باوەر ناکات، بەلام رویداوە بۆیە باسی دەکەم، چونکە یەک لەدوای یەک لەنێودەبران. هاوکات تا مەسرور بارزانیش نەهاتبۆوە زۆربەی مەکتەب سیاسییەکان ، دژی نێچیر بوون ، بەلام کە چاویان بەعەقلی مەسرور بارزانی کەوت ، ئەوجا هەزار رەحمەتیان بۆ نێچیر دەنارد ، بەتایبەتی فازل و عزەدین بەراوری و کەریم سنجاری ، چونکە لەقوناخی نیچیر حسابەکیان لۆدەکردن و هاوکات لە زۆربەی هەلبژاردنەکان هەریەکە لەمانە چەند ئەندام پەرلەمانێکیان بەگەرەنتی بۆدەردەچواندن، لەئیستادا هیچ دەسەلاتیکیان نەماوە بۆ دامەزراندنی بجوکترین بەرپرسی ئیداری
دوای ئەوەی مەسعود بووە سەروکی هەرێم لە ٢٠٠٥ ، مەسروریش پیگەی بەهیز بوو ، ئەوا حزبیان هەر بەتەواوی کۆنترول کرد و لە ئیستاشدا بون و نەبونی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی پارتی هیج سەنگیکی نەماوە و هەشت مانگە هەر کۆنەبۆتەوە . 
لەدواین کۆنگرەی پارتی ٢٠١٠ دا ، مەسرور بەعەنتەریات ڕێگری لە دەرچوونی ، نوری سەنجاری ، سەرباز هەورامی و سەرکیس ئاغا، چەند کەسیکی تر کرد و لەن یو کۆنگرەش بەساختەکاری خۆی یەکەم دەنگی هینا و لایەنگرانیشی بەتەواوی دەرچواند، راستی ئەمەش چەندین جار محمەدی مەلا قادری کۆچکردوو لە میدیاکان ئەمەی باسی کردوە
لەئیستاشدا دوای قوناغی بە بەرپرس بوونی مەسرور بەسەرۆکی دەزگای هەرێم ، قوناخی دووەمی بالادەست بوونی مەسرور لەحکومەت بەتەواوی پارتی وەک حیزبی کردوتە کارتۆن و مەکتەب سیاسی کردۆتە شوینی دۆمینە و شەترەنج و نوکتە و قسە و قسەلۆک، کە لەهیج روداویک دا مەسرور پرسیان پێ ناکات و بەئارەزوی خۆی بریاری حیزبیش دەردەکات، تەنانەت نیچیریش خەریکە بکات بە تەها محی الدین مەعروف هەربۆیە لەم ماوانەی رابردودا جەعفەر ئیمیکی گوتوویەتی: لەوەتەی مەسرور بۆتە سەرۆکی حکومەت بەئاستی جوتێک پێلاوەکانیشی سەیری مەکتەب سیاسیی پارتیی ناکات. ئەمە جگە لەوەی چەندین مەکتەب سیاسی لەنێوبردرا ن وەک جەوهەر نامق، جەرجیس فەتحولا، فەلەکەدین کاکەیی، فەریدون جوانرویی ......هتد
خوێنەری بەڕێز.. ئیوە سەیربکەن جگە لە هوشیار زیباری کە خالی مەسعودە ، کەهەندیک دەسەڵاتی هەیە و فازل میرانیش دەلین بۆهەندێ کاری روتینیات جار جار دەجیتە مەکتەب سیاسی، گەرنا، کەریم سەنجاری، کەمال کەرکوکی، روژ نوری شاویس، زەعیم عەلی، جەعفەر ئیمیکی، سەلاح دەلۆ ، مەحمودە سوور ... هتد، هەریەک لەمانە لەکۆندا و لەسەر روداوەکان خاوەنی گوتار و دەیان لێدوان بوون، بەلام ئێستا کەس حسابی پوشکەیەکیشیان بۆ ناکات.
لمەسرور بارزانی بەتەواوی کۆنترولی حزب و حکومەتی کردووە بەنمونە لەڕیگای پێگەی باوکی و لەرێگای دەزگای ئەمنی کە ئیستا وەیسی برای ئەو رۆڵە دەبینێت، هەروەها لەروی خێلەکی و دەڤەری بارزانی بەهۆی بابۆی برای، لەڕیگای سەربازیش هەرچەندە بەناو نێچیر بەرپرسی هیزی چەکدارەکانی هەرێمە بەلام تائێستاش عیسا عوزێر راوێژکاری سەربازی مەسعود بارزانییە، کە بەهۆی مەسعودەوە بریاری سەربازی دەدا ئەوجا بۆ نێجیر کۆتا ئیمزاکەی دەنیردرێ. 
چەند ساڵیک لەمەوبەر کە نێجیر سەرۆکی حکومەت بوو، هەر ئەو بەرپرسی لقەکانی دانا و راگەیاندنیش، بەڵام ئیستا ئەو هەموو کارانە مەسرور و براکانی و باوکی دەسەڵاتیان هەیە.

لە ٧٥ سالی رابردودا هەرگیز حزب ئەوەندە نەبۆتە حزبی باوک و ئەولادەکانی .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە