مەسعود بارزانى ده‌زگاى پاراستن به‌ باره‌گاى بارزانى ده‌به‌ستێته‌وه‌

Tuesday, 01.12.2021, 2:46

5180 بینراوە


بۆ پاراستنى پیاوە‌ نزیكه‌كانى خۆی، هەروەها ئەوانەی کە لەگەڵ میتیی تورکیدا کار دەکەن، كه‌ ژماره‌یان زیاتره‌ له‌ 17469 بندیوار، بە فەرمانی مەسرور بارزانی له ‌ماوه‌ى ته‌نیا 3 رۆژدا، تەواوی ئەو کەسانە كه‌ پیك هاتوون له‌ پیاوەکانی ناو (خێڵى بارزان)، هەروەها به‌شێك له‌ کوردی (رۆژهه‌ڵات) و (رۆژئاوا) كه‌ كار بۆ باره‌گاى بارزانى ده‌كه‌ن لە یەکەم هەنگاودا موچه‌كانیان گوازرایەوە بۆ سه‌رپاراستن دووەم هەنگاو پاراستنیش گوازرایەوە‌ سه‌ر باره‌گاى بارزانى، هۆکاری ئەمەش به‌ هۆى ناڕه‌زاى یه‌كێتیی نیشتیمانی کوردستانەوە بوو، کە داوای راگرتنى موچەی‌ به‌شێك له‌ بندیواره‌كانى پارتیی کرد.
شایانی باسە موچه‌ی پیاوەکانی بنەماڵەی مەلا مستەفا له‌نیوان ملیۆنێک و نیو (1.500.000) بۆ 12 ملیۆن دیناره‌. خالێكى ترى هۆکاری گواستنه‌وه‌ى ده‌زگاى پاراستن بۆ سەر بارەگای بارزانی ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ بریارێكى تر، کە هه‌ر به‌مه‌ پاراستن به ‌ته‌واویى ده‌خرێته‌ خزمه‌تى مەسعود بارزانی و منداڵەکانی، هەروەها ته‌واوى پۆسته‌ باڵاکانیش ده‌بێت به ‌زوترین كات له‌ سۆرانى و بادینیه‌كان بسه‌ندرێنه‌وه، چونکە متمانەیان بەوانە نییە، دەڵێن مەترسی‌ ئاشكرابونى زانیارى ووردى ناو بنه‌ماله‌ى بارزانى و حكومه‌ته‌كه‌ى مەسرور و بڕیارە نهێنییەکانی لەو رێگایەوە ئاشکرا دەبن.
جگە لەمانەش مەسعود بارزانی بەمە دەسەڵاتی نێچیر و براکانی کەمتر دەکاتەوە، چونکە نێچیر داواى پۆستى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى بۆ براکەی كردبوو له ‌به‌رامبه‌ریشدا نه‌وه‌كانى مەسعود رازى نین ئه‌و پۆسته‌ له‌ده‌ست بده‌ن چونكه‌ هەموو ده‌زگا ئه‌منیەکانی تر خراونه‌ته‌ خزمه‌تى ئه‌و ده‌زگا جاسوسیه‌،‌ سه‌ره‌راى كه‌م كردنه‌وه‌ى رۆلى پارتى و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تى.

پەیامنێری کوردستانپۆست