١٢ پرسیار لە بزووتنەوەی گۆڕان (بزووتنەوەی درۆ) بەشی دووەم

Tuesday, 12/01/2021, 23:26

3955 بینراوە


بزووتنەوەی گۆڕان وەک حیزبێکی پۆپۆلیستی کە لە لایەن نەوشیروان مستەفاوە دامەزرا ، کۆمەڵێک بەڵێنی گەورەی بە خەڵكی کوردستان دا و خۆی وەک باوکی هەژاران و دژی دەسەڵاتی بنەماڵە و گرنتە دەستی دەسەڵات لە لایەن کوڕانی سەرکردەکانی شۆرشەوە خۆی ناساند، هەر بۆیە وەک هاوڵاتیەک و هەڵسوڕاوێكی پێشووی گۆڕان کە دروشمەکانیان هزری داگیرکردم و هەندێک کات دەروێش ئاسا بانگەشەم بۆ دەکردن هەربۆیە پێم ئاسایە و بچمە سەر گۆڕەکەی ڕێکخەری کۆچ کردو بپرسم

١/ کوا مافی منی گەنج کە بەڵێن بوو بۆم دابین بکەین کە دەسەڵاتان گرتە دەست؟
٢/ کوا ئەو هەموو ئەکادیمی و بە ناو ڕۆشبیر و ئازادی خوازانەی تا دوێنێ ئەیان ناردنیە سەرجادە و خوێنی خۆمان ئەکردە کاسەوە ؟
٣/ کوا جلو بەرگی هەژارانەی تۆ لە کاتێکدا دوای کۆچت هێندەی ناوت وەک بازرگانێک دەرکەوتی نیو ئەوندە وەک شۆرشگێرێک دەرنەکەوتی؟
٤/ کوا مافی وەک یەکی نێوان منی گۆڕانخواز وەک یەکە لەگەڵ کەسوکاری بڕیار بەدەستانی ئێستای گۆڕان کە هەر سەرقاڵی مەحسوبێت و مەسنوبێت و خزم خزمێنەنن؟
٥/ کوا ژیانی شەرفمەندانەی کچانی بزووتنەوەی گۆڕان کەی دەگەنە ناوەندی بڕیاری گۆڕان؟
٦/ زۆربەی بڕیاربەدەستانی گۆڕان مووچەی خانەنشینی ٦ ملیۆنیان هەیە ئەرێ بەراست تۆ دژی گەندەڵی بوویت یان گەندەڵاندت کۆکردنەوە لە گردی زەرگەتە؟
٧/ تۆ دژی دووکانی سیاسی بوویت بۆچی دوای خۆت گۆڕان بوو بە دوکانی سیاسی؟
٨/ تۆ دژی ئەوە بووی دەزگاکانی حکومەت ناڕێکخراوبن، ئەی بۆ بزووتنەوەی گۆڕانت بە دامەزراوی نەکرد؟
٩/ تۆ دژی ئەوە بوونی کوڕی بەرپرسانی تاڵەبانی و بەرزانی بگەنە دەسەڵاتی سیاسی بەشێوەیەکی خێرا، ئەی کوڕەکانی خۆت بۆچی بەیانیەک لە خەو هەستان و بوونە خاوەنی ملیۆنانن دۆلار؟
١٠/ تۆ دژی کادری حیزبی بووی بە کۆیلەی حیزب ناوت دەبردن ئەی بۆچی ئەم هەموو کۆیلەیەت بەرهەم هێنا ؟
١١/ تۆ بەڵینی مەرگی وەک عبدولکەریم قاسمت پێداین کە هەژارانە بێت ئەی بۆ خاوەنی کۆمپانیا و پشکی کارگەی چیمەنتۆ و سۆپەرمارکێت بوویت؟
١٢/ تۆ بەڵێنت دا عاملی خێربن لە حکومەتدا و چاکسازی بکەین ئەی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان ئێستا بەشداری کردنی لە حکومەت کردۆتە بنەمایەک بۆ پارە پەیداکردن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە