KURDISTANPOST
جەمال غەریب حەمە
وانه له هه‌ڵه‌كان وه‌رناگرین!
Thursday, 14/01/2021, 8:43
8246
بینراوە
هه‌رێمی كوردستان باشترین زه‌مینه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره له‌خه‌ڵكی به‌ناوی پڕۆژه و كۆمپانیای جۆراوجۆره‌وه، پاش كۆكردنه‌وه‌ی داهاتێكی زۆر خاوه‌نی پڕۆژه و كۆمپانیا ساخته‌كان مایه‌پوچ بونی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكه كه ده‌كه‌ونه داوی ئه‌و خه‌ڵكه چاتوڵبازهوه، سه‌ره‌تا زۆرێك له خه‌ڵكه‌كه نه پابه‌ندی ئاینن و نه له‌یاسا تێگه‌شتون، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ندببن ئیتر گوێیان لێ نیه گه‌ر به حه‌رامی و نایاسایش بووه، پاشان زۆرێك له‌خه‌ڵكی باجی چاولێگه‌ری ئهوانیتردهدهن.
له‌ساڵانی ڕابردوودا ده‌یان پڕۆژه و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تی له‌وجۆره سه‌ریان هه‌ڵدا و خه‌ڵكێكی زۆریان لێ كۆبونه‌وه و پاره مۆڵ و خهوتوهكانی خۆیان خسته ده‌ستی ئه‌و كۆمپانیا و پڕۆژ و كه‌سایه‌تیه جۆراوجۆرانه‌وه و له كۆتایدا به ده‌ستی به‌تاڵ لێی ده‌رچون، خاوه‌ن پڕۆژه‌كانیش یان هه‌ڵهاتن و وڵاتیان جێهێڵاوه و یان مایه‌پوچ بونی خۆیان ڕهگهیاندوه و خۆیان ته‌سلیمی یاسا كردووه، پڕۆژه‌ی خاوه‌ن پشكیش هه‌یه هێشتا له‌كاردایه، به‌ڵام بێجگه له خاوه‌ن پڕۆژه‌كه كه سودمه‌ندی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه‌یه هه‌موو خاوه‌ن پشكه‌كان نه مایهكهیان دیاره نه‌قازانج.
هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه زه‌ره‌ر و زیان ده‌كه‌ن له كۆتایدا په‌ناده‌به‌نه‌وه بۆ یاسا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان له كاتێكدا وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه گوتمان كاره‌كانیان نه شه‌رعی نه یاساییه، به‌داخه‌وه زۆرێك له‌وانه كه‌سانی ڕۆشنبیر و خوێنده‌وار و خاوه‌ن بڕوانامه و ته‌نانه‌ت كه‌سانێكیشی تێدایه كه پابه‌ندی ئاینن!
بۆنمونه له‌كێشه ئاڵۆزه‌كه‌ی سلێمان ههڵشۆیدا پۆلیس ده‌ڵێت له‌كۆی هه‌زار و سه‌دوو یازده سكاڵا ته‌نیا یه‌ك سكاڵایان یاساییه، ئه‌ویتری هه‌رهه‌موی نایاساییه! واته له‌كۆی ئه‌و ههمووسكاڵایه ته‌نیا یه‌ك سكاڵا ده‌توانێت له‌دادگا داوای مافی خۆی بكات و داواكه‌ی بباته‌وه، ئه‌ی ئه‌وانیتر چۆن و له‌كێ و له‌كوێ داوای مافی خۆیان بكه‌نه‌وه؟
له‌وبڕوایه‌دام پاش ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته هێشتا خه‌ڵكانێك هه‌ن له داهاتودا بكه‌ونه داوی جۆراوجۆررى تره‌وه! چونكه ئێمه وانه له‌هه‌ڵه‌كانی ڕابردومان وه‌رناگرین.
جەمال غەریب حەمە
© 2019- Kurdistanpost