دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە


مەسعود بارزانی ئەم کوردەی باکوری رادەستی میتی تورکیا کرد

Thursday, 01.14.2021, 18:03

2777 بینراوە


ئەو پیاوە بەتەمەنە کوردەی باکور هانای بۆمەسعود برد، بەڵام ئەو رادەستی میتی کردەوە


سەید شاهی مەردان عەلی کەلەتورکیا و باکور بەساری بەناوبانگە ، کەسایەتیەکی ئاینی دیاری شاری غازی عەنتابە و دەلین نوسەرو کەسایەتیەکی دیاری ئاینی نیو کوردانی باکوریشە موریدیشی زۆرە، کەسایەتیەکی زۆر کورد پەروەرە و دژی تورکە شوڤینیەکانە ، بۆیە تورکەکان دژی بوون ، تەقینەوەیەک لەئەستەنبول رودەدا ، هەلدەستن ئەو تومەتبار دەکەن ، سالێک زیاتر دەیخەنە زیندان . دوایی ئازاد دەکرێ و لەکاتی هاتنە دەرەوەی خوێندکار و کەسایەتیە ئاینەکانی چواردەوروبەری ئامۆژگاری دەکەن ، لە باکوری کوردستان نەمێنێ ، چونکە یان تیروری یان دەیگرنەوە، بۆیە دەلێن بڕۆ بۆهەریمی کوردستان پاریزراوتر دەبی . ئەویش سالی ٢٠١٤ بەخۆی وماڵ و مناڵی دیتە هەریمی کوردستان ، لەهەولێر نیشتەجی دەبیت دوای دووروژ ئاسایشی گشتی بێ هیچ هوکاریک دەستگیری دەکەن و سالێک ونیو زیاتر لەئاسایشی گشتی وماوەیەکیش لەژوری تاکەکەسی دەبی و ماڵ و منالەکەشی هەر لەهەمان روژی دەستگیرکردنەکەی ئەو کەسایەتیە دەیاننیرنەوە تورکیا . مام شاهی ، دوای ئاگادارکردنەوەی خزم و هاوریکانی بەڕیکخراوە جیهانیەکان سەرەنجام لەئاسایش و ژوری تاکەکەسی رزگاری دەبیت و دەهینریتە پۆلیسی هەولیر و دواتر محەتەی هەولیر ، بەلام ئەوەی لەوەش قیزەوەنتر و ناپاکترە ، ئەوکەسایەتیە کوردە کەئەردوگان زۆر رقی لێ دەبیتەوە داوا لەمەسعود بارزانی دەکا کەدەبیت رادەستی بکرێتەوە بۆیە شەوی 13لەسەر 14مانگی 2/2018 پۆلیسی هەولیر دەیبەنە بەغدا و رادەستی سەفارەتی تورکیای لەبەغدا دەکەن و دواتر دەنیردریتەوە تورکیا ولەتێڤیکانیش دەبیتە هەوال ، واتر لە تورکیا دوای تێپەرینی ١٧ مانگ لەریگای دادگاوە ئازاد دەکرێ . دەیان گوت زۆر جار دەلێت ئەگەر دەمزانی هەر لەسەرەتاوە نەدەجومە ئەوهەریمەی پەنام بۆبرد و بەو تەمەنەوە ٤ سال زیندان و سوکایەتیم پێکرا هەرلەتورکیا دەمامەوە . شایەنی باسە ئەو وینەیە هی کاتی زیندانیتی لەهەولیر واتا تەمەنی لەنێوان ٦٥ بۆ ٧٠ سال دەبێت کەئاوا ئازاردراوە وکەیسەکەشی لای دادوەر عەبدولباست بووە ئەوەی دەیەوێ بەدوایدا بچێ