بۆ چارەسەری بێ خەوی بە پێی پسپۆڕانی دەرووناسی سەربازی ئەمەریکی

Thursday, 14/01/2021, 23:21

11918 بینراوە


زۆرجار بێخەوی یەخەی زۆربەمان دەگرێت.ئێمەی کوردیش سەریەشەمان زۆر زۆرە، زیاتر لە قەبارەی خۆمان و لە سایەی سەرۆکە بێشەرم و بێشەرەفەکانمانەوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر باری دەروون و سەر ژیانمان، هەروەها بۆ سەر کار و پیشەمان، بەمەش دەبێتە سەرهەڵدانی دەیان جۆر نەخۆشی.
"سەبارەت بە بێ خەویی و خەوزڕاندن، ئەوەی سەرەوە بە جێی خۆی، دێمە سەر باسێکی تر، ماوەیەک پێش ئێستا لەسەر کارە نوێکەم گوێم لێبوو، کۆمەڵیک کرێکار داد و بێدادیان بوو بەدەست کەم خەوی، یان خەو زڕان، بۆیە ئەم میتۆدەی پسپۆڕانی دەرووناسانی سەربازی ئەمەریکی لەکاتی پێویستد جێبەجێ دەکەن ئەویش پرۆگرامی نووستن بەبێ دەرمانی"ڤالێۆم" یان جۆرەکانی دیکە.پرۆگرامەکە لق و چڵێ زۆری لێدەبێتەوە، بەڵام ئەوەیان بە جوانکاری دەبینم، چوونکە خوودی پرۆگراکە "ئەڵێ کە ٣ کاتژمێر دابنێت بۆ ڕێکخستنی پرۆسەکە، واتا یەکەم کاتژمێر بەکار بهێنە بۆ ژمارەکردنی هەڵمژینی هەناسە بۆ ٨ چرکە، پاشان کاتژمێری دووەم بۆ ڕاگرتنی هەسانە بۆ ماوەی ٤ چرکە، پاشان کاتژمێری سیهەم بۆ هەناسەدانەوە بۆ ماوەی ٧ چرکە".
بەکورتیەکەی هەناسە وەرگرتن بۆ ماوەی ٨ چرکە، ٤ چرکە هەناسەت ڕابگرە، پاشان هەوڵبدە بۆ ماوەی ٧ چرکە هەناسە بدەیتە دەرەوە.ئەم کارە چەندبارە بکەرەوە، خۆت بێچارە مەبینە چەند بارەی بکەوە، بەڵام بیرت نەچێت، کە هەمیشە لووت بەکار بهێنە، دەمت داخە.
ئەم پێشنیارەم خستە بەردەم کۆمەڵێک کڕیکار، پاش تاقیکردنەوە، لە سەدا ٩٠ تیان ووتیان کە بەباشی خەویان لێکەوتووە، بەڵام لەسەدا ١٠ هیچ کاریگەری نەبووە.
پسپۆڕانی دەروونناسی سوپای ئەمەریکی ئەڵێن: با کەش و هەوا نالەباریش بێت، یان لەژێر تۆپبارانیشدا بیت ئەم شێوازە، زەمینە خۆش دەکات کە خەوێکی ئارام بنوویت.
ئەمەش کۆمەڵێک لینک کە بە شێوازی جیا جیا، هاوکارە، کە خەوێکی ئارام بنوویت.
https://www.youtube.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە