ئالان حەمە سعید وەزیری پەروەردە یان سیخوڕی پاراستن و مەسرور بارزانی؟

Saturday, 16/01/2021, 16:47

6268 بینراوە


ئالان بەهۆی ئەوەی لەقوتابخانەی پاراستن پەروەردە بووە، بۆیە بەتاڵە لەزانست و مامەلەی وەزیرایەتی ، دەریشی خست ، ئەوە چەندە دوورە لەبەرپرسیارەتی ئەخلاقی و ئیداری وەزیرایەتیدا . چونکە بەرپرسیاری بونی وەزارەتیکی واگرنگی وەک پەروەردە کە چەندین نەوە لەژێر دەستی گەورە دەبێت ، دەبێت لەسەروی حزبی وکەسیتی خۆی و دەزگا پاراستنەکەی بێت ، چونکە ئەمە پەروەردەی هیزو ئایندەی کۆمەڵگایە بۆیە بەرپرسیارەتیەکە میژویە نەوەک حزبی .

باسەرەتا بزانین ئەو ئالانە چۆن لەپڕێک بووە بەکوڕێک؟

سەرەتای کەدەبیتە پارتی و کرایە بەرپرسی ناوچە لە لقی ٤ سلێمانی ،دوای یەک سال بەهۆی ماستاوچێتی بۆ هیمن هەورامی سوک ، کرایە ، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی. چونکە بۆسەروی خۆی کەسیکی تیکشکاوە بۆیە راپۆرت دەنوسێ و ماستاودەکا ، دواتر ساڵیکی پێ نەچوو ئەمجارە کرایە بەرپرسی لقی ٢١ی پارتی... کۆی ئەوانەش کادیرەکانی پارتی لەسلێمانی زۆر بێزارکرد ، چونکە زۆریان هەبوو، خۆی پێ لەو ماندوو وبەتواناتر دەزانی ، بەلام پلەکەی ئەوان نەدەچووە پێش ،بۆیە دوو بارە کادیرانی پارتی لەسلێمانی ناڕازی بوون تەنانەت مەکتەبی سیاسیشیان ، هەربۆیە موچەکەشی چاک نەدەکرا شێرزادی دارایی مەکتەب سیاسی لەبەر چاوی چەند کادرێک لیی توڕەبوو وە تەنیا بڕی ۷٠٠ هەزاری پێی دەدا !! ئەمەش بووە یەکیک لەوهوکارانەی کەدەنگدەرانی پارتی لەسلێمانی بەدەیان هەزاری کەمتر بێ لەچاو لەمووجە پێدراوەکانی. بەلام هەیهۆ مەسرور بارزانی کەی گوێی لەئازار و دەنگی خەلکی خۆشیانە ، بۆیە لەگەل بەسەرۆک حکومەت بونی مەسرور، کردیە وەزیریکی هەستیاری وەک پەروەردە ، چونکە لای مەسرور دەبیت وەزیر و بەرپرسەکانی لەقوتابخانەی پاراستن پەروەردە بوبن نەوەک هەلسەنگاندنی کەسیتی کەۆمەڵگا بەرەو کوێ دەبا ؟ یان چی لەباردایە و کەسیتی چەند بەهێزە . لەئیستاشدا ئەو وەزیرە جگەلەوەی لەهەموو بوارێک شکستی هیناوە ، وەک ئۆن لاین ، نەتوانینی لابردنی چەندین بەریوبەری گشتی کەهەیانە ٢٠ سالە لەکارەکەیتی و دنیایەک گەندەلی لەسەرە، سوکایەتی پێکردن بەمامۆستایان و دەستگیرکردنیان لەبادینان وەک مامۆستا بەدەل و ئومید بەروشکی و دەیان مامۆستای سلێمانی ...لەکاتیکدا هەر وەزیرێک توزێ کەرامەتی هەبوایە ، یان دەستی دەکیشایەوە یان ئیدانەی ئەو شیوە ئیرهابەی بەرامبەر مامۆستایان دەکرد . چونکە بەرپرسیارەتی ژیانی ئەو مامۆستایە خۆیشادەرانە کەبۆ سادەترین مافی خۆیان داوای خۆپیشاندان دەکەن ، وەزیرەکەت دەبێت لەگەڵ ئازار و ناخۆشیەکان بێ ، کەچی ئەو خۆی بەشیکە لەو سیستەمە ئیرهابیە و داردەستێکی وەزیری ناوخۆیە .
ئالان جگە لەو بیهەلویستیەی ، سەرباری کاری وەزیری ، دەڵاڵی بەردەوامیش لەشارو شاروچکەکان بۆ مەسرور بارزانی دەکا ، بەنمونە نەک لەروژانی ئاسایی بەلکو لەکاتی پشوشیدا ، دەچیتە سلێمانی و لەگەل دەنگە تورەکانی یەکیتی و گوران و خەلکی ئۆپزسیون دادەنیشی و بەپارەی دزراوی میللەت وویژدانیان بە ٢٠ تا ١٠٠ گەڵا دەکرێ . لەکاتیکدا ئەوە کەی کاری وەزیرێکی وەک پەروەردەیە ؟ وەزیرێک هەلسێ روژانە بەگەلا و پۆست .....ڕوحی دەنگی نارازی کۆمەڵگا بکڕێ ، دەبیت ئەو سەدان هەزار خوێندکارەی ژێر دەستی چ کەسایەتیەکی لێدەربچێ؟ ئەو ئالانە نەک لەناوخۆ تەنانەت پەل داوێ بۆ هەندەرانیش دەلالی بۆ پاراستن دەکا بەنمونە ئافرەتیکی سووک و ناپاک لەسوید هەیە ، تائیستا ٢ جار بەتەوژمی ٥٠ گەلا ی پێداوە تا دژی رەخنەگرانی دەسەلات برشێتەوە ، هەربۆیەش مەسرور بارزانی ڕێبەر ئەحمەد بۆ نێو بادینیەکان و ئەو ئالانەشی بۆنیۆ سۆرانیەکان دەست ئاوالا کردوە لەکرینی وویژدانی خەلک ، کەمانگ نیە بەسەدان هەزار دۆلار تەنیا لەقوتی خەلک لەکرینی موتیعایەتی بۆ مەسرور بارزانی لەگەرمەی ئەو رەوشە خراپەی خەلک تەرخان نەکرێ
لەهەموو ئەوانەشی ئابڕوبەرانەتری ، پلەکەی بۆکاری بەدرەوشتی بەکار دەهینێ بۆیەهەر ئافرەتێک دۆسیەکەی بگاتە لای کەئەگەر گەنج و جوان بێ و با خزمەتیشی کەم بێ ئەگەر خۆی رادەست بکا دەیگوازێتەوە نێوشار ونزیک تین قوتابخانە ، ئەو دۆسیەیەش باوە لەنێو ناوەندی پەروەردەی هەولیر و موشریفەکان ، کەلێرەدا تەنها یەک نمونە باس دەکەین ، ئەوەندە نابێت ئافرەتیکی جوان تەلەفۆنی بۆدەکا، دوای نیو کاتژمێر قسە کردن لەگەڵی، دەلێت وەرە مەکتەب کارەکەت بۆدەکەم ، کاتێک ئافرەتەکە دەچیت ، براکەی کەکردوتە بەرپرسی نوسینگەکەی بەمامۆستاکە دەلێ ، ئیستا ناهیتە دەوام بەلام دەتوانین بتبەینە خانوەکەی لەوێ کارەکەت بۆدەکا ؟ ئافرەتەکەش کەمەسەلەکە دەزانێ و دەروا ت و دوای ٢ روژ تەلەفونی بۆدەکا بەلام وەزیر هەر ژمارەکەی بلٶک کردوە . وەدەبێت بڵیین لەتەک ئەوکارە قیزەوەنانە هاوکات ئەم وەزیرە لەنێو مامۆستایان بەتەمای چییە؟
1- هەندێ گروپی بەناو مامۆستایان و لەڕێگەی ئەدمێنەکانیان هەوڵی کپکردنی دەنگە ناڕازیەکان دەکات . ٢-بەکارهێنانی گروپ و پەیجەکانی مامۆستایان بۆ بانگەشەی کارەکانی و مدح و پیاهەڵدانی. ٣-هەرەشەکردن لەمامۆستا ئافرەتەکان بەتایبەت ئەوانەی کۆمێنت وپۆست ئەکەن لەسەر ناڕێکی پەروەردە. ٤- تەلەفۆن کردن بۆ هەموو ئەو ئەدمێنانەی کە گروپە نارازییەکان بەڕێوەئەبەن بەمەبەستی کڕینیان یاخود تەسلیم بون بە وەزیر. ٥-ماوەیەک پێش ئیستا چەند ئەدمێنێکی گروپی مامۆستایانی کوردستانی خەڵات کرد بەناوی لێهاتویی و پشتگیریەکانیان لەخۆی و وەزارەتەکەی . ٦- گروپ و پەیجە کڕدراوەکان بریتین لە (گروپی مامۆستایانی بە ئەزموون ، گروپی مامۆستایانی کوردستان، پەیجی مامۆستایانی کوردستان ، پەیجی مامۆستا بەئەزموونەکان ، گروپی مامۆستایانی پێشەنگ) چەندانی تریش
کۆتایی ووشەکان ، ئەم وەزیرە هاوشیوەی پشتیوان سادقی هاوپاراستنی ، ڕۆلی سیخوری و وویژدان کرین و سەرکوتی مامۆستایان دەبینی و ئەمەش مەترسیدارە لەسەر ئایندەی چەندین نەوە و سەدان هەزار خوێندکاردا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە