کێ مەسعود بارزانی زیندوو ئەکاتەوە؟

Saturday, 16/01/2021, 16:53

7552 بینراوە


لە دوای نمایشە فاشیلە ئابڕووبەرەکەی ڕیفراندۆم، ڕۆڵی بەطەڵ فلیمیان لە مەسعود بارزانی سەندەوە.
ئێستا ڕۆڵ و نەخشەکەیان داوە بە دوو کۆمبارسی ئامۆزا.
بارزانی بە تەمای دوو ھۆکارە، کە ڕۆڵەکەی بۆ بگەڕێتەوە:
یەکەم؛ دۆخی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە تێک بچێت و ئەمیش وەک ناجی و ڕزگاکەر خۆی نمایش بکات و خۆی داسەپێنێتەوە بە سەر ھەرێمدا،. بێ گومان پارتی و بارزانی بە ھاوکاری تورکیا و ئێران، ھەوڵی خوڵقاندنی ئەو دۆخە شێواو بێ ئومێدییە ئەدات.
دووەم: ھەوڵی دامەزراندنی کۆنگرەی نشتیمانیی کوردستان ئەدرێت، بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی بکرێتە سەرۆکی و وەک مەرجەعێک بۆ ھەموو ھێزی سیاسی کوردی ھەرێم بژێمێرێیت.
دوو کەس بە ئاشکرا لە ھەوڵی سەرگرتنی ئەمەدان؛
مەلابەختیار؛ دوای ھەموو وتار و دیدارێکی، دوا پەرەگرافی ئەوەیە کە کورد ئەبێت ئەو کۆنگرە درووست بکات،. بۆ؟ چونکە خۆی ئەبێتە جێگری سەرۆک و ئیتر ھەر خۆی قسە ئەکات و لە سەر شاشەشەکان دەرئەکەوێت، چونکە ناشکوری نەبێت مەسعود بارزانی چوار وشەی پێ نییە بۆ قسە ئەکردن.
ئەوسا حەقی خۆیان لە یەکێتی و بەرھەم ساڵح و ئەوانی تر ئەکەنەوە، ھەر بە یاسا و شەرعییەتی کۆنگرە.
مونا قەھوەچی: ئەمیش بۆ مانەوەی خۆی وەک نوێنەری کەمایەتییەکان و سیخوڕی تورکیا لە کۆنگرە، داوای دامەزراندنی ئەو کۆنگرەیە ئەکات، ئەگینا تورکمانێک چ غەمی کوردی ھەیە، تا ئەم دووڕاجییە ھەیبێت؟.
لەم گۆڕانکارییە، کێ ئەتوانێت بەر بەم پلان و ڕۆژە ڕەشەی ھەرێم بگرێت؟ ئەوە بابەتێکی تری جیاوازە، لە دەرفتێکی تر باسی ئەکەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە