عەلی مۆفەق قاوەچی بڕاندێکی جیهانی دێنێتە هەولێر

Saturday, 16/01/2021, 19:49

11293 بینراوە


وێڕای قەیرانە سەختە داراییەکەی حکومەتی هەرێم و کشانەوەی بەشێک لە سەرمایەدارانی بیانی و وەستانی جموجۆڵە بازرگانیەکان.دوێنێ لە مەڕاسیمێکدا، کە بە ئامادەبوونی دەیان پسپۆڕی بیانی لە بواری چاکردنەوەی ئۆتۆمبێل و ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆژنامەنووسان، بڕاندێکی جیهانی بە ناوی (Oto experim erbil) لە هەولێر کرایەوە، کە لە توانای دا هەیە بە بەرزترین کوالێتی پشکنین بۆ ئۆتۆمبێل بکات بەشێوەیەکی ئەلیکرۆنی تەواوی شکست و کەمکوڕییەکان ئۆتۆمبێل دیاری بکات، هاوکات کۆتایی بەوە دەهێنێت کە جارێکی تر لە مەرزەکانی سنووری عێراق نەتوارێت هیچ ئۆتۆمبێلێکی پارچە گۆڕاو و دەستکاری کراو بە خەڵکی کوردستان ساغ بکرێتەوە.
عەلی مۆفەق قاوەچی بەڕێوەبەری سێرڤس و ئەو بڕاندە جیهانیە لە لێداوانێکی دا بۆ میدیاکاران ئەوەی خستەڕوو، کە بڕاندەکەیان دەتوانێت گەورەترین خزمەتگوزاری لە ئاستێکی هەرە پێشکەوتوو پێشکەشی خەڵکی کوردستان بکات و بە پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان و دیاری کردنی شکست و بۆیاغی ئۆتۆمبێل، ئیتر کۆتایی بەوە دێت قۆڵی خەڵکی کوردستان ببڕدرێتەوە، چونکە ئەو پشکنینە ئەلیکترۆنیە، هەموو کەموکوڕییەکان دەخاتە بەردەم خاوەن ئۆتۆمبێلەکان.
گوتیشی: ئامانجی ئێمەش لە هێنانی ئەو بڕاندە، پارێزگاری کردنە لە ژینگەی کوردستان و ئەمەش دوای ئەو ئەزموونە دێت کە لە وڵاتانی تورکیا و بەریتانیا هەمان بووە و ئێستاش دەمانەوێت لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بیخەینە بەردەم هاوڵاتیان تا چیتر لە کڕینی ئۆتۆمبێل و شکستەکانی تووشی زیان لێکەوتن نەبنەوە.
شیڤان شێرزاد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە