پرۆژە چاکسازیەکەی گۆڕان و پارتی دوو ڕووی دراوێکن

Saturday, 16/01/2021, 19:58

3731 بینراوە


من پێم وایە بابەتی موچە نایاساییەکان، ڕەھەندی ترسناکی پەردەپۆش کردنی دزییە گەورەکەی نەوت و ڕێکنەکەوتن لەگەل بەغدا لە خۆیدەگرێ، چاوەشەکاری لە چاکسازی ڕاستەقینە دەکرێ، بڕوانن ئەگەر بە ڕاستی وورد بینەوە و چاوێک بخشێنینەوە بە ماڵ وێرانی لە سەداحەفتای ئەم گەلەدا تووشی چ نەھامەتیەک بووە لە سەردەمی بەعسدا، و دوای ڕاپەڕین چەند ئازار و دەردی برسێتی بینی لە پێناو دۆزیئازادی و حوکمەتی ھەرێمدا، بۆیە ھەموو خێزانێک مافی شایستەی دارایی خۆی ھەیە کە قەرە بوو بکرێتەوە و لە داھاتی نەوتدا بە فعلیخزمەت بکرێ، خۆ ھیچ نەبێت ئەم گەلەش کەمتر لە باڵادەستەکان تێکۆشانی نەکردووە بۆ ئەم ووڵاتە.

بەلام ئەوەتا ڕۆشنبیر و ئاکادمیسین و نوخبە مەدەنیەکەی شەقام کەوتونەتە داوی حوکمەت و ئۆپۆزسیۆنە دۆڕاوەکەی دوای شوبات، کەگۆڕان کردیە بڵندگۆ بۆ بەلاڕێدانی کێشە بنەڕەتیەکان،لە پێناو گەشتن بەدەسەڵات، لەلایەکی تریش بۆ لەسەر پێ ڕاگرتنی دەسەڵاتی شکستخواردوو. ھەر کەس و حزب و لایەنێک دژ بە موچە نایاساییەکان بێ لە کەوانێکدا(...) لە ژێر ھەژموونی پارتیدایە، خۆڵ دەکاتە چاوی خەڵک،لەگەڵ ئەوەشدا کەوتۆتە داوی تەڵەی دەسەڵات و کابینەی مەسرور بەرزانی.

گریمان موچەکان نایاساین! ئەی دزینی نەوت و داھاتەکان چۆن یاساین؟ ئایا ئەو یاسایە چییە کە دزینی نەوت یاسای دەکات؟ بپرسیندزینی نەوت کەی کۆتای دێ؟ ئەی چۆن پارەی دزراوی نەوت دەگەڕێتەوە؟ لەسەر موچەی کێ دەگەڕێنرێتەوە؟ ئەمانە و بە دەیان پرسی تر کەمرۆڤ بە ئاگا دێنێ کە بپرسێت بە ڕاستی ئەمە یارییە بە ئەقڵی خەڵک یان چاکسازی.

لەکاتێکدا ھەموو موچە ناشایستیەکان کۆبکرەوە ناگات بە کۆیی یەک ڕۆژ داھاتی نەوت و غاز و گومرگ و داھاتە ناوخۆییەکان؟ ھیچ نەبێت باوەک سەرفیترە و زاکاتی بۆری و داھاتەکان معامەلەی لەگەڵ بکەین! ڕۆژێکی مانگ و دوازدە ڕۆژی ساڵیش بکەوێتە خزمەت کۆمەڵێک کەسیناموستەحەق، خۆ وولات شامی شەریف نییە، تاکوو ئەمە کێشەی بنەڕەتی بێت. بە ڕاستی ئەم یاسایە مەزھەلە گەڵتەجاڕییە، بیر لەوەدەکاتەوە ئەو موچانە وەربگرێتەوە، بەڵام بیر لەوەناکاتەوە پاشەکەوت و موچەی حەقی موچەخۆران بدات. ھەموو ھۆکارەنی برسی کردنیخەڵکی گرێداوە بە دوو موچەی و موچەی نایاسایی.

لە کاتێکدا کارەسات و ماڵوێرانی ئەوەیە بەرھەمی سروشتی نەوت و غاز، ھەڕاج کراوە، و ژێرخانی ئابووری سفرە، کەرتی کشتوکاڵ سفرە،ئەوەشی ھەیە زەرە بۆ ھاوڵاتیان بە ھۆی سیاسەتی ھاوردە، کەرتی کارگە و بەرھەمی خۆماڵی کردن سفرە ......ھتد. چاکسازی گڕگڕ ئاڵاوەبە موچەی نایاسای، نابینایە بۆ جومگە بمەڕەتیەکان ، سەیر ئەوەیە ھەندێک گەزگەز باڵای پێدەکەن و ڕیکلامی بۆدەکەن، خۆیان دڵخۆش وسەرمەست کردووە.

بەڵام کاتێک دڵخۆشی ڕوو لەم ووڵاتە دەکات چاکسازی بنەڕەتی بکرێت، دادی کۆمەڵایەتی دەستەبەر بکرێت، خێر و شەڕ و خۆشی وناخۆشی ھی ھەموان بێت، لە جومگەی بنەڕەتی نەوت و غاز و داھاتی ناوخۆ و گومرگ، ژێرخانی ئابووری و کشتوكاڵ و بەرھەمی خۆماڵیبکرێت، نەک بڕینی ئەو موچانەی کە لە چەند سەد ھەزار دینارێک تێپەڕ ناکات..... لە چەند ھەزارێک کەسی موستەفید تێناپەڕێتدڵخۆشمانکات. من ئەم یارییەی پارتی و حوکمەتەکەی بەڕێوەی دەبن بێ ھۆ نییە، ڕاگرتنی سەنگی پرۆ پارتیەکان لەخۆی دەگرێت، تایبەتخزمەتە بە ھاوکارە شەقامیەکەی گۆڕانە، گۆڕانیش دەھۆڵی بۆ دەکوتێ، ھەم بۆ ڕوو سپی کردنەوەی خۆی و حوکمەتەکەی پارتی. تاکوو بەخەڵک بڵێ ئەوەنیە داخوازی بۆ چاک سازی لە حوکمەت دەستی پێکردووە و چاکسازی لە حوکمەت دەکەین وەک بەڵێنمان دابوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە