واتای سیاسەت لای بنەماڵەی بارزانی

Sunday, 17/01/2021, 16:19

3855 بینراوە


حەفتاو چوار ساڵە پارتى هەیە، حەفتاکەى لابەرە دوو کردەوەى چاکى ئەو حیزبەو بنەماڵەی بەرزانیم پێ بڵێن تا منیش جامانەى سور لەسەربکەم ! شکست لەپاش شکست، تەسلیم بوون، خیانەت، دۆڕان، هەڵهاتن، سەرشۆڕى،ملکەچى، ناپاکى، گەندەڵى، بێ ئابڕویى، زەلیلى، ویژدان فرۆشتن، هەلپەرستى، بى مۆڕاڵى ، لەسیما دیار و ناوازەکانى پارتی و بنەماڵەی بەرزانی یە.

هەولێر لە دوای ٣١ـی ئابەوە دیل و ژێردەستەن، جگە لە سرودى پێشمان کەوە بارزانى،گوێمان لەهیچ نەبووە، لەو پایتەختە بەناو دیموکراتییەدا جگە لە رێپێوان و خۆپیشاندان بۆ پشتگیری مەسعود بەرزانی و حیزب و بنەماڵەکەی کەس نەیوێراوە بە ئاوازێکى دیکە دەنگ هەڵبڕێت ، سیاسەت لای بنەماڵەی بەرزانی واتە سواربوونى میڵەت تا هەناسەی لەبەر دەبڕێت ! واتە ماشینەوەى سەر و ماڵ و موڵک و دەست خستنە بینەقاقاى خەڵکی! واتە رەفتاری بێ ئابڕوبەرانە، بەرەڵایى و درۆزنى و دوو ڕوویى، میلەت و خاکفرۆشتن ، ویژدان هەراجکردن، لەخشتە بردن و فریودان، بەکارهێنانى میڵلەت و جەماوەر وەک پەیژە و پلیکانە بۆ پاراستن و مانەوەی خۆیان .

کێ هەیە پێم بڵێت من بەرزانییەک دەناسم داوێن پیس نییە ! دز نییە ! درۆزن نییە! یان ئەندامێکی ئەو بنەماڵەیە قسەو گوفتارى وەک یەک بێت؟! لەگەڵ میڵەت نا هەتا لەگەل شوێنکەتوو لایەنگرانی پارتیشدا ؟! هیچ بەرزانییەک هەیە خاوەنى ئابڕو ناوبانگێکى باش بێت؟! ئایا هیچ بەرزانییەک هەیە کەپاش خۆى رەحمەتى بۆ بچێت؟! کێ لەبنەماڵەی بەرزانی هەیە لەسەر حسابى میڵلەت و خەڵک خاوەنی ئوتومبیلى گران بەهاو کۆمپانیا و دەیان ئاپارتمان و ڤێلاو شوقە و سەروەت و سامانەکەى لە سەدان ملیۆن دۆلار کەمتر بێت؟! لە ئەرزی واقیعدا شتێکى لەو شێوەیە نییە.
تۆی خۆشباوەڕ و کاڵفام و شوێنکەوتەی بنەماڵەی بەرزانی وادەزانیت گەر پارتی و بنەماڵەی بەرزانی نەبن تۆ ناتوانیت بژیت و بخۆیت و هەناسە هەڵمژیت ، بیرێک لەخۆت بکەوەوە بزانە بەرهەمى سیاسەتی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی بۆ تۆ چى بووە ؟! جگە لە نەهامەتی و دەردەسەری و گەوجاندن و خەڵک فریودان ! بۆیە تۆى ساویلکە، تۆى فریودراو تا ئێستا لە خشتە براویت بۆخاترى موچەیەکى بندیوار، یان هەر بەرژەوەندییەک سەرى رەزامەندیت بۆ لەقاندوون گەر دەتەوێت لە کۆیلایەتیدا بمێنیتەوە تا ماویت بەتەماى ژیانێکى شەرەفمەندانە نابیت ! بەتەماى ژەمێک خۆراکى سەربەرزانە نابیت! دڵنیابە، نە پارتی بۆ خزمەتی تۆیە، نە کوردستانیش لەسەر دەستی بنەماڵەی بەرزانیدا بۆ تۆ ئەبێتە بەهەشتى خەونەکانت ، زۆر بەزەیم بەحاڵ و ئەقڵى تۆدا دێتەوە، کەلەپێناو حزب و بنەماڵەیەکی فاشیل و دیکتاتۆرو داماڵدراو لە هەموو بەهایەکی ئینسانی دێت بەرگرییان لێدەکەیت و خۆت ناشیرین دەکەیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە