گیرۆدەبوون بە حیزب، لە گیرۆدەبوونی ماددەی هۆشبەر مەترسیدارترە!

Sunday, 17/01/2021, 16:51

4647 بینراوە


هەرکات خۆشەویستیی لە نێوان دووکەسدا سنووری خۆی تێپەڕاند وهەردووک لا پێی گیرۆدەبن،ئەوەش بەرپرسایەتیەکی مەزن لە خۆیدا هەڵدەگرێ.لەوەها قۆناغێکدا رەنگە چووکترین دڵ هێشە ببێتە دابڕان وجوێ بوونەوە.شێوەیەکی دیکەی گیرۆدەبونمان هەیە کە لە ڕێگای ماددەهۆشبەرەکاندا خۆی دەخزێنێتە دەروونی مێشک وجەستەی مرۆڤەکان.بەتایبەت کە مرۆڤێک لە لایەنی کەسایەتیدا لاواز وخاوەن ئیرادەی پێویست نەبێ.لێرە تەنیا باسی ئەودووجۆرە گیرۆدەبونە کراوە.بەڵام جۆری سێ‌هەمیش لە گیرۆدەبون هەیە کە لە وانەی سەروو مەترسیدارترە.ئەوەش گیرۆدەبونە بە سیاسەتوبە حیزبێک کەبە ئاشکرا توانای چارەسەریی کێشەکانی پێ نییە،بەواتایەی دیکە توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی نەتەوەکەمانی نییە.لە کوردستاندا هەیە،حیزبێک خاوەنی ٧ سەدە ناسنامە ومێژوویە وهەزاران کەس لە سەر رێبازیی ئەو حیزبە دڵسۆزانە گیانی خۆیان لە دەست داوە،بەڵام کاتێک مرۆڤ کارنامەی ئەو رێکخراوەیە هەڵدەسەنگێنێ.بە بارتەقای ساڵانی تێکۆشان ورێژەی شەهیدەکانی ئەو حیزبە،بەرهەم نادۆزێتەوە!
زۆر کەس ناراستە وخۆبە بێ ئەوەی بۆ خۆیان هەستی پێبکەن،وادەزانن حیزب یان رێکخراوەی سیاسیی، شەڕابە تا کۆنتربێ تام وچێژی خۆشترەومەستیی هێنەرترە!نا، هیچ حیزبێک شەڕاب نییە،سیستمیی حیزبیی حەوجێی بە نوێژەنکردنەوەیە،نیازیی بە تازەگەریی هەیە.پێویستیی بە دەستاودەستکردنی دەسەڵات وجێگۆڕکێی ئەوکەسانەیە کە ئەو حیزبە بەرێوە دەبەن.بەداخەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان حیزب هەیە وەک فوسیلی لێ‌هاتووە سیستمیی پیرسالارەکان دەورەیان تەنیوەوبەهیچ شێوەیەک لە وداوەدا دەرناکەون.یەکێک لەو نەخۆشیانەی کە کۆمەڵگای حیزبیی کلاسیک تووشی بووە،دروستکردنی کەسایەتیی کاریزماتیکە بۆ درێژە پێدان بە رێکاریی خۆسەپاندنی حیزبیی .جەوهەریی ئەو وتارە رووی قسەی لە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان وحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانە.ئەو حیزبەی کە تووشی شێرپەنجەی لێکترازان وژیانی کەمپنشینیی کراوە.ئەوەی کە لە دەستی داوە ئیرادەی سیاسی وبڕیاردانێکی سەر بەخۆیە!کاتیک دەگەرێنەوە بۆ مێژووی دامەزراندنی ئەوحیزبە هەمیسان هەمان بابەت رابوردووی ئەو حیزبەی پێکهێناوە.هەم لە سەردەمی قازی مەحەممەدداهەمیش دوای شەهیدبونی خۆی ورووخانی کۆمار لە مهاباد!لە سیاسەتدا،زانستیی سیاسی وزانستیی کۆمەڵناسیی قسەی پێیە،بنەماڵە وتەریقەت وئایین وخۆبەزلزانیی بڕەوی نییە.هەرحیزبێک خاوەنی دوورناسیی وسیاسەتی رۆژ نەبێ،وەک دێمۆکڕاتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە سەر دێ.
سەدان کەسایەتیم دیوە کە گیرۆدەی ماددەهۆشبەرەکان بون،بەڵام کاتێک هەستیان بە مەترسیی کردوە دەستیان لە گیرۆدەبون بەرداوەوگەڕاونەتەوە سەرژیانی ئاسایی خۆیان وتەرکی ماددەهۆشبەرەکانیان کردوە!بەڵام هەزاران کەسیشم دیوە کە گیرۆدەی حیزبێک بون کە هیزی چارەسەریی پێ نییە،بۆ ئەوەش مێژووی ئەوحیزبە شآهیدیی داوە.دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڵگەی باوەڕپێکراون بۆ ئەو دیرۆکە.کە چی هەواداروئەندام وکادروبەرپرس وسەرۆک وبەرۆکیی ئەو حیزبە بە هیچ شیوەیەک دەست لەو حیزبە بەرنادەن کەهیزی چارەسەریی بۆ دۆزی کورد پێ نییە.لە هەرکامیانیش پرسیار بکەی دەڵێن: ئیمە خاوەنی هەزاران شەهیدین!لە کاتیكدا مەزنترین بێ رێزیی بە شەهیدان هەرلەلای خۆیان کراوە.بۆیە ئەوجۆرە کەسانەی کە راستیەکان دەزانن ودانی پێدانانێن وەک گیرۆدەی حیزبیی دێنە بەرچآوم. دێمۆکڕاتەکان لە سەر ئیرادەی خەڵکی کورد دانەمەزراون ولەسەر خاکی کوردستانیش خۆی رانەگەیاندووە بۆیە لە داهاتووشدا هیچکات ناتوانێ کێشەی کورد بەرە و چارەسەریی بەرن.بابەتێکی زۆر دەگمەن هەیە من دەتوانم بڵێم،تەنیا لە ناوکۆمەڵگای کوردەواریی بە هێزە.ئەویش ئەوەیە کە لە سەردەمی سەرهەڵدانی قەڵای دم دم کە مێژووی دەگەرێتەوە بۆ نزیک ٣٧٠ ساڵ لەوەی پێش لە سەدەمی شیعەی سەفەویدا تا ئەوسەردەمە زۆرینەی بەرپرس ورێبەرانی حیزبیی بۆ خۆیان تووشی شکست هاتوون وخۆیان رادەستی دووژمن کردوە!کە چی تائەوسەردەمەش بەشێک لە کۆمەڵگای کورد ئەو رێبەرانە وەک بۆت دەپەرەستێ تەنانەت زۆر جاریش رەخنە گرتن لەو رێبەرانە وەک بەزاندنی هێڵی سوور بە ئەژماردێ!

دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد:

ژێ،،کاف،یەکێک لەو رێکخراوانە بووە کە بۆ یەکەمجار لە شاری مهاباد ولە سەر خاکی کوردستان دامەزراندنی خۆی راگەیاند.ئەوڕیبازە داوای کوردستانێکی سەربەخۆی دەکرد.لەماوەیەکی کەمدا توانی لە ناو دڵی زۆرینەی کورد جێگای خۆی بکاتەوە.بەڵام دوای شەڕی دووهەمیی جیهانی بە فیتی ئیستالین وباقرئۆف وپیلانی ئامریکا ئەو رێبازە لە رێگای قازی محەممەد بەرە و توانەوە هاندرا! رۆڵی نەرێنی قازی محەممەد ناکرێ فەرامۆش بکرێ.هەرچەند تا ئەو سەردەمەش ناووڕێبازیی ژێ،،کاف هەر لە سەر زارانە.بەدامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە جیاتی ژێ،،کاف،هەستیی نەتەوەیی وکوردستانی بونی دۆزی کورد بەلاڕێدابرا.دەردێكی گران وپڕ ئازاریی کۆمەڵگای کوردستان ئەوەیە کە نووسەرورووناکبیرولێکۆلەروتوێژەریی کوردمان کەم تەرخەمن لەو بوارەدا.ئێمە فێڕ نین وەدووی رووداوە مێژوویەکان بکەوین.فێری پرسیاروفێری جواب وەرگرتنەوە نین.زۆربەی هەری زۆری سەرکردەکانمان یان خۆیان تەسلیمی دوژمن کردوە یان فریوی دووژمنیان خواردوە.زۆرینەیان لە جیاتی ئەوەی ببنە هێزیی چارەسەریی،بوونە دەسکەللاومایەی بێبەختیی،کەچی ئێمە دەیانپەرستین ودەیانکەینە فرشتەیەکی رزگاریدەر.ئەگەر کەسانێکیش رەخنە لەو سەرکردەولەو حیزبانە بگرن،لە لایان ئەندام وگیرۆدەبوانیان دەکەونە بەر تەشەروجنێووقسەی سوک!کورتە بابەتێکی دیرۆکی وبەڵگەیی کە بە زمانی فارسی لە خوارووی ئەووتارە نووسراوە،بەڵگەی باوەڕپێکراون لە ئاست چۆنیەتی دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان هەرکەسێکیش ئەو مافەی هەیە ئەو بەڵگەیە قەبووڵ نەکا،بەڵام دەبێ بەڵگەی سەلمێنانە تربخاتە بەر دیدەی خوێنەران کە بەهێزتربێ لەو بەڵگەیە.

حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان / دێمۆکڕاتەکان / چۆن دامەزراوە؟

دەقی وەرگێڕآنەوە لە فارسی بۆ کوردیی:

سەفەریی دووهەمی نوێنەرانی کورد لە سەر بانگهێشتنی ئاتاکیشۆڤ بەرپرسی ئەمنیەتیی شوڕەوی کە لە ١٥ رەزبەر ساڵی ١٩٤٦ لە کاتێکدا بوو کە قازی محەممەد نوێنەرایەتی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردی دەکرد.بەشداربوان لەو رێبەرایەتیە لە ئەستۆی قازی محەممەد بووە.کە گشتیان ئەندامی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد بون.ئەو نوێنەرانە لە شاری باکوی ئازەربایجان دیداریان پێک هێنا.هەروەها دووجار دەگەڵ میر جەعفەر باقرئۆف سەرۆککۆمارودەبیریی یەکەمی حیزبی کومۆنیستی ئازەربایجان دیداریان کرد وپێشنیارەکانی خۆیان بۆ چآرەسەریی راگەیاند.
باقرئۆف، لەودیدارەدا دەگەڵ بەرێوەبەرانی ژێ،،کاف، هانیدان کە حیزبێک بەناوی حیزبی دێمۆکڕات دابمەزرێنن ولە چوارچێوەی سنورەکانی ئێڕاندا بە هاوئاهەنگیی دەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی ئێڕان رێگای دێمۆکڕاتیزەکردنی ئێڕان بەرنە پێش! وخەباتی / ئاوێ بێنەودەستان پشۆ/ بۆ بکەن وهیچ هیوایەک لە سەر کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ،ک / هەڵنەبەستن!

سەرچآوە:

رووداوەکانی حکومەتی میللی ئازەربایجان وکوردستان وبەڵگە گرینگەکانی سیاسی ومێژوویی ساڵەکانی ١٩٤٥ و١٩٤٦
کۆکردنەوەی بەڵگەکان:
فاروق فەرهاد
وڵاتی سۆئێد ساڵی ٢٠٢٠

پەراوێزێکی پێویست:

ئەورووداوانەی کە دوای هاتنی بارزانییەکان وراگەیاندنی سیستمێک بە ناوی کۆماری کوردستان لە شارێکی بچووکی وەک مهاباد،من دەسکەوتێک نابینم کە لە لایان کورد راگەیاندرابێ بۆیە زۆر زوو تێكچوو!.ئەو ئاڵوگۆڕە سیاسیە تەنیا پیلانێکی ناونەتەوەیی بووە لە نێوان ئامریکاوسۆڤەیەتی ئەوکات وئیڕان وتورکیە.لەوەش بترازێ رۆلی قازی محەممەدیش لە ئاست لەناو بردنی کۆمەڵەی،ژێکاف،رۆلێکی خراپ ونەرینی بووە!چون توانرا لە رێگای ئەوەوە هەستیی نیشتمان پەروەریی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دابەزێنن وخەڵک هان بدەن کە کورد لە دێمۆکڕاتیزەکردنی ئێڕان رۆڵ ببینێ!!پاشآن دەرکەوت ئەو رۆڵيشیان پێ رەوا نەدیتین!
سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئیڕان بەناوی قەوامولسەلتەنەحیزىێکی بە ناوی حیزبی دێمۆکڕات دامەزراند کە بۆ داهاتوو دژایەتیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بکا کە لە لایان ئیستالین وباقرئۆئۆف بە مەبەستیی تایبەت دامەزرابو.دوای لە سێدارەدانی قازی وهاوڕێیانی وپاشەکشەی کۆمارلە مهاباد حیزبەکەی /دێمۆکڕات / ی قەوامیش بەرەو نەمان هەنگاوی ناو ناوی کوژایەوە!
بەدەگمەن حیزب وسەرکردەوبنکردەی کورد دەناسم کە بە فیتی بیانی دروست نەکرابن.حیزبمان بۆ ساز دەکەن! سەرکردەمان بۆ دادەتاشن!رێورێىازمان بۆ دادەنێن!بەهەزاران کەسمان بە کوشت دەدەن!تا ئەو ئاستەی کە کاریان پێمانە!لە پڕ بە پیلانێکی ناونەتەوەیی دەمانتوێننەوە!ئەوەیە بەشێکی هەرە مەزنی دیرۆکمان!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە