KURDISTANPOST
دانا هەڵەبجەیی
دوو عەینی عانە
Wednesday, 20/01/2021, 18:25
5349
بینراوە
دوو وەکیل وەزیر بۆ بازرگانی
یەکیان ھەرێم و ئەویان عێراقی
مژدەی خۆشییان بۆ میللەت ھانی
یارم ھاتەوە لە ڕێگای کانی
عەلی ئەمبەری و عادل ئەوبەری
وەکوو فریشتە ھەر عەینن پەری
لەمپەڕ ھەڵەبجە و ھەتا ئەوپەڕی
کانی و کۆمپانیا و ئاوی کەوسەری
بازاڕی حیزبیی بۆ بازرگانی
بوون بە سیمبوڵی شارئاوەدانی
بژی یەکێتی پێش نیشتمانی
بۆ دەستەگوڵی ناو شەھیدانی
ھەر لە نەوڕۆڵی تا شەمێرانی
لە شارەزوورۆ تا ھەورامانی
لە سایەی ئێوە، شاری قوربانی
بوو بە بازاڕی عوملەی جیھانی
دانا هەڵەبجەیی
© 2019- Kurdistanpost