مۆمەکەتان کزبووە و دەکوژێتەوە

Friday, 22/01/2021, 14:01

3056 بینراوە


ئەو مۆمەی بە خۆێنی لاوان داتانگیرساند بۆ بەرژەوەندی باڵای خۆتان ڕوو لە کوژانەوەی ھەمیشەییە و بە دەیان گەنجی خێرلەخۆ نەدیوویئەم ووڵاتە بوو بە مۆمی ئاگرەکەی بۆ ڕوناک کردنەوەی ڕێتان بۆ گەشتن بە دەسەڵات، پارە، خۆشگوزەرانی، داگیرکردنی گردێک، بونیادنانیدەیان کۆمپانیا، بۆ خەڵکیش بوون بە کۆسپ سوتانی جەرگی دایک و باوک خوشک و برا ، بوون بە درۆزەکەرێکی باش بۆ ڕووتانەوەی ھۆشو ئەقڵ و گیرفان خەڵک، بۆ دەسەڵات بوون بە دارعاساکەی دەستی سەید، ڕێتان خۆشکرد بۆ باشترین درۆ، جنێو، بوختان، سپیکردنەوەی ھەموو تەڵانی و دزیەکی دەسەڵات، وەیشوومەیەک بۆ کوژانەوەی ھەموو ڕوناکیەک بۆ ئەوەی خەڵک کوێر بن، تەنیا لە بەر ڕوناکیمۆمەکەتان تەنیا، و تەنیا بەرپێی خۆیان بە کوێری ببینن، بۆئەوەی ڕوناکی و ھۆشیاری ژیری حەقیقەت نەبینن، ئایی ھەرئەوکاتەیداتاگیرساند ھەموو ڕوناکی و جوانی سەردەمی نوێتان بەخۆتانەوە کوژاندەوە، بۆئەوەی بازنەی کۆنی ئەقڵیەتی کافڵ فامی تۆخ کەنەوە، گۆڕانکاری نوێ بە بەستەڵەکە و مێشکە ژەنگ کردۆکەی پێشتر ببەستنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە