گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەڵوێستی تورکیا!


شێواندنی شێوەی کوردەواریی

Friday, 01.22.2021, 15:17

1323 بینراوە


*لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە، سەرەتا مەولانا خالید، لە ھیندستانەوە لە بنکەی کۆمپانیای ھیندی شەرقی، تەریقەتەکانی دینیی ھێنایە ناو کوردەوار، بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرزەمینەکەمان.
* لە سەرەتای سەدەی بیست، ئینگلیز ویستی بە ڕێگەی عەشرەتگەرای( جاف وەک نمونە ) دەسەڵاتی خۆی بگرێتە دەست.
* لە ناوەڕاستی سەدەی بیست، یەکێتی سۆڤیەت بە ڕێگەی مەلا مستەفا، ھەم حیزبی سیاسی کردە دەسکەلا بۆ پاوانخوازی و تەریقەتە کۆنەکەی بە شێوازێکی سەردەمیان تازە کردەوە و ھەم دژی خێڵگەراییەکەی ئینگلیز بە ڕێگەی ئاکتێف کردنی حیزب وەستانەوە.
* ئەگینا خێرە وا لە ( شێخ )عەبدولسەلام بارزانی نەقشبەندییەوە، ( مەلا ) مستەفای لێ ھەڵتۆقێت، کە مەلاییەت لە شیخایەتییدا وجوودی نییە و نابێت، بەڵام بۆ ئەوەی مۆرکی حیزب وەرگرێت، مێزەرە سپییەکەی مەلا لە پاش گەڕانەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت، لە ساڵی ١٩٥٨ بۆ عێراق، کرا بە جامانەی سوور، وەک ڕەمزێک بۆ سووری کۆمەنیستی سۆڤیەت و پاشان بوو بە لۆگۆی گوندی بارزان و بنەماڵەی بارزانییەکان.

ئەگینا نە بارزانی و نە یەزیدییەکان تا پێش ١٩٥٨ جامانەی سووریان نەبووە، چونکە کورد ھەر مشکی ڕەشی و ڕەنگاڵەیان بەستووە و مەلا دەخیلەکانیش مێزەرەی سپی یان بەستووە.
ھەروەک چۆن لە کارگەیەکی تایبەتی ھیندستان ئەم جامانەیان ھێنایە بەرھەم، ھەر ئاواش سووریان دا بە بارزانی و ئال سعودی سعودییەکان، ئاواش جامانەی ڕەشیان کرد سەری خەڵکی ئاسایی، بۆ جیاکردنەوەی حاکم و مەحکوم، دەسەڵات و بێ دەسەڵات.
فەرموون کێ ئەتوانێت، بۆ بە درۆخستنەوەی ئەم فێڵە مێژوییەی کە سیستەمی دەسەڵات لە ئێمەی کردووە، یەک جامانەی سوورم بۆ پەیدا بکات، پێش ھاتنەوەی مەلا مستەفا لە سۆڤیەت، یان پێش ١٩٥٨؟