جۆ بایدن دۆستی دوێنێ کورد و سه ڕۆکی ئه مڕۆی ئه مریکا !

Friday, 22/01/2021, 15:22

4499 بینراوە


ئێمه کورد به هۆی ئه و هه موو چه وسانه وه نه ته وه ییه وه وه به هۆکاری ڕه فتاری دڕندانه ی داگیرکه رانی کوردستان ، که تورك فارس و عه ره بن . زۆر به بێ ڕه حمانه و خوێن ساردانه ، هه میشه و به به رده وامی میله تی کوردیان قه تڵ وعامکردو له پێش چاوی دونیاکانی دیموکراسی و کۆمه نیستی ، ئیسلامیستیه وه ، که سیش ، نه هاتۆته جه واب له سه ر جینۆساید کردنی کورد نه ڕاسته کان نه چه په کان نه ئیسلامیه کان نه دیموکرات و لیبراڵه کانی دونیا ، کوردوه کو چاره نووسی هه میشه یی ، به بێ که سی ماوه ته وه . ئێمه ی کورد سه ره ڕای ئه و بێ که سییش خۆمان له نێوان خۆماندا هه ر خه ریکی یه کتر کوشتن بوینه و یان نۆکه رایه تی دوژمنانمان کردوه له دژی نه ته وه که ی خۆماندا،
ئه م ئه نڤایرمه نته که میله تی کوردی تێکه وتوه ، ته ك و کۆ مه ڵگای کوردی توشی نه خۆشی زاڵبوونی عاتیفه به سه ر عه قڵدا کردوه ، لێتانی ناشارمه وه ، به نده یه کێکم له و کورد عاتیفیانه که له بیرکردنه وه و هه ڵسه نگاندو شرۆڤه ی سیاسی جیۆ پۆڵه تیکی ، ئه و ناوچه یی که کوردستانی تێدایه عاتیفانه و بێ بیرکردنه وه مژده ی خۆشی به با ده که م! به قسه و گفتو لێداوانی سه رکرده یه کی پله نزمی وڵاتانی دونیا له سه ر پشتیوانی کردنی کورد ، ده که وینه ، شان هه ڵته کاندن و شایڵۆغان ، بێ ئه وه ی بزانین ئه م کابرایه یان ئه و سه رکرده یه مه رامی چیه و چی له پشت ئه و داکۆکییه وه هه یه ، که ده یکات له کورد ، با ئێمه ی کورد دڵی خۆمان خۆش نه که ین له ده ست به کارکردنی سه رۆک جۆ بایدندا، ده با بۆ جارێکیش چاوه ڕوان بین وته ماشا بکه ین جۆ چیمان بۆ ده کات له داهاتودا، هه ر چه نده به نده ی به سه زمان باوه ڕم به درۆی ئه مریکا نیه و نابێ...
ڕاسته ترامپ سه ر ئێشه یه کی سیاسی و کۆمه ڵایه تی له ئه مریکاو جیهاندادروست کرد، چه ند فه لتێکی سیاسیانه شی کرد، که بوه هۆی ئیحراجی کردنی ئه مریکا له به رده م دۆست ونه یارانی له دونیا، به ڵام له سیاسه تی ئه مریکادا ، سه رۆک ده سه ڵاتی ڕه های نیه به ئاره زووی خۆی کار بکات . فلته رگه لێ هه س له به رده م ، ئه و سه رۆکه کانی ده بن به سه رۆکی ئه مریکا، سه رۆکه کان ناتوانن به میزاج و عاتفیانه بڕیارو یاسا ده ر بکه ن بۆ پشتگیری نه ته وه ێك یان وڵاتێک . سه رۆک له ئه مریکادا ، له ده سه ڵاتیدا نیه سنوری به رژه وه ندیه باڵاکانی ئه مریکا بخاته به رده م ترس و هه ڕه شه و ئه گه ره وه ، واتا سه رۆکه کانی ئه مریکا قومار ناکه ن له سه ر به رژه وه ندیه گشتیه کانی وڵاته که یان له پێناوی مافی ڕه وای گه لی کوردا . پێموایه له شانۆی سیاسی ئه مریکادا سه رۆك ته نها ، ئه کته ره ڕۆڵ ده بێنێت ، هێندی له سه رۆکه کانی ئه مریکا زۆر به جوانی و سه رکه وتوانه ڕۆڵه کانیان له سه ر ئیستیجی سیاسیدا نمایش ده که ن ، هێندێکیانیش، چونه ترامپ ڕۆڵی خراپ ده گێڕن و سه رکه وتو نابن له سه ر نمایش کردنی ڕۆڵه کانیان له سه ر شانۆی سیاسی ئه مریکادا .. باچاوه ڕوان بین بزانین جۆ بایدن له سه ر هه مان هه ڵوێست ده بێت له مڕ کێشه ی کوردوه له ڕۆژهه ڵاتی ناوین یان هه ڵوێسته کۆنه کانی ته نها چه کی دژایه تی کردن بو له ڕووی ترامپدا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە