بزوتنەوەی گۆڕان بۆ وای لێهات

Saturday, 23/01/2021, 18:18

2572 بینراوە


کاتێک بزوتنەوەی گۆڕان دروست بو خەڵکی ئومێدی زۆری لەسەر هەڵچنی و وزەیەکی سەیر لەناو ڕێکخستنەکانیدا هاتو چۆی دەکرد کەنەیارەکانی توشی شۆک کردبو یارەکانیشی دڵخۆش و لێوان لێو لە چالاکی کردبو ماڵ نەبو خێزان نەبو ئەندامێکیان لایەنگری گۆڕان نەبێت بەتایبەت توێژی گەنج کەئەم توێژە بەدرێژای مێژوو سەری نێزەی گۆڕانکاری بون لەهەمو شۆڕشەکانی کوردو دونیادا بەڵام لەلایەن حزبەکانی کوردستانەوە پەراوێز خرابون گۆڕانیش خاوەنی ئەم جۆرە وزەیە بو بۆیە ئومێدی گۆڕانکاری لەم هێزەوە زۆر چاوەڕوان کراوبو ئەمە لەلایە ک لەلایەکی ترسەرکردایەتی ئەم هێزە لەلایەن کاک نەوشیروانەوە ئەوەندەی تر ئومێدی گۆڕان کاری کردبویە ئەمری واقع هێنانەپێشەوەی کۆمەڵێک گەنج بۆناو سەرکردایەتی ئەم هێزە ئەوەندەی تر تەوژمی گۆڕان کاری خێراتر ئەکرد بۆیە نەیارەکانی زەندەقیان لێیچوبو پەیتا پەیتا نوێنەری هێزە سیاسیەکان دەهاتنە گردەکەو پاڵپشتی و هاو بۆچونی خۆیانیان بۆ بزوتنەوەکەو کاک نەوشیروان دوپات ئەکردەوە لەناو هێزە ئەمنیە کانیشەوە ئەم پاڵپشتی کردنە زوزو دوپات دەکرایەوە هێزە نەیارە کانی هەر چی هێزو پارەو ئامڕازی خۆش گوزەرانی هەبو دەیانخستە بەردەم جەماوەر کەچی جەماوەر ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر ئەبون کێرڤی لایەنگری گۆڕان هەمیشە لەهەڵکشاندا بو ئەستێرەی گەشی ئەو بزوتنەوەیە گەیشتبوە کەش کەلانی فەلەک بەڵام هێندەی نەبرد و دوای وفاتی کاک نەوشیروان ئەو بزوتنەوە گەورەیە کەوتەپاشە کشەو وا ئیستە خەریکەدەبێتە دوکانێکی سیاسی وەکوپیاوە نەخۆشەکەی دەوڵەتی عوسمانی لێهاتوە هەر کەس هەڵدەستێت پارچەیەکی لێدە کاتەوەو بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری دەهێنێت وە ئەندامە کانی بەرەبەرە بەرەو کەم بون دەچن جەستە نەخۆشەکەی هەڵدەوەرێت ئەمەش بەر ئەنجامی ئەو هەڵە گەورانەیە کەسەر کردایەتی ئەوبزوتنەوەیە گیرۆ دەی بوەو توشی شێر پەنجەی سیاسی بوە نەیارەکانیشی زۆر بەبێ ڕەحمانەکەوتونەتە تیکەتیکەو پەل پەل کردنی وەجەستەی ئەو بزوتنەوەیە،
وە ئەو بزوتنەوە بەهێزەیان کەرتو پەرت کردوە وای لێهاتوە ئەوەی قسەیەک بکات بۆنی دڵسۆزی لێبێت دەکرێتە دەرەوە پەراوێزی دەخەن دەیان خەڵکی جوانی دەیانخەڵکی بەتواناو ڕۆشنبیری ئەو بزوتنەوەیە کراونەتە دەرەوەو ئاوت کراون ، بەبڕوای چاو دێرانی سیاسی دەستێکی زۆر شارەزا ئیش لەسەر هەڵتەکاندنی خشتبەخشتی ئەو بزوتنەوەیە دەکات جا شەرت نیە ئەو دەستە لەناو بزو تنەوەکەبێت دەشێت ئەو دەستە دەستی نەیارێکی زۆر داخ لەدڵی ئەو بزوتنەوەیە بێت کەلەهەڵڵبژاردنەکەی ۲٥ی ۷دا شکستی گەورەی خوارد هێندەی نەمابو بەڕەکە لەژێر پێیان ددەرکەن وە بەپێی هەندێک زانیاری ئەو ە پلانی نەیارە دەوڵەمەندە دەسەڵات دارەکانی گۆڕانە کە لەهەڵبژاردنە کاندا گۆڕانیان وەک دومەڵی سەردڵی حیزبەکەیان سەیر دەکرد ۲٥ کورسی دەنگ دانی لێسەندن بەڵام بەداخەوە سەرکردایەتی ئیستەی گۆڕان هەمان هەڵەی سیاسی( ی ن ک) ی دوبارە کردەوە کە لەساڵی ۱۹۹۰( ی ن ک) کردی چونکە لەو کاتەدا (ی ن ک) پشتی لە جەماوەر کردو خویان دایە پارەو بازرگانی منەتیان بەکەس نەبوو بوغرابون بۆیە حاڵیان بەوە گەشت ئیستاش بزوتنەوەی گۆڕان پشتی لە جەماوەری خۆی کردوە کەوتنە داوی بازرگانی و پارە پەیدا کردن ئەوەی جێگەی ئەسەف و ناخۆشیە هەدێک کە س کەپێگەو جەماوەریان هەیە بەبەرنامە ئەو بزوتنەوەیەیان بەرەو هەڵدێر برد لەڕێگەی سەرەکی و لەئامانجی بزوتنەوە لایاندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە