نامەیەك لە كادرێكی دەزگای زانیاری یەوە بۆ (ڕێباز حەملان)

Saturday, 23/01/2021, 19:35

9139 بینراوە


نازانم چۆن لە روت دێت ئەوەندە وەسف و سەنای ماڵی بارزانی ئەكەیت.. زۆرمان هەوڵ لەگەڵتادا كە چیتر ئەوەندە قسە و باس لە بەرژەوەندی (پارتی) نەكەیت، بەڵام ناچارین كە هەرچی لە ژێر بەڕەیە بیخەینە سەر بەڕە ..
جەنابت ئەو كاتە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان لێپرسراوی ئیدارە بویت لە ڕێگای براكەتەوە زۆرترین زانیاریت بۆ ئەناردین لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان ، پاش ئەوەی كە پەیوەندیشت بە پارتی یەوە كرد ئەو زانیاریانەی بۆت ئەناردین دەربارەی پارتی و جموجۆڵەكانی(نێچیرڤان بارزانی) مایەی دڵخۆشی بو بۆ دەزگاكەمان. بەڵام لەوەتەی مەسرور بارزانی بۆتە سەرۆكی حكومەت جەنابت نەتوێراوە بچوكترین زانیاریمان لەسەر پارتی بۆ ڕەوانە بكەیت.. چەندین جاریش لە ڕێگای براكەتەوە پەیوەندیمان پێوە كردویت و ئاگادارمان كردیتەوە كە ئەگەر زانیاریمان بۆ ڕەوانە نەكەیت ناچارین هەموو مەلەفەكەت لەناو دەزگای زانیاری بۆ بڵاو بكەینەوە.. ئێستاش كاتی خۆیەتی .. بۆ ئەوەی چیتر ئێمە و نێچیرڤان بارزانیش باڵی نەیاری مەسرور بارزانی نەخەڵەتێنیت ، فەرموو لەگەڵ ئەم ووردەكاریە لەسەر چۆنیەتی پەیوەندی كردن بە ئێمەوە.
بەڕێز حەملان .. ئەو كاتەی لەناو بزوتنەوەی گۆڕان بوو بەناوی نهێنی (R84) زانیاری داوە بە ئێمە و پاش ئەوەی پەیوەندی بە پارتی یەوە كرد ناوە نهێنیەكەی گۆڕدرا بۆ (P4564) .
یەكەم پەیوەندیت بە دەزگاكەمانەوە لە بەرواری (12/7/2010) .. لە یەكێك لە میوانخانەكانمان لە ناو شاری سلێمانی بە ئامادەبونی (س.ر) و (س.ع) .. یەكەم داواكاریش بۆ ئێمە كڕینی ئەو زەویە بوو كە لە گردی (عەلی ناجی) لە كۆڵانەكەی بەردەم ماڵی (كاك نوشیروان) بۆمان كڕیت بە بڕی (30) دەفتەر دۆلار و دواتر كردت بە خانوو .. ئەگەر وا نیە فەرموو وەڵام بدەرەوە. بۆ ئەوەی ڤیدیۆی ئەو دانیشتنەت بە تەواوی بۆ بڵاو بكەینەوە.
ئەگەر بێدەنگ نەبیت.. ناچارین زانیاریەكانی تریشت بۆ بڵاو بكەینەوە بە تایبەت ئەو سەردانەی كە بۆ ووڵاتی (سوید) كردت و چۆنیەتی ئەو سەردانەش بە تەواوی بۆ بڵاو ئەكەینەوە..لەوێ چیت كرد؟ چۆنت گوزەران ؟ چۆنت بەسەر برد؟ ناوی ئوتێل و ژمارەی ژوری ئوتێل و ئوكەسانەش كە هاتنە ناو ژورەكەتەوە لەو ئوتێلە هەمووی بە بەڵگەی ڤیدیۆیی لامان پارێزراوە.. بۆیە پێت دەڵێن ئیتر بەسە و بارگە و بنە بپێچەرەوە و كوردستان بەجێبهێڵە .. ئەوەی لە ڕێگای ئێمە و پارتی یەوە پەیدات كردووە تا مردن لێشت زیادە ..
بۆ زانیاری جەنابیشت ئەو زێر و پارچە ئەڵماسە گەورەیەی كە خێزانی (نێچیرڤان) بە دیاری بۆ خێزانەكەتی هێناوە وێنەكانی لامان هەیە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە