ئەردۆگان دەیەوێت، بایدن تاقی بکاتەوە!

Saturday, 23/01/2021, 21:04

4469 بینراوە


دوێنی ئەردۆگان، خەلیفەی داعش ، هەڕەشەی داگیرکردنی شنگالی کرد وگوتی: هاکە بەشەوێک چوینە ناو شنگال و داگیرمان کرد.
ئەم لێدوانە دوای چەند گۆڕانکارییەک لە ناوچەکە وجیهاندا دێت، بەڵام هەمووی لە چوارچێوەی تاقیکردنەوەی بایدن و ماکگۆرک و ئەنتۆنی بلینکنە، کە چەند رۆژێکی کەمە لە ئیدارەی تازەی ئەمەریکا دەستبەکاربوونە.
دوا بەدوای سەردانەکەی خەلوسی ئاکار بۆ بەغدا و دواتر هەولێر، بۆ تورکیا جۆرێک لە چاوروونی بەدیارکەوت بۆ ئەوەی بایدن تاقی بکەنەوە بە هێرش بۆ سەر شنگال.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٤ سەعات لە لێدوانەکەی ئەردۆگان ، هێشتا حکومەتی عێراقی وەلامی نەداوەتەوە، پێدەچێت ئیتفاقێک لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کرا بێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو پیلانە.
ئاژانسی هاوار لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری زانیوە ، کە دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ١٠ رۆژی دادێ دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ناوچەی دێریک و شنگال بە هەماهەنگی پارتی.
پێشتر پارتی هێزێکی زۆری بەرامبەر ناوچەی دێرێکی رۆژئاڤای کوردستان مۆڵداوە ، هێزەکان بریتین لە چەتەکانی زرێڤانی و رۆژ.
لە هەولێر مالباتی دەستڕۆیشتوی پارتی لەگەڵ وەزیری شەڕی تورکیا کۆبوونەوە و لەوێدا ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ وەپێش کەوتن بۆ سوپای داگیرکەری تورکیا . هەواڵەکان وا دەگەیەنن کە لەگەڵ چەتەکانی پارتی، کۆنە داعشەکان و جەبهەتولنەسرە بەشداری پێبکەن بۆ هێرشکردن بۆ سەرە خەڵکی شنگال بۆ تەواوکردنی کۆمەڵکوژییەکەی ئابی ٢٠١٤.
ئەم پیلانەی تورکیا بە هەماهەنگی رژێمی ئەسەد و روسیا ، لە دیوی رۆژئاڤاش بەجۆرێکی دیکە بەردەوامە .
روسیا ئەویش دەیەوێت بایدن تاقی بکاتەوە ، بۆ ئەوەی کاردانەوەکانی لە بارۆس ببینێت. روسیا وتورکیا و رژێمی ئەسەد ماوەیەک دەستیان کردووە بە پشێوی نانەوە لە حەسەکە و قامشلۆ . هەر ئیمشەو لە قامشلۆ چەتەکانی رژێم لە چوارگۆشەی ئەمنی تەقەیان لە ئاسایش کردووە ، بەرسڤێکی باشیان داونەتەوە و تاروماریان کردوون.
لە هەمانکاتدا دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی تەلرەفعەتی کردووە ، زیاتر لە ١٢ کەسی سڤیل شەهید و بریندار بوون ، لە شەهیدەکان دوو منداڵ و ژنێکی ئاوارەی عەفرین هەیە.
تورکیا و روسیا لە رێگای چەتەکانی پارتی و داعش و ئەسەد ، دەیانەوێت شنگال و بارۆس بەئامانج بگرن، هەمووشی بۆ تاقیکردنەوەی ئیدارەی بایدنە ، دەیانەوێت بزانن کاردانەوەکانیان چی دەبێت؟!.
لە کۆتاییدا ، بێدەنگی حکومەتی عێراق و سەرۆککۆماری عێراق ، گومانێکی زۆر دورست دەکات کە دەستیان هەبێت لەناو ئەو پیلانە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە