کاکەلەیەکی کوردی (٨) ساڵان بوو بە یەکەمی جیهان لە بیرکاری

Saturday, 23/01/2021, 22:35

5911 بینراوە


منـداڵێکی کوردمـان کە ناوی (یـوسف ئـۆرهـان ڤـالـینجا ئـۆغـڵو) ه، تەمەنی (٨) ساڵە. خـەڵکی پارێـزگای (هـاکاری) یە، لـە باکـووری کوردسـتان. پـۆلی سێی سـەرەتـاییە لـە قوتابخانەی (شەهـید سەڵاحەدین) لە هاکاری. زۆر لە بـیرکاری"ماتماتیک" دا زیرەکە.
داوای لە باوکی کرد، کە رێی پێبدەن بۆ ئەوەی بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی پێشبڕکێی
(کاریـبۆ) بۆ بیرکاری لە (کەنـەدا) بکات. باوکی بە ئەوپەڕی پێخۆشحاڵـییەوە رازیبوو.
لەم پێشبڕکێیەدا، بە کاکەلە (یوسف) ەوە (٢٥٥٥) قوتابی زیرەکی قوتابخانەی بنەڕەتی لە هەمـوو شوێنێکی جیهـانەوە هـاتن و بەشـدارییـان، لـەم پێشبڕکێیەدا کـرد.
تاقـیکردنەوەکان دەستی پێکـرد. کاکەلە یوسـف زۆر بە دڵـنیایی و خـێرایی و هـێمنییەوە وەڵامی هەموو پرسیارەکانی دایـەوە. لە ئەنجـامدا یوسـف پلەیەکی بـاڵای بەدەستهـێنا و بـوو بە یەکەمی ئەو هەمـوو قـوتـابیە بەشداربـووانەی جیهـان، لە پشبڕکێی کاریبـۆی.
باوکی یوسف (ئۆرهـان ڤـالـینجـا ئـۆغـڵو) وتی:"یوسف لە بیرکـاریدا زۆر زۆر زیرەکە، کە پشتگـیریمان لـێیکرد، ئـەم سەرکەوتنـە مەزنـەی بەدەستهـێـنا. ئێمـە زۆر شـادیـن و شانـازیی پێـوە دەکـەیـن"
مامۆستاکەی یوسـف (رەجـەب ساڤـاش) دەربارەی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی یوسـف، وتـی:"یوسـف لـە بیرکـاریـدا زۆر زیـرەک و سەرکەوتووە و کوڕێـکی جیاوازە. کاتێک کە بۆ تاقـیکردنەوەکان چـووە پێشەوە. ئێمە دڵنیابووین کە یوسف سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهـێنێت. بە راستی سەرکەوتنەکەی زۆر گەورەیە. هـیوادارم هەموو منـداڵان، وەک ئـەم سەرکەوتنـەی یوسـف بەدەستبهـێنن"
ئێمەش پـڕ بەدڵ، جـوانترین پیرۆزبـایی لە کاکـەلە یـوسف و لە خانـەوادەکەی دەکـەین. وەکو منداڵـێکی کوردیشمان زۆر شانـازایی پێـوەدەکـەین و ئـەم سەرکەوتنـەی یـوسف، سەرکەوتنە بـۆ هەمـو منـداڵانی کورد. هـیوای تەمەنـدرێـژبێت و داهـاتوویەکی گـەش و بەرز و باڵاشی بـۆ دەخـوازیـن.
رەزا شـوان
٢٢/ یانـوار/٢٠٢١

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە