چاوی رەخنەمان کوێربووە!

Sunday, 24/01/2021, 15:17

3695 بینراوە


هووشی مین، مەزنی ناوداری وییەتنامی گوتنێکی دیرۆکی هەیە دەڵێ: 

تەنیا مردوو هەڵە ناکات

ئەو کورتە رستەیە حەوجێی بە شڕۆڤە نییە هەرکەس بە باشی لێی تێدەگا.لە ناوکەم نەتەوەدا بینراوە کە دانیشتوانی سەرخاکێک بە دەستی خۆیان کەسەکانیان بە زیندوویی بمرێنن!رەنگە ئەو بابەتە هەرەسکردنی بڕێک دژوار بێ.بەڵام لە بەشێک لە کورددا روویداوە.بەوواتایە زیندوومان، بە زیندوویی مراندوە!
چۆن؟
دووی رێبەندانی ئەوساڵیشمان بەڕێ کرد من هیچی نوێم لە سەر ئەو رووداوە نەدیت!.ئەو رۆژەی کە قازی محەممەد کۆماری بۆ تەواوی کوردستان راگەیاند .چون ناوی ئەو کۆمارە نراوە کۆماری کوردستان.هەرچەند مەودای جوغڕافیایی ئەو کۆمارە بەرتەسک بوو، بەڵام هەستوسۆزیی دەمارگرژانەمان هیچکات ڕێگا نادا راستیەکان لە بەرچآو بگرین بۆئەوەی داهاتوان تووشی گێژاوە نەبن.سەدەی رابوردوولە رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ بابەتێکی نوێی دیرۆکی لەئاست ئەو کۆمارە سەریهەڵنەدا.ئەوەی ساڵێ جارێک دەگووترێتەوە، دووپاتکردنەوەی بابەتەکانی ساڵی رابوردوویە.لەورێگوزەرە پڕ لە کەندولەندە مێدیای کورد وچاپەمەنیی کوردوکەسایەتی کورد رۆلێ ئەرێنیان نەگێڕاوە.
ئەوەی کە جێگای پرسیارە بۆمن ئەوەیە: بەڵگەنامەکانی باوەڕپێکراوی ناونەتەوەیی وناوچەیی لە ئاست راگەیاندنی ئەو کۆمارە بابەتێکی تەواو جودایە دەگەڵ ئەوبۆچوونەی بەرپرسانی حیزبیی وکەسانی لێکۆلەروتوێژەریی کورد!بەڵگە نامەکان بە شێوەیەکی دیکە باس لە کۆمارو بەڕێوە بەرانی کۆمار دەکەن، تاقمێک کوردو مێدیای کوردوچاپەمەنیی کورد بە پێچەوانەی رووداوەکان باسی ئەو کۆمارە دەکەن!مەترسیی لەودایە، چین وتوێژی داهاتووبە دەستی خۆمان فیدای چەواشە ودرۆی سیاسیی دەبن!لەئاست پرسی کۆمار تڕآژیدیاوراستیە مێژووییەکان تێکەڵاوبون!
من هیچ گومانم لەو گووتنەی شۆڕشگێڕێکی وەک هووشی مین نییە.بۆیە دەپرسم؟ گەلۆ، قازی مەحەممەد هیچ هەڵەیەکی نەکردوە؟لە راگەیاندنی پرسی کۆمار هیچ هەڵەیەکی نەکرد؟ئەدی عەلی قازی کوڕەکەی هیچ هەڵەی نەکردوە؟ کچەکانی قازی محەممەد هیچ هەڵەیەکیان نەکردوە؟ئەندامانی بەرێوەبەریی حکومەتی کۆمارهیچ هەڵەیەکیان نەکردوە؟خانی لەپ زێڕێن هەڵەی نەکرد؟سمکۆی شکاک هەڵەی نەکرد؟ شێخ سەعید هەڵەی نەکرد؟شێخ رەزاهەڵەی نەکرد؟شێخ مەحموود هەڵەی نەکرد؟مەلا مستەفا هەڵەی نەکرد؟قاسملوو هەڵەی نەکرد؟ ئەدی میراتگرانی ئەوکۆمارە چی؟ ئەوانیش بێ هەڵەن؟
ئەگەر ئەو کەسانەی ناوم هێناوی هیچ هەڵەیەکی سیاسییان نەکردوە ، دەبێ وەک مردوو حیسابیان بۆ بکەین.چون تەنیا مردوویە کە هەڵە ناکا.ئەگەریش هەڵەیان کردوە، بۆ ناوێرن بە چاوی رەخنە ئاکارەکانیان شڕۆڤە بکەن؟ئەو گشتە پێداهەڵاگووتنەی هەمووساڵێک لە بۆنە سیاسیەکاندا دەکرێ تەنیا دەکەوێتە خانەی دروۆوتاسکڵاوی سیاسیی وشەرعی کە بە خۆمان بە دەستی خۆمان دەیادرووین ولەسەر خۆمانی دەنێن!بۆکورد مردووپەرەستە؟ بە پێی کام رێكاریی سیاسیی چاوی رەخنەمان لە ئاست ئەو دیرۆکە کوێڕ بووە؟مرۆڤێک دەتوانێ درۆ دەگەڵ خۆی بکا، دەتوانێ درۆدەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بکا، دەتوانێ درۆدەگەڵ کۆمەڵگا بکا، بەڵام درۆکردن دەگەڵ مێژوو، دەگەڵ نیشتمان، دەگەڵ خوێنی هەزاران گیانفیدای کورد کارێکی قێزەون وناڕەوایە.
لە سەروبەندیی ساڵوەگەڕێی کۆماری مهاباددا کاتێک چاوبەسەر فەیسبوکدا دەخشێنێ، بۆت دەردەکەوێ کە کۆماڵگای سیاسیی کورد لە هەندەران وناوخۆی وڵاتیش چەندە دوورە لە جیهانی سەردەم!ئەو چین وتوێژانەی کە باجی هەڵەکانی بە ساڵاچوان دەدەن، ئەوچین وتوێژەن کە تازە پێدەگەن ورێک چاویان لە زاری خوێندەوارونووسەرو زانکۆکارومێدیاوچاپەمەنیی و...کوردە، هەرچی ئەوان دەیڵێن، ئەوانیش وەک تووتی دووپاتی دەکەنەوە، بە بێ لێکۆلێنەوە وپرسین وخوێندنەوە وپێداچوونەوەدا!
لە ڕیگوزەریی بەشیکی بەرچاولە مێژووماندا وەک کەسێکی سەرگەردان دەچین کە لە ناو گۆلاوێکدا گیرمان کردوە وپەلەقاژەمانە بۆ دەرباز بون لەو گۆلاوەدا.وەک ئەوەیە کە تەواوی دەرگاکانمان لێ داخرابێ، تەنیا نەجاتدەروفریشتەمان یان داگیرکارە یان وڵاتانی زلهێزیی بیانی کە لە خنکان رزگارمان بکا!ئێمە فێرکراوین تەنیا مێژوومان بنووسینەوە.تەنیا مێژوومان بخوێنینەوە، فێری لێکۆڵینەوە وخوڵقاندن وبەدواداچون نین.
هەرچی ساڵە لە بۆنە ویادەوەرەیاکانی دیرۆکیمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان تاقمێک دەموچآوی پیرسالاروماندوو دێنە سەر شاشەی مێدیاکان هەرچەند ناوی پڕۆفسۆڕودوکتوروزانکۆکاریان لە سەرە، بەڵام بەداخەوە هیچی تازەیان دەباراندا نییە، ئەوەی دەیڵینەوە هی ساڵی پارە!زیندووەکان بەزیندوویی، دەمرێنن!مردووەکانیش دەکەینە فریشتەی رزگاریدەر، وەها بەرزیان دەکەنەوە!یەک نەتەوی بۆ ناوبەرن، ٢٩ جار سەریهەڵدابێ کە چێ نەگەیشتبێتە ئامانج؟دوای ٢٩ جار سەرهەڵدان وهەزاران گیانفیدا، ئەوە نییە لە باشووری کوردستان بنەماڵەی بارزانی وکوڕە گێلەکانی تاڵەبانی دەمڕاست وسەرچەتەی ئەو نیشتمانە بریندارەن!
بەشیک لە وەسیەتی قازی محەممەد بۆ حیزبەکەی ئەوەیە کە دەڵێ:یەکێتی وتەبایی خۆتان بپارێزن وباوەڕبە دووژمن مەکەن.ئایا نا دێمۆکڕاتەکانی کۆی سەنجەق ئەو وەسیەتەیان بە جێ گەیاندووە؟یان کەوتوونە بەر غەزەبیی سیاسیی خوڵقهێنەرەکانی قیادەمووەقەت، سەر بە بنەماڵەی بارزانی!؟
بابەتێکی سەیری ئەوساڵ بۆ من ئەوە بوو، ، کە پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستانیش، کۆماری مهابادیان وەک بەردی بناغەیەک شووبهاند بۆ فەرهەنگێکی دێمۆکڕاتیک! کۆداریش ئەو رووداوەی بە پشت وپەنایەک ناوزەدکرد کە دەکرێ بۆ داهاتوو پشتی پێ ببەسترێ!ئەو بەردە بناغەیەی کە باسی لێکراوە بەردی بناغەیەکی سست ولەرزۆک بوو کە، خشتیی یەکەمی ئەو بناغەیە بە پێی بەڵگە مێژووییەکان وسەفەرەکانی قازی محەممەد بۆ سۆڤیەت، بە دەستی کورد دانەنراوە.بۆیە ئەو هەڵویستەی پژاک وکۆدار، بە تووندی دەکەوێتە بەر رەخنەیەکی رەوا.
کورد، هەرچی کە بە دەستی خۆی بیچێنێ بەرهەمەکەشی هەڵدەگرێتەوە، ئەوەی بیانی بۆمان بچێنن زۆر هاسان لە بەردەستمانی دەردێنن، نموونەکەشی یەک ساڵ کۆمار بووە کە هاسان بۆیان پێکهێناین وهاسانیش لێیان رووخاندین!
چاوی گیانلە بەرەکان بۆ بینینە، چاوی رەخنەی مرۆڤەکان بۆ دیتنەوەی ژیانێکی ئازادە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە