دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە


مرۆڤبون، کوردبون و خواناسیی (بەشی 2)

Tuesday, 01.26.2021, 23:29

646 بینراوە


موعەمەر قەززافی و پێشەوای عەرەب جەمال عەبدولناصر دووو سەرکردەی عەرەبن، رەجەب تەیب ئەردۆگان وخومەینیی و تەڵقانیی و تەباتەبائی قومیش ناعەرەبن.ئەوانە ئەوەندەی کە ناسیۆنالیست و رەگەزپەرستن، نیوهێندە موسوڵمان و خواپەرست نین، ئەوانە زۆر لێزانانە بەدەمامک ودەستکێشی ئاینەوە کاردەکەن.
دۆستایه‌تیی گه‌لان بۆ هه‌ر گه‌لێكی بنده‌ست و داگیركراو، به‌تایبه‌تیش بۆكورد و كێشه‌ ره‌واكه‌ی زۆر گرنگه‌. فه‌له‌ستانی یه‌كان چیان ده‌ستكه‌وت له‌ دروشمی جوه‌كان فڕێده‌ده‌ینه‌ ده‌ریاوه‌؟ کاتێک رازینەبون دو دەوڵەت بۆ عەرەب و بۆ جولەکە لە فەلەستان (فەلەستین) دابمەزرێت بە ئەم رۆژە رەشەی ئێستای گەیاندن! ئه‌ی توركیای دوژمنی مێژویی عه‌ره‌ب، چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا به‌هۆی باوه‌شكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌موگه‌لانی موسوڵمان سه‌ر به‌ هه‌ر رەگەزێک بن؟ ئه‌ی ئێمه‌ی كورد چیمان ده‌ست دەکەوێت له‌ (هه‌ر به‌قسه‌ی روت و هه‌ست وسۆز) دژایه‌تیكردنی ئاینی ئێسلام و گەلانی موسولمان و بەتایبەتیش گه‌لانی عه‌ره‌ب؟ هه‌ردو ئاینزای شیعه‌ و سوننه‌ له‌ نزیکەی 1400صاڵ ناكۆكیی و ململانێی خوێناوی یه‌ی نێوانیان گه‌یشتنه‌ كوێ؟ ئەمصال ئەمصاڵ موقتەدا صەدر کە رابەرێکی شیعەی عێراقە(بۆ هەر مەبەستێک بێت) بۆ یەکەمینجار گۆمەکەی شڵەقاند ورایگەیاند(نە یارانی ئیمام عەلی بکوژی خەلیفە عومەرو خەلیفە عوسمانن نە یەزیدی کوڕی موعاویەش دەستی بەخوێنی حسەین و بنەماڵەی ئیمام سورە!!) پرسیارێکی دیکەش کە کەمتر سەرنجڕاکێشە، ئایا موسوڵمانان له‌( أن ألدین عند ألله ألاسلام – ئاینی یەزدان ئیسلامە) چییان ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ ئه‌ی كریسته‌كان له‌ (كوڕ، باوك، (دایک)رۆحی قودس چییان دەستکەوتووە؟ ئه‌مانه‌ هه‌موی گه‌مه‌كانی سیاسه‌ته‌ كه‌ كورد هێشتا نایزانێت. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ ئه‌وه‌یه‌: له‌ هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیدا ،كوردبون و مرۆڤبون و مرۆڤدۆستیی ئاوێته‌بكه‌ین ،له‌ په‌روه‌رده‌و فێركردندا بایه‌خ به‌ كاكڵه‌ و گه‌هه‌ر بده‌ین نه‌ك روكه‌ش، زۆر بكه‌ین و كه‌م بڵێین، زۆر بخوێنینه‌وه‌ و كه‌متر بنوسین،له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا به‌ردێك بخه‌ینه‌ سه‌ر به‌ردێك، له‌خه‌بات و به‌رخۆدانیشدا سه‌ركه‌وتنێك بكه‌ینه‌ ته‌واوكاری سه‌ركه‌وتنێك هه‌تا ده‌گه‌ینه‌ سه‌ركه‌وتنی كۆتایی، نه‌ك وه‌ك هه‌تا ئه‌مڕۆمان كه‌ هه‌میشه‌ له‌ سفره‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ سفر و دوباره‌ له‌ سفره‌وه‌ تێهه‌ڵده‌چینه‌وه‌ .هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ صه‌دصاڵێك پتره‌ كێشه‌ی كورد، رزگاریی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی كوردستان پێویستی به‌ پێچانه‌وه‌ی ده‌ور و دوكانه‌ كۆنه‌كان و رێکخستنی ناوماڵی کورد(رێکخستن نەک رێکخستنەوە،چونکە کورد ئەگەر ماڵیشی هەبوبێت زۆر ناڕیک بووە)، دەستنیشانکردنی دوست و دوژمن و تاکتیک و ستراتیژێکی نوێ و سەردەمانە.
کوردایەتی رەهەندێکی گرنگی ئاینە و پەیڕەوکردنیشی فەرزە،وەک نوێژو رۆژو و فەرزەکانی دیکە. هەرکوردێکی موسوڵمان باوەڕیکی راستینەی چەسپاوی بە کوردایەتی و کوردستانی گەورەو سەربەخۆیی کوردو یەکگرتنەوەی کوردستان نەبێت، موسوڵمانێکی دروست نییە.چما پەیامهێنەری یەزدان نافەرموێت(حب الوگن من الایمان)خۆشەویستی خاک و وڵات بەشێکە لە باوەڕی ئاینیی؟
ئەوانەی کە کوردانە نوێژ دەکەن وهەر کوردانەش کردویانە، وەک باوان و باپیرانمان کە بەڕاستیی رولەیەزدان بون و خواپەرستییان بۆ ریایی و چاوبەست نەبو،بەدەستی بەدەستنوێژەوە بەرەنگاریی ئینگلیز و روس و تورک و عەرەب و فارسەکانیان دەکرد.شێخ مەحمودی مەلیکی کوردستان، شێخ عوبیدوڵای نەهری، سەیدرەزای دەرسیمیی، قازی محەمەد و ...هتد. موسوڵمان و رولەیەزدان بون، پێشمەرگەکانیان بە صلاواتدانەوە هێرشیان دەکرد. شێخ مەحمودی مەلیکی کوردستان فەرموی :
(دیفاع ئەکەم بە هیمەتی حەیدەر حقوقی کورد ** یا رۆحی خۆم و ئالی پیغەمبەر فەنا ئەکەم
گەر مانعی حقوقی کورد بن، عەرەب ** بێشک نوێژەکانم بە کوردی قەزا ئەکەم)