راپۆرتێکی نهێنی لەسەر فاروقی مەلا موستەفا و کۆمپانیای نۆکان (بەشی1)

Wednesday, 27/01/2021, 4:00

8396 بینراوە


 تێبینی: (ئەم راپۆرتە لەسەر چالاکیە نایاساییەکانی فاروقی مەلا موستەفا و هیوا ڕەئوف و کۆمپانیای نۆکانە سەبارەت بە قاچاخ بردنی جگەرە و داهاتی یەک ملیار دۆلاری ساڵانە لە ساڵانی ٢٠٠٩ تا ئێستا)


 وەک دەزانین بوونی گرووپەکانی بە قاچاخ بردن کارێکی نۆرماڵە بۆ ووڵاتێک کەتوانای دەست گەیشتنی بە دنیای دەرەوە نەبێت تا کاڵاکانی ساخ بکاتەوە ئەمە لە کاتێکدا بە بڕوای من نۆرماڵە گەر سوودی بۆ ووڵات و خەڵکی ئەو ووڵاتە بێت کە کارە قاچاخچیەتەکەی تێدا دەکرێت بە تایبەت لە شوێنێکی وەک کوردستان ، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە ئەم گروپانە نەک سوودیان بۆ ئابووری کوردستان و خەڵکی کوردستان نیە بگرە بوون بە زیان بە تایبەت لەلای کۆمەڵگای ئەوروپی ئەمە لە کاتێکدایە کە چەندین ساڵە کورد هەوڵی درووست بوون ئەدات ، بەڵام کۆمپانیاکانی سەر بە حزب وکەسانی گەندەڵکار و نابەرپرس تەنها خەمی گیرفانی خۆیان و حزبیانە و لە خەمی خەڵک و نەوەی داهاتوو نیە کە ئەم کارانە چ زیانێک بە داهاتووی میللەتێکی ستەمدیدە دەدات ...

کۆمپانیای سەلام قادر فەرەج

سەلام قادر فەرەج زیاتر لە 3.3 ملیار پاکەت جگەرەی لە بوڵگاریاوە و گواستویەتیەوە بۆ ئیماراتی عەرەبی لە ساڵەکانی 2009 تا ساڵی 2017 ، سەرەتای ئەم چالاکییە نا یاساییە واتە گواستنەوەی جگەرەی قاچاخ بۆ خۆرهەڵات و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەی هەیکەلێکی ڕێکخراوەیی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساڵەکانی کۆتای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت واتە لە ساڵەکانی 1982 تا ساڵی 1991 و لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتیەکانی ئاسایش و دەزگا نهێنیەکانی بوڵگاریاوە بوە و داهاتی ساڵانەی لە سەرەتادا و پێش هاتنە پێشەوەی سەلام قادر نزیک بووە لە 200 ملیۆن دۆلار دواتر کە ئەم بازرگانیە ڕەشە پەرەی پێدەدرێت داهاتەکەی بەرز دەبێتەوە بۆ 1 ملیار دۆلاری ساڵانە و لە ڕێگەی ئەم پارەیەوە ڕێکخراوە تیرۆرستیەکانی پێ تمویل کراوە کە لە درێژی ئەم ڕاپۆرتە نهێنیەدا دێینە سەر باس کردنی .
داتا و زانیاری ئەو بڕە جگەرەیە و چالاکیەکانی گروپە مافیایەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە هەموویان ڕاپۆرتی ئاشکران کە بە فەرمانی دادگای بوڵگاری داوا لە جەمارکی بوڵگاری کرا ، دوای ئەوەی کە کۆمپانیای میدیای (بیڤۆڵ) ی بوڵگاری هەستا بە بەرز کردنەوەی داوایی یاسای لە دادگای باڵای بوڵگاریا لە سەر گەورە کۆمپانیای تۆباکۆی بوڵگارتەبەک ، دادگاش لەسەر ئەو داوا یاساییە داوا لە جەمارکی بوڵگاری کرد کە داتاکانیان بخەنە ڕوو لەسەرەتادا دەسەڵاتتدارانی بوڵگاری ڕەتیان کردەوە کە داتاکان ئاشکرا بکەن و تەنانەت لەچەند دانیشتنێکی دادگادا پارێزەرانی بوڵگارتۆباکۆ زۆر بەبەهێزی داکۆکیان دەکرد و چەند دانیشتنێک لەبەرژەوەندی ئەوان بوو چەند جارێکیش دەسەڵاتتدارانی بوڵگاری ئەوەیان دەخستە ڕوو کە گوایە خستنە ڕووی ئەم زانیاریانە زیان بە بەرژەوەندی سەرمایەداران و بازرگانانی جگەرە ئەدات لە ووڵاتتدا بەڵام خۆشبەختانە لە کۆتایدا و بە بڕیاری دادوەر تواندرا وا لە جەمارکی بوڵگاری بکەن بە هاوکاری جەمارکی جیهانی داتاکانیان کۆبکەنەوە و بە شێوازی (کڕین ، فڕۆشتن ، گواستنەوە ) ڕاپۆرتی خۆیان بخەنە ڕوو کە لێرەدا هەوڵدەدەم خاڵ بە خاڵ بۆتان دابنێم

بە پێی سیستمی داتای تایبەت بە جمارکی بوڵگاری هەموو کاری گواستنەوەی جگەرەی بوڵگاری لە ڕێگەی یەک کۆمپانیاوە ئەنجام ئەدرێت ئەویش کۆمپانیای (اندلس شرق ) ی ئیماراتی تایبەت بە بازرگانی گشتی ، ئەم کۆمپانیایە هاوبەشی ستراتیجی کۆمپانیای بوڵگار تۆباکۆیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ، لەسەرەتادا و بە تایبەت لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٠٩ گواستنەوەی جگەرە بە بڕێکی کەم دەستی پێکرد بەڵام دواتر لە ماوەی سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی بوڵگاری و بە تایبەت لە ساڵی ٢٠١٣ ئەو ڕێژەیە بۆ ٥٠ بەرامبەر بەرز بۆوە و دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ و لە ماوەی سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی بوڵگاریا (بلامین ئۆریشارسکی ) ڕؿژەی هاوردەی جگەرە لەو ساڵەدا گەیشتە ٢٠ ملیار جگەرە واتە ١ ملیار پاکەت کە لە پێشتردا واتە لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ساڵی ٢٠١٣ تەنها ١١ ملیار جگەرە هاوردە دەکرا

دواتر لە داتاکاندا ئاشکرا کرا کە سەرچاوەی سەرەکی ئەو ماوەیەی ڕابردوو هەناردەی جگەرە لە بوڵگاریاوە بۆ ئیمارات ی عەرەبی تەنها و بێ ڕکابەر کۆمپانیای بوڵگار تەباک بووە کە سەرۆکایەتی ئەم کۆمپانیایە بەڕێوە دەبرێت لەلایەن گەورە بازرگان و میدیاکاری بوڵگاری (دیلیان بیفسکی) ەوەیە ، لە چارەکی ساڵی ٢٠١٦ بوڵگار تەبەک ڕای گەیاند کە هەموو هەناردەیەکی جگەرە لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەوەستێنێت ، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا داتاکان دەریان خستووە کە ناردنی جگەرە بەردەوامی هەبووە و بەشێوەی نهێنی گواستراوەتەوە
ئەوەی کە لەسەرەوە باسم کرد زانیاری بوو لەسەر بوڵگار تۆباکۆ و کۆمپانیای اندلس شرق با ئێستا بؿینە سەر خاوەن پشکەکانی ئەو کۆمپانیایانە و ڕێژەی پشکەکانیان و چۆنیەتی کڕین و فرۆشتن و گواستنەوەی جگەرە لە بوڵگاریا بۆ کوردستان و گواستنەوەیان بۆ ئیمارات ..
لەگەڵم بن

کۆمپانیای (مەلا سەلام )

کۆمپانیای اندلس شرق کە لە دوبەی مۆڵەتی کارکردنی وەرگرتووە لە دوو هاوبەشی پشک لە پێک دێت یەکەمیان کوردێکی عێڕاقیە کە خاوەنی %٤٩ ی پشکەکانی اندلس شەرقە و کەسێکی تر لە دوبەی بە ناوی( عیسا سعید ڕاشد خلقان الشامسی ) ە کەخاوەنی لە %٥١ ی پشکەکانە و لە هەمان کات نوێنەری گەورە قەبیلەکانی ئیمارات و باکوری عەممانە ، لە یەکێک لە یاساکانی ئیماران بۆ کردنەوەی کۆمپانیایەک لەو ووڵاتەدا پێویستە کەسی یەکەم خاوەن ڕەگەزنامەی ئیماراتی بێت و لە ساساکەدا ئەجنەبی واتە غەیرە ئیماراتی بۆی نیە ڕاستەوخۆ کۆمپانیاکان بکەن بە یەک یاخوود ببنە خاوەنی ڕاستەوخۆی کۆمپانیایەک .
ئەو کەسە کوردە عێڕاقییە کێیە ؟؟
بە پێی زانیاری هەردوو ڕۆژنامەی تورکیMilliyet و Cumhuriyet
ئەو کەسە (سەلام قادر فەرەج) ە کە ناسراوە بە مەلا سەلام و بە پێی داتای مالییەی تورکی (کاسام KASAM) ئەم کەسە بەڕێوبەری گەورەترین تۆڕی گواستنەوەی جگەرەیە لە کوردستانی عێڕاق
ڕاپۆرتەکانی حکومەتی تورکیا لە ساڵەکانی ڕابردوو دەری دەخەن کە بە شؿوەیەکی ڕێکخراوەی ڕێژەیەکی زۆری جگەرە لە کۆمپانیا بوڵگاریەکانەوە دەهێنرێتە تورکیا و لەوێشەوە بۆ کوردستانی عێڕاق ، لە ڕاپۆرتی ساڵی پار کە لەلایەن هێزی بەرەنگاربوونەوەی دزەپێکردن و قاچاخچێتی و تاوانی تورکی (KOM) کە پەیوەستە بە پۆلیسی نیشتیمانی تورکیەوە خراوەتە ڕوو کە کۆمپانیای Bulgartabac. زیانێکی زۆری لە میزانیەی تورکی یاوە بەوەی کە هەندێک لە داهاتاکەنی ئەو جگەرانە بەکاردەهێنرێت لە تمویلکردنی گروپە تیرۆرستیەکان
هەروەها نەشاردراوەتەوە کە دەسەڵاتتدارانی تورکی نیگەرانن لە خاوی مامەڵەی دەسەڵاتتدارانی بوڵگاری لەگەڵ ئەو دۆخەدا بە تایبەت لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ کە دەسەڵاتتدارانی تورکی پێشکەش بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ئینتەرپولیان کردوە .

هەرچەندە زۆرجار داواکاری گشتی بوڵگاری و وەزارەتی ناوخۆی بوڵگاری ویستویانە خۆیان بدزنەوە لەو ڕاپۆرتە و تا ئەوکاتەی داواکاری گشتی (سوتیر تستاروف ) لەوەڵامی ئەو ڕاپۆرتەدا ڕایگەیاند کە هیچ چالاکیەکی نا یاسایی بوونی نیە کە ئەنجامدرابێت لەلایەن بازرگانانی جگەرەوە لە بوڵگاریا لەگەڵ ئەوەدا نازانرێت ئایا داواکاری گشتی خۆی گێل کردوە لە و ڕاپۆرتە یاخوود تەنها کۆپی ئەو ڕاپۆرتەی لەسەر وێبسایتی KOM خوێندۆتەوە .

هیچ گران نیە تا زانیاری لەسەر موڵکیەتی کۆمپانیاکەی دووبەی دەست بکەوێت بەڵگەش لەسەر ئەوە دۆکۆمؿنتەکانی کۆمپانیای اندلس شرق ە کە کۆمپانیای میدیای بیفۆڵ دەستی کەوتووە و لەساڵی ٢٠١٦ بڵاوی کردۆتەوە
ئەوە ڕاستیە کە هەردەم دەسەڵاتتدارانی بوڵگاری ئاگاداری ئەوە بوون کە کۆمپانیاکەی مەلا سەلام سەرچاوەی یەکەمی گواستنەوەی ئەو بڕە جگەرانەیە لە بوڵگاریا و بەرپرسی یەکەمە بۆ گواستنەوەی بۆ ئیمارات و تا ئەمڕۆش بەردەوامە بەڵام دەسەڵاتتدارانی بوڵگاری خۆیان نابینا دەکەن لەو تاوانە گەوەرەیەی قاچاخچێتی کە دژ بە یاسا نؿودەوڵەتیەکانە لە ڕووی قاچاخچێتی و سپی کردنەوەی پارەی بەرپرسانی حزبی و حکومی کوردی لە عێڕاق کە کەمێکی تر دێینە سەر باسکردنی کە چۆن مەلا سەلام لە ڕێگای کۆمپانیای نۆکانی سەر بەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هەردوو گەورە بازرانی سلێمانی (فاروقی مەلا موستەفا سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی فارووق و هیوا ڕەئوف سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی هیوا .

بۆ بە بیر هێنانەوە هیوا ڕئووف ئەو کەسە بوو کە کاری ڕووخاندنی سایلۆی سلێمانی لە ئەستۆ گرت و ئێستا
ڕێباز هیوا ڕئووف سەرۆکی کۆمپانیاکەیە ...

(ئەو بڕە جگەرەیەی کە دەگاتە دوبەی زۆر زیاترە لەوەی کە دەسەڵاتتدارانی بوڵگاریا لە ڕاپۆرتەکانیان باسیان کردووە ).

داتاکانی جەمارکی بوڵگاری کە لە وؿبسایتی کۆمتریدی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بڵاویان کردۆتەوە بڕەکەی بریتیە لە ٧١٥ ملیۆن دۆلار کە نرخی هەر پاکەتێک بە ٢١ سەنت دانراوە بەڵام لەگەڵ ئەوەدا کاتێک ئەم پاکەتە بەو نرخە گاڵتەجاڕانەوە دەگاتە بازاڕی ڕەش لە تورکیا نرخەکەی دەبەرامبەرە ، کە ئەم کارە نا یاساییە قازانجەکەی بە ملیارەها دۆلار مەزەندە دەکرێت کە هەر یەک لە گروپە مافیاکان و سیاسەتمەدار و دەسەڵاتتدارانی حکومی بەشی خۆیان لەو بە یاساخ کردنەوەیەدا دەبەن و ئەمەش زیانێکی زۆر بە ئابووری ووڵاتانی ڕۆژئاوا و بە تایبەت بوڵگاریا دەدان لە ڕووی باجە دانراوەکانی جگەرەی یاسای لەبازاڗی سپی بۆ نموونە کەسێک نایەت پاکەتێک جگەرە لە ئەوروپا بە ١٠ یۆرۆ بکڕێت بەڵکو هەوڵدەدات بۆ بەدەستخستنی پاکەتێکی قاچاخ بە ٥ یۆرۆ واتە لەم نێوەندەدا حکومەت ٥ یۆرۆ زیانی بەردەکەوێت لە هەر پاوەتێکدا ئەی ئەگەر لە بری ئەو پاکەتە ١٠ ملیار پاکەت دزەی پێ بکرێت و کار ئاسانی بۆ بکرێت لەلایەن دەسەڵاتتدارانی پارەخۆرەوە ٥*١٠ دەکاتە ٥٠ ملیار یۆرۆسوود بۆ بازاڕی ڕەش مەبەستمان لە بازاڕی ڕەش واتە (بازرگانەکانی قاچاخ و سیاسیتمەداری گەندەڵ و گەورە مافیاکان ..هتد )

لێرەدا تەنها ئەوروپا زیانی بەرنەکەوتووە بەڵکو خودی بوڵگاریاش زیانی بەرکەوتوە ، بەپێی داتاکانی دەوڵەتی ئیمارات کە ڕادەستی کۆمتریدی کردوە دوو بەرامبەری ئەو بڕەی کە بوڵگار تەبەک باسی لێوەکردوە جگەرە هاتۆتە ناو ئیمارات ..!
تەنها پێناسەش بۆ ئەم کارە ئەوەیە دووبارە هاوردەکردنە واتە بڕێکی زۆر لە جگەرەی بوڵگاری دەنێردرێتە دەوڵەتەکانی تر و دواتر بۆ بە یاساخ کردنی ڕەوانەی ئیمارات دەکرێتەوە واتە بە شێوە ڕەسمیەکەی ٥ ملیۆن دەچێتە ئیمارات بەڵام هەر هەمان جگەرە لە ڕێگای کۆمپانیا نادیارەکانەوە ٥ ملیۆنی تر دەچێتە ئیمارات .
لەلایەکی تر لە ژمارەیەکی پێوانەیی لە ساڵی ٢٠١٤ ڕێژەی بەرهەمهێنانی جگەرە لە کۆمپانیای بوڵگار تەبەک گەشتە ٢٥ ملیۆن طەن جگەرە لە کاتێکدا وارداتی ئاشکرا کراو بۆ ئیمارات ٢٨ ملیۆن طەن بوە واتە ٣ ملیۆن طەن زیاتر لەو بڕەی کە بوڵگار تەبەک ئاشکرای کردبوو کە ئینتاجی کردوە .

کۆتایی بەشی یەکەم .

کورتەیەک لەبەشی دووهەم

- سەلام قادر فەرەج کێیە و چۆن نازناوی مەلا سەلامی پێ بەخشرا ؟
- فاروقی مەلا موستەفا و هیوا ڕەئووف چۆن کارەکانیان دەکەن؟
- کۆمپانیای نۆکان چ ڕۆڵێکی هەیە لەم بازرگانە ڕەشەدا و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە چ سوودێک لەم بازرگانیە دەبینن ؟
- ئەمانە و چەندین زانیاری تر لە بەشی دووهەمی ئەم ڕاپۆرتەدا چاوەڕوان بن ..

بەڵگەکان:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە