جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین ئامرازێکە بۆ تورکیا و ئیران!


بارزانى حیزبێكى نوى بۆ به‌عسیيه‌كان دروست ده‌كات

Friday, 01.29.2021, 0:07

5056 بینراوە


ده‌ست تێكه‌ل كردنی بنەماڵەی بارزانی له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانى كورد، مێژوويكى فراوان و كۆنى هه‌يه‌ ئەم بنەماڵە خائینەهه‌ر سالێك له‌ باوه‌شى ووڵاتێكى داگيركه‌ردا بووه.
‌ له‌ 20-12-2020 دا مەسعود بارزانی به‌شێوه‌ى نهێنى بڕیاری دا، بە یارمەتیدان و بۆ دروستبوونەوەی حزبێكى نوى بۆ كۆنه‌به‌عسيیه‌كان و پاشماوه‌ى داعش، ئەویش بە پێی ئەو مه‌له‌فە تايبه‌تە کە به ‌ژماره‌ (21) نووسراوەتەوە.
بارزانى بريارى داوه‌ حزبێكى تۆكمه‌يان بۆ دروست بكات و خۆشى له‌ هه‌موو روویەكه‌وه یارمرتی مادیی و مەعنەوییان بدات‌، بۆ ئەمە راسته‌وخۆش سيداد بارزانى براى و وه‌يسى كورى سه‌رپه‌رشتى مه‌له‌فى (21)ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌تا زياتر له‌ 200 كه‌سايه‌تى كاريگه‌ر له‌ هه‌ولێر شوينيان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ له‌ گونده‌ گرانبه‌ها‌كانى شارى هه‌ولێرنيشته‌جين، كه‌ پێك هاتون له‌ راويژكاره‌ كۆنه‌كانى حیزبي به‌عس و پاشماوه‌ى داعش له‌ عێراق، كه‌ ده‌ستى بالايان هه‌يه‌ له‌ ئارساته‌ كردنى شه‌قامى عێراقي له سۆسیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکان، ئەویش لە‌ رووى وتار و لێدوان و بانگەشەی گەرم، کە‌ رۆژانه‌ له‌ كه‌ناله‌كانى عه‌ربي ده‌رده‌كه‌ون و دژايه‌تى حكومه‌تى ئيستاى عێراق ده‌كه‌ن.
به‌شێكى تريان سه‌رقالى دارشتن و نووسینەوەی په‌يره‌و و پڕۆگرامێکی، کە هه‌مان ئامانجى كۆنى حیزبي به‌عسی تێدایە، له‌ خاله‌ سه‌ره‌كيه‌كانى وه‌ك دژايه‌تى كردنى وڵاتانی ئێران و ئيسرائيل و هاوسۆزى بۆ كێشه‌ى فه‌لەستين و وڵاتە عەرەبییەکان، کە عێراق بە وڵاتی عەرەبی دەزانێت و باسی مافی کوردی هەروەکو تێدا ناکرێت. سەرچاوەکانی نێو پارتیی کە من قسەم لەگەڵیاندا کردووە، ئەوە ئاشکرا دەکەن کە ئەم هەنگاوی بارزانیی لە سەر پێشنیاری تورکیاش بووە و کە دەیانەوێت پارسەنگی سونەکانی عێراق لەبەرامبەر شیعەکاندا هەڵسەنگێننەوە، ئێرانیش لەمە ئاگادارە بۆیە لە رێگای ئەو فلیمەی لەسەر مەسعود بارزانی دەیان کرد، وەکو ئاگاداریی و وشیارییەکە بۆ مەسعود کە دەست لەو کارە هەڵبگرێت.
شایانی باسە دوا كۆبونه‌وه‌ى سيداد بارزانى له‌ رۆژى 15-1-2021 بوو، کە له‌ باره‌گاى بارزانى كاتژمێرى 6 شه‌و به ‌به‌شدارى سه‌فين دزه‌ىی به‌رپرسى په‌يوه‌نديیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ پيناو ئاسانكارى ته‌واو بۆ هاتوچۆى ئه‌و نوخبه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ له ‌نێوان وڵاتان و وه‌رگرتنى فيزه‌ له‌ رێگاى فرمانگه‌ى په‌يوه‌ندیيه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆيان. له‌و كۆبونه‌وه‌يه‌دا سيداد بارزانى وتارێکی خوێندەوە و هاوسۆزى بارزانى بۆ خه‌ڵكى عێراق دووپاتكردوه‌ و به‌پێويستى زانى به‌پلانێكى نوێ كاربكه‌ن كه‌ هاوسۆزى خه‌ڵكى عێراق بۆ خۆيان رابكێشن به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ نيشتمانى بوون و خۆشه‌ويستى بۆ جيهانى عه‌رەبي و گه‌راندنه‌وه‌ى عێراق بۆ سەر سكه‌ى عه‌رەبي و په‌راوێز خستنى رۆڵى ئێران، چونكه‌ له‌ رابردوودا سياسه‌تى به‌كارهينانى مه‌زهه‌ب سه‌ركه‌وتوو نه‌بووە، بۆيه‌ ده‌بێت ئيستا پێویستە پلانه‌كان بگۆڕێن بەلانسى هێزى په‌رله‌مانى بگۆڕێت، چونكه‌ شيعه‌كان له‌ عێراق باڵاده‌ستن و زۆرینەی‌ خه‌لكى عێراق شيعه‌ مه‌زهه‌بن، بۆيه‌ ده‌بي كه‌ڵك وه‌ربگيرێت له‌ هاوسۆزى بۆ نيشتمان و خراپى بژێوى خه‌ڵكى عێراق به‌كاربێت و به‌بيرى خه‌لك بێته‌وه‌ رابردوو خه‌ڵكى عێراق ئه‌وكيشانه‌ى ئيستا هه‌يانه‌ له‌ رابردوودا نه‌یابووە .
ته‌واوى به‌شداربوان كۆك بوون له‌سه‌ر كاركردنى هاوبه‌ش و سه‌رپه‌رشتى رۆڵى سيداد بارزانى و كۆڕه‌كه‌يان به‌ دڵخۆشكه‌ر زانى و سوپاسى بارزانيان كرد له‌ گرنگى دان به‌و مه‌له‌فه ‌و ليژنەیەكى چوار كه‌سيان پێك هينا بۆ سه‌ردانى وڵاتی رووسيا و ئوردن بۆ پاڵپشتى له‌و بيرۆكه‌ نوێيه‌ و ته‌واویى هه‌وڵيان بده‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ته‌واو فرمانده و كاربه‌ده‌ستانى حیزبي به‌عس، هەروەها له‌ هه‌ولێر بۆ په‌له‌كردن بۆ دروست كردنى حیزبه‌ نوێیه‌كه‌، كه‌ ئیستا ته‌واوى رێكاره‌كانى بڕيوه‌، ئەوە ماوە کە ناوێک لە حیزبەکەیان بنێن، تا خه‌ڵكى عێراق پێشوازى لێبكات و كه‌مترين دژایەتی بکرێت.
نۆما ديانى
پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر