جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین ئامرازێکە بۆ تورکیا و ئیران!


کورتەی هەواڵەکان (14)

Friday, 01.29.2021, 1:13

4751 بینراوە


- ده‌سه‌ڵاتى پارتى ئاگادارى هه‌موو مه‌لاى مزگه‌وته‌كانى كوردستانى  كردۆتەوە، كه‌ ئەمڕۆ رۆژی هه‌ینى وتاره‌كانیان تایبه‌ت بكه‌ن به‌و فیلمه‌ى كه‌ ئێران له‌سه‌ر  مه‌سعود بارزانى دروستى كردوه‌، تیایدا بێ رێزى به‌ مه‌سعود ده‌كات. مه‌لاكانیش بوون به‌دوو به‌شه‌وه‌ هه‌ندێكیان‌ به‌ناو یه‌كێتى زانایانى ئاینین و سه‌ر به ‌پارستنن و له‌رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه‌ پۆست و پله‌یان پێدراوه، ئەمە‌ لە لایان ئاساییه‌ و، چه‌ندین جاریش مه‌سعودیان وه‌ك خه‌لیفه‌ و كه‌سى پیرۆز ناساندووه‌، هه‌ندێكیشان‌ رازنین به‌و كاره‌ بەڵام تیاماون نازانن چى بكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر باسى مه‌سعود و عه‌داله‌تى و چاكه‌ و پیاوه‌تى و شه‌هامه‌تى  بكه‌ن، ئه‌وا ئەم دنیا و ئەودنیاش دەبن، خوا له‌ خۆیان ده‌رنجێنن، ئه‌گه‌ریش باسى نه‌كه‌ن وپشت گوێى بخه‌ن ئه‌وا چاره‌نووسیان وه‌ك مه‌لا هۆشیار و ئه‌وانى تر ئه‌بێت. مەلایەک پێی راگەیاندنین کەوا ئیتر ترسی ئەوەشمان هەیە‌ وه‌ك چۆن ئێران له ‌ره‌مه‌زاندا جومعه‌یه‌كى هه‌یه ‌تایبه‌ت به‌ قودس، ره‌نگبێت پشتیوان سادقى وه‌زیرى ئه‌وقافیش جومعه‌یه‌ك بۆ مه‌سعود ته‌رخان بكات.
- له‌ دیدارێكى  پێكه‌نیناوى و پڕ له‌ شه‌رمه‌زاریدا مەحمود سه‌نگاوى نه‌خوێنه‌وار و ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسى یه‌كێتى، جارێكى تر هاته‌وه‌ سه‌ر شاشه ‌و هه‌ندێك قسه‌ى بێ سه‌روبه‌رى كرد. له‌درێژه‌ ى قسه‌كانیدا سه‌نگاوى وتى كه‌ خۆى وه‌زعى زۆر باش ه‌و خێزانه‌كه‌ى وه‌ك شا ئه‌ژین  و له‌ هیچیان كه‌م نىیه‌. ئەم کابرا نەخوێندەوارە پێی وایە کە خۆی بەشێک نییە لەو نەهامەتییە و بەشێک نییە لە دەسەڵات، پاش 30 دانه‌ ساڵ کە خۆی باش تێری لە فەسادیی و داوێپیسیی و دزی و ناپیاوی خواردووە ئه‌ڵێت: ئه‌م حكومه‌ته‌ فاسیده‌ ئه‌بێت بنێرێت بۆجه‌هه‌ننه‌م.  سه‌یرو سه‌مه‌رى ئه‌و كه‌ڵته‌ سیاسیانه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌تا ئاخوڕو ته‌ویلیه‌كانیان پڕه،‌ نقه‌ ناكه‌ن بۆخۆیان هه‌ر لێی ئه‌خۆن، كاتێكیش كه‌وته کزبوون و ‌ نه‌مان دێن شین و واوه‌یلا بۆ خه‌ڵك ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن خه‌ڵك هه‌ژار و ده‌ست كورنه‌، كه‌ جگه‌ له‌خۆیان گوێره‌كه‌ش ئه‌زانێت هۆكارى نه‌هامه‌تى و شپرزه‌یى هه‌ژارى میلله‌ت مەحمود سه‌نگاوى حیزه‌كه‌ی و پارتییە، ئێمە لێره‌وه‌ پێى ئه‌ڵێین: له‌برى ئه‌وه‌ قسه‌ زل و باق و بریقانه‌ تۆزێك دەست لە دزى بگرەوە، به‌ بانده‌كه‌ت  بڵى ده‌ستبه‌ردارى راوه‌ رووت و خه‌ڵك كوشتن  و سه‌رانه‌ سه‌ندن و زه‌وتكردنى موڵكى  خه‌ڵك بن.
 
- شاره‌زایانى  سیاسى بڕوایان وایە، كه‌ بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و دارو ده‌سته‌و توته‌ڵه‌كانى هەقە ناویان بچێته‌ ناو كتێبى گینسه‌وه‌ بۆ ژماره‌ پێوانه‌یه‌كان، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كورته‌ ‌(مه‌سعود بارزانی) ماوه‌ى 42 ساڵه‌ به‌بێ هیچ ركابه‌رێك  سكرتێرى ئه‌و حزبه‌به‌  (له‌وه‌ ئه‌چێت پارتى پیاوى تیا نه‌بێت) هه‌روه‌ها نزیكه‌ى 30 دانه ‌ساڵیشه‌ گه‌وره‌ و مشەخۆری باشوور و هه‌رێمى كوردستانن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد كه‌ دۆناڵد ترامپ چاوی لێبکات و رقى هه‌ستێت و دیموكراتى بخاته‌ ژێى پێى  وكۆشكى سپى چۆڵ نه‌كات.  شیاوى باسه‌ ئه‌مریكاى به‌ناو دیموكراسى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى زۆر سه‌رف ئه‌كات و به‌رگه‌ى ناگرێت، ئه‌وه‌تا تا ئێستا له‌گه‌ڵ مه‌سعود باررزانیدا، حه‌وت دانه‌ سه‌رۆكیان ئاڵوگۆڕكردوه‌ . كه‌چى ئێمه‌ى كورد ته‌نها و ته‌نها هه‌ر یه‌ك سه‌رۆكه‌ ئه‌ویش خو ائه‌زانێت چه‌ند ساڵى تر ئه‌مێنێته‌وه‌ و حوكم ئه‌كات؟