ئەو ڕۆژانەی لە کۆبانێ بووم

Friday, 29/01/2021, 23:09

7611 بینراوە


کە سواری شەمەندەفەرەکە بووم بەرەو فڕۆکەخانە، دڵێکم لای منداڵ و خێزانەکەم بوو دڵێکیشم لای هەزاران منداڵ و خێزانی کۆبانێ وڕۆژئاوای کوردستان بوو، هەرچۆنێک بوو تەلەفونم بۆ کەسانێکی دڵسۆز کرد تا ئاگایان لە منداڵ و هاوسه‌رەکه‌م بێت تا ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ و ئەگەرنەشگەڕامەوە ئەوا خێزانەکەی منیش وەک هەزاران خێزانی قوربانی لە کوردستانە خێر لەخۆ نەدیوەکەمدا ژیان بەسەر بەرن، حاڵيان حاڵیمنداڵانى كوبانی و خه‌ڵكى رۆژئاواى كوردستان بێت. بەهەر حاڵ خۆم گەیاندە فڕۆکەخانە لە ئەڵمانیا و لەوێوە ڕوومکردە شاری سلێمانی،پاش پشودانێکی کاتی, دڵم ئۆقرەی نەدەگرت و چیتر نەمدەخواست لە هیچ شوێنێک ڕابوەستم تا دەگەمە شاری شەهیدان وکۆڵنەدان کۆبانێسیمبوڵی ئازادی و بەرگری لە کوردستان، هەوڵمدا چوونم بۆ کۆبانێ لە بنەماڵەکەم بشارمەوە بۆیە گوتم دەچمە شاری قامیشلۆ تا دڵیان لەلامنەبێت و ڕێگریم نەکەن.

هێنده‌ى نه‌برد، تاسه‌م بۆ گه‌يشتن به‌ كوبانێ ئوقره‌ى لێ هه‌ڵگرتم هەر زوو سواری ئۆتۆمبیلێک بووم و ڕوومکردە دەروازەی ئیبڕاهیم خەلیل ولەوێوە بەرەو باکووری کوردستان. پەلەم بوو بۆ گەیشتن بە کۆبانێ، ده‌بوايه‌ سه‌ره‌تا بچمه‌ باكوورى كوردستان و له‌وێوه‌ رێگه‌ى گه‌يشتن به‌كوبانی بدۆزمه‌وه‌.

گه‌يشتن به‌ كوبانی بۆ ئێمه‌ى كورد ئه‌سته‌متر بوو له‌ چوونى ده‌يان چەکدارى داعش و ئه‌و ئيسلامييانه‌ى له‌ وڵاتانى جيهانه‌وه‌ بۆ په‌يوه‌ستبوونبه‌ داعش روويان له‌ توركيا دهکرد و وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌يان پێدەکرد، ئه‌وان زۆر ئاسانكارييان بۆ دهکرا تا زووتر بگه‌نه ‌سووريا.

له‌و كاروانه‌دا هاوڕێیەکی دڵسۆز لە سلۆپیەوە هاوڕێی کردم تا گەیشتمە شاری پرسوس (سوروچ) درەنگانێکی شەوێکی سارد کە تازەدەتگوت دەرگای سەرما بەسەر خێوەتگەی ئاوارەکانی ڕۆژئاوادا لە باکووری کوردستان دەکرایەوه، گەیشتمە پرسوس. هه‌رچه‌ندشارۆچكه‌يەکى سنوورييه‌ به‌ڵام له‌ سه‌روبه‌ندى شه‌ر و ماڵوێرانييدا ئه‌و زیاتر له‌ سه‌ربازگه‌يهکى هێڵى پشته‌وه‌ى شه‌ڕ ده‌چوونەک شار. لەوێدەیان ئۆتۆمبیلی سەربازی و پۆلیس و زرێپۆش و ژاندرمە وەک ڕۆژانی حوكمى عورفى سه‌رده‌مى به‌عسييەکانى عێراق لە شەقامەکاندابڵاوەیان پێکرابو.، له‌وێش ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ناو مه‌ده‌نييەکه‌ى ئه‌نقه‌ره‌ حوكمى عورفى سه‌پاندبوو.

هه‌ڵكه‌وته‌ جوگرافييەکه‌ى پرسوس كه‌ هاوسنوورە لەگەڵ شاری کۆبانێ ڕۆژئاوای کوردستان، ئه‌و شارۆچکەی به‌ كرده‌وه‌ كردبووه‌ سه‌ربازگه‌.

سەرەتا ڕوومان لە “ماڵی گەل” لە شارەکە و لەوێ پێشوازیمان لێکرا و لەگەڵ کەسانێکی دڵسۆز و ڕەنجدەر و دڵئێش ئاشنا بووم و پرسیارمزۆر لەسەر کۆبانێ دەکرد و چۆن بتوانم بە زووترین کات خۆم بگەیەنمە ئەوبەر ئەوانیش گوتیان پەلە مەکە تا بەیانی بزانین چی دەبێت.

ئه‌وشه‌وه‌ بۆ من وه‌ک درێژترين شه‌وى ساڵ، يه‌ڵدا، نا بگره‌ درێژتر له‌ يەک ساڵ خۆى لێم ئاڵاندبوو، خه‌ياڵى گه‌يشتن به‌ قه‌ڵايه‌ک كه‌ له‌ هه‌موولايەکه‌وه‌ گه‌مارۆ دراوه‌ و دوژمن له‌ پێشه‌وه‌ په‌لامارى ده‌دات و له‌ پشتيشييه‌وه‌ دوژمنى مارئاسا چاوى بڕيوه‌ته‌ كه‌وتنى قوڵەکانى به‌رگرى وكاتژمێرى ته‌مه‌نى به‌رگرى ده‌ژمێرێت. له‌و ره‌وشه‌دا ژيانم ته‌نيا بايه‌خێكى پێوه‌ مابوو، ئه‌وه‌ بوو بگه‌مه‌ كوبانێ. خه‌ياڵى ئه‌وێ نه‌يده‌هێشتبخه‌وم. به‌هه‌ر حاڵ ئەو شەوە نه‌مزانى له‌ كام كوچه‌ى خه‌ياڵاندا بووم، كه‌ خه‌و بردبوومييه‌وه‌ بۆ جيهانى خۆى.

به‌ر له‌ خۆرهه‌ڵاتن وه‌ئاگا هاتم کە ڕۆژبووەوە بەپەلە چوومە شوێنی کۆبونەوەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان بەرامبەر بە شاری کۆبانێ و لەوێوە دیمەنیشارەکە ببینم، خه‌ڵكه‌ ئاواره‌بوو و لێقه‌وه‌ماوەکه‌ى كوبانێ له‌ ساراييەکى به‌رز كه‌ ده‌يڕوانى به‌سه‌ر كوبانێدا هه‌ر له‌ به‌ره‌به‌يانه‌وه‌ تا خۆرئاوابوونكۆده‌بوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ چاوى خۆيان شاهێدى قاره‌مانێتى رۆڵەکانيان بن كه‌ له‌ شارهکه‌ مابوونه‌وه‌ و به‌رگرييان دهکرد، هه‌رچه‌نده‌ كه‌مێكدووربوو نێوانيان به‌ڵام قه‌باره‌ى ئاگرى ته‌قينه‌وەکان و ده‌نگى بۆردومانەکان و دووكه‌ڵى ره‌ش و سپى ته‌قينه‌وەکان وهک ديمه‌نى سه‌ر په‌رده‌ىسينه‌مايەکى كراوه‌ كه‌ تا چاو بڕ بكات پانتايەکه‌ى بوو زۆر به‌ ڕوونی ديار بوو.

له‌وێ گريان له‌ قورگم وه‌ک ئاوى په‌نگخواردووى پشت تاشه‌ به‌ردێ خه‌ريك بوو هه‌ڵده‌تۆقى. خۆشم نه‌مده‌زانى زياتر بۆ كاميانه‌ گريانەکه‌م، بۆئه‌و كاولكارى و په‌لامارانه‌ى داعش كه‌ ده‌يانكاته‌ سه‌ر كوبانی و ئاواره‌بوونى ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌، يان له‌ خۆشى ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌يان شەڕڤانانیكورد مێژووييەکى نوێيان ده‌ستپێكردووه‌ و چيديكه‌ كورد ته‌سليم بە هيچ دڕنده‌يەک نابێت.

دوکەڵی ڕەش بەسەر شارەکەوە بوو دەنگی تەقینەوە و بۆردومان و پێکدادان بە ئاستەم دەگەیشتە گوێمان پاش چەند کاتژمێرێک خۆمگەیاندەوە پرسوس و پاشان چومە کەمپی پەنابەرەکانی کۆبانێ، ئەوەی بینیم دیمەنێکی تراژێک و زۆر کاریگەر بوو. لە کەمپەکەوە شاریکۆبانێ دیار بوو دووکەڵی تەقینەوە و سووتان و کاولکاریەکان بە ئاستەم دەبینرا منداڵ و گەنج و دۆشدامابوون و دڵيان له‌گه‌ڵ بينينى دوكه‌ڵ وتۆپه‌ڵه‌ ئاگرى سه‌ر شارەکه‌يان كزه‌ى دەکرد و هه‌شيان بوو له‌ تاو ئازارى دڵته‌زێنى ئه‌و ديمه‌نانه‌ به‌ كوڵ ده‌گريا.

هیچ شتێک هێندەی ئەوە کاریگەر نیە لەبەر چاوت شارەکەت ڕۆژانە ئاگری تێبەر بێت و تۆش هیچ دەسەڵاتت نەبێت، ئاخۆ ناخی ئەو منداڵانەچی تێدا بێت ئاخۆ چاوەڕوانی چ پاشە ڕۆژێک بکەن ئاخۆدایەکێک کە کوڕەکەی یان کچەکەی لە ناو کۆبانێ دەجەنگێت ڕۆژی چەند جارمەرگیان ببینێت؟ ئەمانە و هەزاران دیمەنی دیکە لە چاوی پر فرمێسکی هەر تاکێکیاندا دەبینرا.

لە پڕ دەنگی تەقینەوەی کۆبانێ هاتە گوێمان و لە ناو یەکێک لە خێمەکاندا دەنگی گریانم بیست و سەرم کرد بەژووردا بینیم وا دوو ژن، دوودایکی دڵ بە ئازار فرمێسک بۆ کۆبانێ دەڕێژن و دەڵێن: 'ئەی هاوار کۆبانێ چوو’. لە چاوی هەرئاوارەیەکدا هەزاران فرمێسکی قەتیسماوخۆی حەشار دابوو هەر کە منیان دەبینی بە کامێرایەکەوە قسەیان بۆ دەکردم و ناخی خۆیان بەیان دەکرد سەرجەمیان دەیانگووت "باکۆبانێ بە وێرانیش ڕزگار بێت کێشە نیە بەس بچینەوە شارەکەی خۆمان ئەم خێمانە بەرین و لەوێ هەڵیاندەین بەس نیە لە سەر خاکەکەیخۆمانین”.

ئەمە وتەی ئەو هەزاران ئاوارەیەی شاری کۆبانێ بوو لە پرسوس، منداڵان و ژنانی ئەو کەمپە نزیکەی دوو کیلۆمەتریان دەبڕی بۆ ئەوەیمەتارەیەک ئاوی خواردنەوە بێنن بۆ ژێر خێمەکەیان، سەرجەم بنەماڵەکان دەیانگووت منداڵەکانمان لە بەر بێ جلی و بەتانی و ڕاخەر، لەسەرمان بە شەو ناخەون تا ڕۆژ دەبێتەوە گەر خۆر دەرکەوێت خۆیان دەدەنە بەر خۆرەکە و سەرخەو دەشکێنن.

لەوێ چێرۆکی هەرکەسێک ڕۆمانێک بوو دنیایەکی تراژیدیائامێز بوو هەرچەند لەسەری بدوێم بە کۆتا نایەت.

ملی ڕێگام گرت و گەڕامەوە بۆ ماڵی گەل لەوێ لە چاوەڕوانی پەڕینەوەدا بووم و چوم بۆلای یەکێک لەوکەسانەی بەرپرس بوون لەو بابەتە وئەویش گوتی چاوەڕوان بە بەڵکو بە فەرمی بتنێرینە ئەو بەر ئەوەش پێدەچوو ڕۆژانێکی زۆری پێویست بێت بەڵام منی بێ ئارام چۆن دەتوانمچاوەڕوان بم. بۆیە بەڵێنی پەڕینەوەم وەرگرت بە نایاسایی هەرچەندە بەو شێوەیە مەترسیدار بوو و بەرپرسیارێتیش لە سەرشانی خۆم بوو.

کاتژمێر 8ی شەو، پێیان ڕاگەیاندم کە لەگەڵ دوو ڕۆژنامەوانی فەرەنسیدا بە ڕێنوێنی کەسێکی دیاریکراو دەپەڕینەوە. کەسی دیاریکراو هاتو بە تەکسیەکی ڕینۆی مۆدێل کۆن، هەرسێکمانی گەیاندە دواهەمین گوندی سنوور. لەوێ پاش چەند ساتێک مانەوە لە ئۆتۆمبیلەکەدا، لەشوێنێکی تاریکدا، بەخێرایی ڕێنوێنەکە خۆی گەیاندە لامان و گوتی بە پەلە جانتاکانتان بکەنە شانتان و بەڕێکەون. کە لە ئۆتۆمبیلەکەدابەزین، کۆبانێ تاریکستان کە چەند کیلۆمەترێک لێمانەوە دوور بووبە هۆی شەڕو پێکدادان و بۆردومانەوە لەو ساتەدا ببووە ڕۆژی ڕووناک. لای ڕاست و چەپمان بە چەند سەد مەترێک ڕەبایەی ژاندرمەکانی تورکیا بوو کە تانک و زرێپۆش وسەربازێکی زۆریان تیادا بەجێکردبوو، بەپەلە خۆمان گەیاندە بەردەم تەلەکانی سەر سنوور. من لە چاوەڕوانی ئەوەدا بووم ڕێنوێنەکە بمانگەیەنێتە ناو شاری کۆبانێ کەچی لە ناکاوتاکە گڵۆپێکی هەڵکراوی ناو شاری کۆبانێ پێنیشاندام و گوتی ڕوو لەو گڵۆپە بکەن و بەڕێکەون. برادەران لەڕێدا چاوەڕوانتانن! هەرچەندە منناکۆک بووم لەگەڵ نەهاتنی ئەودا بەڵام هیچم نەگوت و چەند جارێک لێم دووبارە کردەوە کە ئێمە بە کام ئاراستەیەدا بڕۆین ئەویش هەردەیگوت ڕوو لەو گڵۆپە بکەن.

دەنگی تەقینەوە و پێکدادانەکان هێندە زۆر بوو تێکەڵاوی ئەو زانیاریانە دەبوو کە ڕێبەرەکە بە منی دەدا و هەر دیگوت پەلە بکەن و بپەڕنەوەئێرە شوێنێکی مەترسیدارە بەهەرحاڵ بەو تۆزە زمانە ئنگلیزیەی دەمزانی دوو ڕۆژنامەوانە فەرەنسیەکەم تێگەیاند و ئەوان دوودڵ بوون لە هاتنجارێک من لە تەلەکەی سنوور چوم بەودیودا و ئەوان نەهاتن. بۆیە گەڕامەوە و بەهەر شێوەیەک بێت بۆ دووەم جار پێکەوە هەرسێکمان بەڕاکردن ملی ڕێگەمان گرت و بەرەو ناو شاری کۆبانێ بازماندا. نزیکەی کیلۆمەترێک ڕامانکرد لە بەر قورسی جانتاکانمان توانای ڕاکردنماننەما. هەرچەندە فیشەک بە سەرماندا دەباری تەنها لە هیلاکیماندا پشتمان خوار کردەوە و هەر دەڕۆیشتین تا گەیشتینە یەکەمین شەقامیقیرتاوی شاری کۆبانێ. کە لەملاولای شەقامەکەم ڕوانی دەیان ئۆتۆمبیلی تێکشکاو دیار بوون و هیچی تر. منیش خۆم نووشتاندەوە وڕامکردە ئەوبەری جادەکە بۆ ژێر ئۆتۆمبیلێکی "سڵنگ" کە لەویادا بوو هەردوو ڕۆژنامەوانە فەرەنسیەکانیش بە دوامدا هاتن و ئەوەندەم زانیلە خانویەکی بەرامبەرمانەوە کەسێک ڕووی چەکەکەی تێکردین و بە عەرەبی پرسیاری لێکردین: ئێوە کێن؟ لەو ساتەدا سەربڕینی ڕۆژنامەوانەئەمریکیەکان هاتە بەرچاوم لە لایەن چەتەکانی داعشەوە و گوتم تەواوبووین.

لە وەڵامی کابرادا گوتم ئێمە ڕۆژنامەوانین و گوتی وەرن چوینە بەردەم دەرگاکە تەماشام کرد کابرایەکی ڕیش پان بە دشداشەیەکیعەرەبییەوە هاتە دەرەوەو ئەویش گوتی کێن و لە کوێوە هاتوون؟ من بێچارە بووم و لە خەیاڵمدا گوتم چیان پێکردین ئێمەیان ڕادەستی داعشکرد. هەرچۆنێک بێت وەڵامی کابرام دایەوە ئەویش گوتی دوامکەون دوو چەکداریش بە دوامانەوە بون و ئەو لە پێشمانەوە و ڕۆشتینگەڕەکێکمان تێپەڕاند و لە دەرگایەکی دا و کەسێک هاتە دەرەوە کە بە کوردی ووتی فەرمون لە خۆشیا خواستم باوەشی پیا کەم، یەکەمینشەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە بوو. ئاهێکم بە بەردا و ئەژنۆکانم هێزی هاتەوە بەر. لەو سەروبەندەدا شەڕڤانەکەی یەپەگە بە منیگووت من عەرەبی نازانم تۆ بەو عەرەبە بڵێ سوپاس بەڵام من وەها شڵەژابووم. بە کوردی بەو کابرایەم گووت سوپاست دەکەین. پاشان لەوشەڕڤانەم پرسی ئەو عەرەب زمانانە کێن؟ وتی ئەوانە سەربازی سوپای ئازادن.

ئەو شەڕڤانە ئێمەی وەرگرت و بردینی بۆئەو شوێنەی کە بڕیاربوو پشووی تیادابدەین و لەوێ چاوم بە ڕۆژنامەوانی کۆبانێ مستەفا بالی وژمارەیەک ڕۆژنامەوانی بیانی دیکە کەوت. سڵاومان کرد و بە گەرمی پێشوازی کراین. دەنگی تەقینەوە و هاوەنباران هەراسانی کردبوین بەڵامبۆ شەڕڤانانی یەپەگە و مستەفا بالی هاوڕێکانی زۆر ئاسایی بوو هیچ خۆشیان تێک نەدەدا و دەنگی تەقینەوەکانیان دەناسی، کە یەکیاندەنگی فڕۆکە جەنگیەکانە و یەکیان بۆردومانی هێزەکانی پێشمەرگەیە و یەکێکیشیان هاوەنەکانی چەتەکانی داعشە. بەهۆی بەهێزیتەقینەوەکانەوە، دەرگا و پەنجەرەی ئەو خانووە دەکرایەوە و دادەخرایەوە، خێرا خواردنێکیان بۆ ئامادە کردین و چایان لێنا و سووکەخواردنێکمان خوارد و هەندێک پرسیارلەوانەوە کراو ئێمەش پرسیارمان دەکرد ئاخۆ ڕەوش چۆنە؟ ئێمە چۆن دەتوانین لێرە کار بکەین؟ گفتوگۆدەهاتە ئاراوە بەڵام زوو زوو بە کۆتا دەهات چونکە ئەوان لە ڕێگای ئەو ئەنتەرنێتە بێهێزەیانەوە دەیان هەواڵ و وێنە و دیمەنیان دەگواستەوە.

کات درەنگ بوو. ئێمەیان بردە ژورێک و لێفە و بەتانی و دۆشەکیان داینێ بۆ نوستن. هاوڕێکانم کە سەریان دانایە سەر سەرین خەویانلێکەوت بەڵام من هەرچەندم دەکرد خەوم لێنەدەکەوت. تا درەنگەکانی شەو بەخەبەر بووم و هەر بیرم لە کۆڵانەکانی کۆبانێ دەکردەوە. ئاخۆسبەینێ کە بینیمن دەبێ چۆن بن چۆن وێران کرابن؟ هەروەها دەنگی تەقینەوەکان هێندە زۆر بوون بە کۆتا نەدەهاتن.

بەیانی کە لەخەو هەستاین، مستەفا بالی منی گەیاندە لای هاوڕێیانی ڕاگەیاندنی ئازاد و گووتی تۆ لای ئەوان بە دەتوانی ئاسانتر کارەکانتبەڕێوەبەریت و ئەوان هاوکاری باشت دەکەن، کە هەر واش بوو. بۆیە ڕۆژنامەوانە بیانیەکانم بەجێ هێشت و چووم بۆ لای هەڤاڵانیڕاگەیاندنی ئازاد. هەریەک لە هەڤاڵان ئەرارات، ئیبراهیم، هەیسەم، لەزگین، ئەرسین، لەوێ پێشوازیەکی گەرمیان لێکردم و کارەکانی خۆیانپێناساندم و باسیان لەوە کرد کە ئەوان لە سەرەتای بەرخودانی کۆبانێەوە لەوێن و ڕۆژانە هەواڵ و گرتەی ڤیدیۆیی و وێنە دەگرن و ئێوارانیشلە ڕێگای ئەنتەرنێتێکی بێهێزەوە بڵاویان دەکەنەوە.

هەیسەم خەڵکی شاری کۆبانێ بوو و بەهۆی شەڕو پێکدادانەوە، چوارەمین ساڵی خوێندنی زانکۆبەشی یاسای لە دەستدابوو. ناوبراو کەلەوێ کاری ڕاگەیاندنی دەکرد- هاوکاریەکی زۆری کردم. زۆربەی ڕۆژەکان ئەوم لە گەڵدا بوو، کە یەکەم بەیانی کۆبانێم بینی، فلیمەکانیجەنگی جیهانیم بیر دەهاتەوە. زۆربەی گەڕەکەکان ڕوخاو و وێران بوون و سەدان ئۆتۆمبیل لە شەقامەکاندا بە تێکشکاوی کەوتبوون و جگە لەچەکدار لە شەقامەکاندا کەسی دی نەدەبینرا.

بۆنی باروت و خوێن لە شار دەهات و لەبەرامبەر ئەوانەدا، زەردەخەنەی سەر لێوی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە مژدەی ئازادی ئەو شارەیاندەدا. هەر شەڕڤانێک کە لە شەقامەکان دەماندیت، زەردەخەنە لەسەر لێوەکانیان بوو هەرچەندەزۆر ماندوو بوون و بەرەوبڕووی ئازارێکیزۆریش دەبوونەوە.

لەگەڵ هەیسەم چوینە لای ئەو پێشمەرگانەی کە ماوەیەک بوو هاتبون بۆ هاوکاری شەڕڤانان لە کۆبانێ. ئەو بەیانییە وەجبەیەکی نوێیپێشمەرگە گەیشتبوونە جێ و وەجبەی پێش خۆیان بەدل دەکرد. لەکاتی گەیشتنماندا پێشمەرگەکان ماڵئاواییان لە یەک دەکرد و سواریئوتوبوسەکانیان دەبوون. فریای ئەوە نەکەوتم کە لەگەڵ وەجبە کۆنەکەدا گفتوگۆ بکەم. ئێمەش ماڵئاواییمان لێکردن و پاشان لەگەڵبەرپرسیاری گشتی ئەو وەجبە نوێیەدا خواستم چاوپێکەوتن بکەم بەڵام بەداخەوە پێشمەرگەی ئاسایی زۆر باشتر لە بەرپرسەکان دەدوان وپێشبینیان هەبوو بۆ کۆبانێ و پاشەڕۆژی ئەوشارە و کوردستان بەگشتی، کەچی بەرپرسی گشتی دەیگوت "کۆبانێ زۆر خۆشە و هیچکێشەی تیادا نییە ئێمە لەو باوەڕەدا نەبوین کە ئەم شارە ئاوەها ئارام بێت”. ئەو وتانەی ئەو بەرپرسە لەکاتێکدا بوو کە تەنها لەو چەندکاتژمێرەدا، هاوەنباران و پێکدادانەکان ڕاوەستابوون، ئێمە هیچ ئارامییەکمان نەدەدیت و تەنها وێرانکاری و کوشتن و بۆردومانمان لەوشارەدا دەدیت. جگە لەوە هێزی پێشمەرگە لە شوێنێکی ئارامدا بەجێکرابوون و جگە لە هاوەنباران، بەشداری هیچ پێکدادانێک وڕووبەڕووبونەوەیەکی ڕاستەوخۆ نەدەبوون. سەرەڕای ئەوەش ورەی پۆڵاین و خۆ بە بەرپرسیاربینینی پێشمەرگەکان، بۆخۆی ورەیەکی بەشارەکە بەخشیبوو. بوونی هێزی پێشمەرگە لە شاری کۆبانێ، دڵخۆشکەرترین هەنگاوی مێژوویی بۆ یەکێتیی گەلی کورد بوو.

لەگەڵ هەڤاڵ هەیسەم لە گەڕانەوەدا لە بۆشاییەکی شاردا، چەند بەردێکم بینی وەک کێل لە زەوی چەقێبرابوون و بە حەفارەش بە درێژایی 20 مەترێک شوێنێك هەڵکەندرابوو. هەیسەم گوتی "ئێرە بۆتە ئارامگای شەهیدان. لەوەتەی گۆڕستانی شەهیدانی شارەکە بۆتە شوێنی جەنگ”. لەو ساتانەدا چەند هاوەنێک دای بەملاولاماندا و لە ناوچەکە بە زوویی دوور کەوتینەوە. پاشان لەوێوە دەستم کرد بە گرتنی دیمەنەکانیکۆبانێ و وێرانکارییەکانی ئەو شارە قارەمانە و بەرخودانی بێ وێنەی شەڕڤانە کۆڵنەدەرەکان.

ڕۆژانێکی سەخت بەڵام بە ورە تێدەپەڕین. شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە ڕۆژانە لە پێشڕەویدابوون و سات بە سات خانوو بە خانوو، چەتەکانیانڕاوەدوو دەنا. سەرەتا سەردانی مەیدانی پێشەوەی ڕووبەڕووبونەوەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە کرد و لە ناوەندی شارەکەدا “مەیدانیئاشتی”، کە ئێستا ببووە مەیدانی جەنگ و کاولکاری لە شەقامەکاندا، دەیان گوللە هاوەنی نەتەقیو دەبینران. لە دەروازەی نێوان کۆبانێ وتورکیا نزیک بووینەوە. ئەوەی دەبینرا گەڕەک و کۆڵان و دووکانەکان سەرجەمیان داڕووخابوون و پەردەی ئەمبەراوبەر بە زۆربەی کۆڵانەکانەوەبوو کە پێشتر جەنگی تێدابووە و ئەو پەردانەش بە ئامانجی پاراستنی هاتوچۆی شەڕڤانان لە پێکانیان هەڵواسرابوون، لەو ساتەدا دەنگیتەقینەوەیەکی بەهێزهاتە گوێمان و تەنانەت پارچەی تەقینەوەکە گەیشتە نزیک ئێمە. بە زوویی خۆمان گەیاندە لای شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەو پرسیارمان کرد کە ئەودەنگە چی بوو؟ گوتیان "چەتەکانی داعش لەتێکشکاندان و دەخوازن بە تەقینەوەی خۆکوژی تۆڵە بکەنەوە، بۆیە ئێستائۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراویان نارد و بەر لە گەیشتنی بە ئامانجەکەی لە لایەن شەڕڤانانەوە تەقێنرایەوە هیچ زیانێکی گیانی بە شەڕڤانانییەپەگە و یەپەژە نەگەیاندووە" بەو تەقینەوەیەوە ژمارەی ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوە تەقیوەکان لە کۆبانێ گەیشتە 30 ئۆتۆمبیل. لە سەرنگەرەکانداشەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە پێکەوە دوایین سەنگەریان دەپاراست. چەکی هەرە گران کە بینیمان دۆشکە و بیکەسی و ئاربیجی بوو، بەرپرسیسەنگەرێک پێی گوتم وەرە با ئاسکەکەمت نیشان بدەم منیش بە دوای کە وتم بە نیازی دیتنی ئاسکێک کە سەرم بردە ژوورەوە دیتم ئەوادۆشکەیەکی دوازدەو نیو دەدات بە شانیدا و گووتی ئەوە ئاسکەکەمە هەموو ڕۆژێک پاکی دەکەمەوە لەو لاوە شەڕڤانێکی یەپەژە چاوەکانیلەو کونە دانە دەبڕی کە لە دیوارەکەدا کرابوو پرچی بەسەر شانەکانیدا لەبەر ئەو خۆرە دە دراوشایەوە و بە قەد و باڵایدا فیشەکدان وچەکێکی کڵاشینکۆفی بە هەردوو دەستی ڕوو بە دوژمن ڕاگرتبوو لەو ساتەدا گوتم ئاخۆ ئەم کچە شەڕڤانە چاوەڕوانی کام عەرزە، شوققە یانوەنەوشە، معاش یان دەستخۆشییەکی سەرۆک و بەرپرسێک یان هەر پاداشتێکی دیکە بکات؟

هەر لە ناو سەنگەری شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەوە ئەو ئۆتۆمبیلەم دیت کە لە نێوان چەتەکانی داعش و شەڕڤانانی کوردا بە وەرگەڕاویکەوتبوو. بەرپرسی سەنگەرەکەوتی کە ئەو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرە، پڕ لە تی ئین تیی،ە بەر لە چەند ڕۆژ، لە لایەن چەتەکانەوە ڕەوانە کرا بەمەبەستی تەقاندنەوەی، بەڵام لە لایەن شەڕڤانانەوە گورزی لێدرا و وەرگەڕا و لە نێوان ئێمە و ئەواندایە و شەوان ئێمە دەچین تی ئێن تیەکەیناوی دەردەهێنین و شۆفێرەکەی پاش وەرگەڕانی خواستی ڕابکات لە لایەن شەڕڤانانەوە درایە بەر گوللە و تەرمێکی چەتەکانی لە دوورەوەپێنیشاندام. ئەو ناوچانە بە گشتی سەرجەم کوڵان و خانووەکانی بە تەواوی هەڵوەشابوون، هاوەنبارانی چەتەکان کات و ساتی بۆ نەبووهەروەها بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بێ کات بوو. واتە ساتێک نەبوو ئەو شارە لە ئارامیدا بێت. چەندین تەرمی چەتەکانی داعش لەنێوان سەنگەری هەردوولادا مابوونەوە کە لە سەنگەرەکانی یەپەگەوە بە ئاشکرا دەبینران.

چەند ڕۆژێک بەو شێوەیە، ڕۆژانە سەردانی سەنگەرەکانی یەپەگە و یەپەژە و ئەو هاووڵاتییانەم دەکرد کە لە ناو شارەکەدا مابوونەوە وچاوپێکەوتنم لەگەڵیاندا ئەنجام دەدا. ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام ئەو پارتانەی ڕۆژئاوای کوردستان بوون کە لەئێستادا لە باشووری کوردستاننبەڵام بەر لە هێرشەکانی داعش، چەندین شوێنی ستراتیجی شارەکەیان بۆ خۆیان زەوت کردبوو کە گوایە ئەوە بارەگاکانیانە کەچی لەگەڵهێرشی داعش، بەر لە هاووڵاتییانی کۆبانێ شارەکەیان جێهێشتبوو. تەنانەت فریای ئەوە نەکەوتبوون کە دەرگای بارەگاکانیشیان بگرن و بەکراوەیی ماڵئاواییان لە کۆبانێ کردبوو. لە گەڕانەوەمدا، لە هەولێر و سلێمانیش بارەگای ئەو پارتانەم بینی کە چی تەنها یەک ئەندامی ئەوپارتانەم لە بەرخودانی کۆبانێدا بەرچاو نەکەوت. لەکاتێکدا پارتی یەکێتی دیموکراتیک[پەیەدە]، لە شارەکەدا تاکە پارت بوو کە مل بە ملیشەڕڤانانی یەپەگە سەنگەریان گرتبوو و تەنانەت هاوسەرۆکی ئەو پارتە، ئاسیا عەبدوڵا، فیشەکدانەکەی تەنها بۆ ساتێکیش لە پشتینەدەکردەوە و هەردەم چەکەکەی لە شانیدا بوو. ئەوە لەکاتێکدا من بە هەموو تەمەنم لە ناو کوردستاندا نەمدیوە سەرکردەی پارتێک لەجەنگێکی وا خوێناویدا لە بەرەکانی جەنگدا بێت بەڵکوو تەنها یان لە باشترین و خۆشترین شوێندا بوون یاخود بۆ وێنەگرتن تەنها نیوکاتژمێرێک سەنگەری دواوەیان بەسەر کردۆتەوە.

نەخۆشخانەی شاری کۆبانێم بەسەر کردەوە لە لام پرسێکی ئێکجار گرنگ بوو کە بریندارانی شەڕ، چۆن تیمار دەکرێن. داوام لە هەڤاڵهەیسەم کرد کە بچینە نەخۆشخانە. کە چوینە ئەوێ دیتم کە ئەو شوێنە، بەس لە نەخۆشخانە نەدەچوو! ژێرزەمینی فەرمانگەیەکی کۆنی شار،کە بە چەند پلیکانێک دادەبەزی و بۆ کارئاسانی دکتۆرەکان بە تەختە لەسەر پلیکانەکان تا خوارەوە، شوێنێکیان دروست کردبوو بۆدابەزاندنی عەرەبانەی بریندارەکان. بەرپرسی نەخۆشخانەکە ڕایگەیاند کە ئەمە چوارەمین شوێنە کە دەیکەنە نەخۆشخانە. بەهۆی تەقینەوەیئۆتۆمبیل و بۆردومانەوە سێ جار نەخۆشخانەکەیان وێران بووە. لە خوارەوە تەنها 3 ژوور هەبوو. ژورێکیان بۆ نەخۆشەکان، ژورێکیش بۆدەوا و دەرمان و تیمارکردنی بریندارەکان و ژورێکیش بۆ مانەوەی پزیشک و برینپێچەکان. نەخۆشخانەکە، هیچ جۆرە ئامێرێکی پزیشکیتیادا نەبوو هیچ، بگرە کارەباشی نەبوو. دەرمانی زۆر کەمی دەست دەکەوت و گەر پەیداش ببا تەنها سێرۆم و چەند جۆرە گولاجێکی سادەدژ بە ئازار و چەند مەلهەمێک و لەفاف. هیچی تر.

چاوپێکەوتنم لەگەڵ پزیشکەکاندا دەکرد کە کچەشەڕڤانێکی یەپەژە گەیەندرایە نەخۆشخانە. پارچەی تەقینەوە بەرسەری و پارچەیەکیش بەرچاوی کەوتبوو. بردیانە شوێنی تیمارکردن و پزیشکەکان دەستاین کرد بە دەرمان کردنی.
هەر لە سەر جلەکانیەوە دەرزیەکی دژەئازاریان کرد بە ڕانیدا و لێیان پرسی ناوت چیە.
ئەو شەڕڤانە بەرخۆدێرە بەهۆی ئازاری زۆرە تەنها دەیگوت هەڤاڵ چاوم بۆ ناکرێتەوە و نەی دەتوانی وەڵام بداتەوە.
ئازاری زۆر بوو.
پزیشکەکان بەسەریەوە بوون و برینەکەیان بۆ پاک دەکەردەوە تا ئامادەی ڕەوانەکردن بۆ نەخۆشخانەکانی باکووری کوردستانی بکەن. تەنهاچەند شتێکم لەو شەڕڤانە بریندارە بیست دەیگوت: "ئاخ چاوم بۆ ناکرێتەوە، کەس لەمن تێناگات جگە لە سەرۆک بیرت ئەکەم سەرۆکم،کۆبانێ ناکەوێت”.
پاش پاککردەنەوەی برینەکان و پێچانی، ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی باکوقری کوردستانیان کرد.

هەر لەو سەردانەمدا، چاوم بە زۆربەی بەرپرسەکانی کانتۆنی کۆبانێ وەک ئەنوەر موسلیم، بەڕێوەبەری کانتۆنی کۆبانێ و عیسمەت شێخحەسەن، وەزیری پاراستنی کانتۆنەکە و ئاسیا عەبدوڵا، هاوسەرۆکی پەیەدە و سەرۆک شارەوانیی کاتیی کۆبانێ و ژمارەیەک بەرپرسیدیکە کەوت. سەرجەمیان جەختیان لەوە دەکردەوە کە کۆبانێ سەرەتا و کۆتایی داعشە و گەلی کورد لە کۆبانێدا دەگاتە لوتکەی سەرکەوتن لەسەدەی بیست و یەکەمدا، هەموویان لە باوەڕی و وورەیەکی بەهێزدا بوون.

ڕۆژێکیش خۆم گەیاندە لای ئەو هاووڵاتییانەی کۆبانێ و گوندەکانی دەوروبەری کە لە دووری نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە شارەوە لە بەرتەلبەندەکانی سنووری تورکیادا بەجێ ببون و سەرجەم ئۆتۆمبیلەکانیان لە ترسی تاڵانی و سوتاندنیان لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لەوێبەجێکردبوو.

تا چاو بڕی دەکرد ئۆتۆمبیل بوو. هاووڵاتییانی لەوێ دەیانگووت: "ئێمە ئێرە چۆڵ ناکەین بە هەموو هێزمانەوە پشتیوانی شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژەین و ئەوان تا ئێستا ئێمەیان پاراستووە و دەشمان پارێزن”.

هاوەنی چەتەکانی داعش، جار جار ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانە و ئۆتۆمبیلەکانیان دەکرا و جار جاریش ڕووبەڕووی دەستڕێژی ژاندرمەکانیتورکیا دەبوونەوە و دەبوونە قوربانی.

هەموو ڕۆژێک ئۆتۆمبیلی شەڕڤانان خواردن و نانی دەگەیاندە ئەو هاووڵاتییانە و بەسەریاندا دابەشی دەکرد. مایەی تێڕامان بوو لە کۆبانێهەموو شتێک بێ بەرامبەر بوو. نان، خواردن، جگەرە و هەرچی هەبوو و هەرچی شەڕڤانان هەیانبوو دەیاندا بە هەموو کەس. بێ بەرامبەر. هەرچەندە خواردنەکان، بۆ وێنە خواردنی ناو قوتو و زۆر ناتەندروست بوون و تامی هیچیان نەدەدا، بەڵام لە مەجبوریدا دەخوران. گەر لەشوێنێک ساوەر یان برنجم بە وشکی دیتبا، بێگومان ئەوا ئاهەنگ بوو.

لەهەمانکاتدا برادەرانی پێشمەرگە لە تورکیاوە ڕۆژانە خواردنی تایبەتی گەرمی ئامادەکراویان بۆ دەهاتە ناو کۆبانێەوە. لە هەموویسەرنجڕاکێشتر لە کۆبانێ، لەناو ئەو هەموو ماڵوێرانی و شەڕ و کوشتارەدا سەرجەم دەڕابەی دوکان و بازاڕەکان بەهۆی دەنگ و هێزیتەقینەوەکانەوە لێببونەوە بەڵام شتومەکەکانی ناوی وەک خۆیان بوون و کەس دەستی لە دەرزیەکیش نەدابوو دەرگای ماڵان هەموو لەسەرپشت بوو کەس خۆی نە دەکرد بە ژوردا، ئا لەویادا ڕاپەڕینی ساڵی 1991ی خۆمانم بیر هاتەوە و تێکچونی ڕژێمی سەدام لە ساڵی2003دا.

بەهەر حاڵ پاش ئەو ڕۆژانە بڕیاروابوو بگەڕێمەوە دوو تا سێ شەو لەسەر یەک دەهاتینە خاڵی سنووری بۆ پەڕینەوە بەڵام ژاندرمەکانیتورکیا وەها سنووریان بە تەلی نوێ تەنیبوو و هەژماریان زیاد کردبوو، کە توانای پەڕینەوەمان نەبوو. لە سێیەمین شەوداکە 11مین ڕۆژیهاتنم بۆ کۆبانێ بوو، بارانێکی زۆر دەباری. لەگەڵ 4 هاوڕێدا بە پێ لە ناو کۆبانێەوە لە ناو ئەو زەویە قوڕاویەدا خۆمان گەیاندە سەر سنوورو لەوێ کەسی ئامادەکراو پێشوازی کردین و ڕێگاکەی بەرەو باکوور پێ نیشانداین. جگە لە تەلبەندەکەی سنوور، دەوڵەتی تورکیا چاڵێکیدوو مەتر قووڵ و دوو مەتر پانی هەڵکەندبوو. پڕی کردبوو لە ئاو لە پاش ئەوەش تەلبەندێکی نوێی دانابوو. بە هەرحاڵ لەبەر ئەو بارانەدا لەوتاریکایی شەوەدا تا کاتژمێر 2 شەو چاوەڕوانیمان کرد. پاشان داریان ئامادە کردبوو تا بەسەر تەلەکەدا پێی پەڕینەوە و پاشان بە چاڵەئاوەکەدا خۆمان پەڕاندەوە و دارێکیشیان لەو بەرەوە بۆ ئامادە کردبوین و تەلی دووەممان پێ تێپەڕاند سەرجەم لاشەمان ئاو بوو هەتائەژنۆمان لە قوڕدابوو پێڵاوەکانمان بە هێندەی قورسایی خۆمان قوڕی هەڵگرتبوو وەهاش نزیکەی دوو کیلۆمەتری دیکەمان بڕی تا گەیشتینەلای ئەو ئۆتۆمبیلەی هاتبوو بە دواماندا و ئەویش زۆر شارەزایانە بردینیە شوێنی مەبەست. لەوێ ماینەوە تا سبەینێ بەڵام هەرچەند لە کۆبانێدوور دەکەوتمەوە دڵم زیاتر بێ ئۆقرەتر دەبوو نەمدەویست ئەو شارە و ئەو بەرخودانە مێژووییە بە جێ بهێڵم. نەمدەویست ئەو شەڕڤانە گیانلەسەردەستانە بە جێ بهێڵم. بیری ئەومنداڵانەم دەکرد کە بە خۆڵ لەناو بۆنی باڕووت و خوێندا یاریان دەکرد. بیری ئەو دایک و بابانەی ناوکۆبانێم دەکرد کە هەموو ساتێک لە چاوەڕوانی مەرگدا بوون، هەرگیز ئەو داستانانەم لە یاد ناچێت کە کوڕان و کچانی شەڕڤان، لە کۆبانێئەنجامیان داوە و سەدانیان قارەمانانە شەهید بوون.

خۆزگە پاش ئازادی کۆبانێ ئەو وێرانکاریە چاک نەدەکرایەوە و دەکرایە مۆزەخانە و عیبرەت بۆ هەموو جیهان.
...
تێبینی: وێنەکان لە لایەن کارزان عەلی یەوە گیراون
ئەم نوسینە لە مانگی ١ ی ساڵی ٢٠١٥ نوسراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە