ئازادی ڕۆژنامەوانی لە کوردستان بەرەو نەمان دەچێت

Saturday, 30/01/2021, 3:24

4031 بینراوە


پێشەکی :

ئازادیی ڕۆژنامەوانی یان ئازادیی ڕاگەیاندن بنچینەی پەیوەندیکردن و ڕادەبڕینە بەشێوازی ڕاگەیاندنی جۆراوجۆر، بە چاپکراو و ڕاگەیاندی ئەلکترۆنی بە تایبەتی بەرھەمی چاپکراو، دەبێت مامەڵەی ئازاد وەک ماف تەماشا بکرێت. جۆرە ئازادییەکی وەھا مانای ئەوەیە کە دەست تێوەردان ناکرێت لەلایەن هێزە سیاسیە کانی ناوخۆی وڵات یان وڵاتانی سنووربەزێن، دەکرێت بپارێزرێت بەپێی دەستوور یان یاساکانی تر.
ھەر حکومەتێک پۆلێنی دەکات کە چی گشتییە یان چی ڕێگەنادرێت ئاشکرا بکرێت بۆ خەڵکی. ئەو شتانەی دەوڵەت دەیپارێزێت لەخستنەڕوو لەبەر دوو ھۆکارە،

1-  ناساندنی زانیاریەکە وەک ھەستیار،
2- نھێنی یان شاراوە، یان پەیوەستی زانیارییەکە بە پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی.

زۆرێک لە حکومەتەکان بەھەمان شێوە یاسا یان ئازادیی یاسادانانی زانیاری بەکاردێنن بۆ دیاریکردنی چوارچێوەی بەرژەوەندی نەتەوەیی.
پێناسەی ئازادیی ڕۆژنامەوانیی بریتییە لە بنیاتنانی ئازادییەک لە رێی نەبوونی دەست تێوەردان لەلایەن دامەزراوە دەرەکییەکانەوە، وەک حکومەت یان ڕێکخراوی ئایینی، نەک مافی نووسەران بۆ چاپکردنی کارەکانیان لەلایەن کەسانی ترەوەبێت .
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی کردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان لە مەڕاسیمێکدا ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ی توندوتیژی و پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسان بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی بڵاو کردەوە، لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە ٣٨٥ پێشێلکاری بەرامبەر ٢٩١ ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە.

ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامی خۆی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاند و وتی: بوونی ئەو ئامارانە کە ئاماژەیان پێکرد دەلالەتێکی مەترسیداری پاشەکشەی ئازادی ڕادەڕبڕینە بە گشتی و ئازادی ڕاگەیاندنە بە تایبەتی.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی پێشێلكارییەكان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لەهەرێمی كوردستاندا، ئازادی ڕادەربڕین و پڕۆسەی دیموكراسی بوون بەرەو ئایندەیەكی ترسناك دەبات، سەرباری ئەوەی كە ڕۆژنامەنووس لەم هەرێمەدا بەچینێكی ماف خوراو دەكرێت مەزەندە بكرێت كە نە یاساكان هاوكارن بۆ دابینكردنی مافەكانی، نە دادگاش پەنایەكە بۆ سەندنەوەی مافەكانیان، ژینگەی سیاسی و میدیایی و ململانێكان بەردەوام ڕۆژنامەنووس دەكەنە قوربانی، لەشەقامدا لێی دەدرێت، ڕێگری لێ دەكرێت، سەرچاوەكانی پێدانی زانیاریش بەردەوام بەربەستی بۆ دروست دەكەن و مەترسیدارن بۆی، كەیسەكانیشی كە دەچێتە دادگا دادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت تاوانباران دەرباز دەبن لەبەرامبەریدا و ڕۆژانامە کارانیش دەبنە تاوانبار
لێرەدا ئەمەوێت ئاماژە بەوەبدەم کە لە ئێستادا ئازادی ڕۆژ نامەوانی لە کوردستاندا لە خراپترین بارودۆخدایە لە هەرێمی کوردستان بەو پێیەی تەنها لە لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ئەمڕۆ لە لایەن دەساڵات دارانی ئەم هەرێمەوە هێرشێکی بەر تەسکردنەوەی ئازدیان بەرپا کردوە بۆ نەهێشتنی دەنگی ئازادو بیڕو ڕای جیاواز بە شێوازی هەڵکوتانە سەر دامو دەزگای ڕۆژنامە نوسانو میدیا کاران وە فڕاندنو سجن کردنی ڕۆژنامە نوسان ئازاردان و توندو تیژی بەرمبەریان و دەستبەسەر داگرتنی کەرەستەی میدیاکاران وەک مایک و کامیرا و کۆمپیتەرو داتاو زانیاریەکانی کە رۆژنامە نوسان کۆیان دەکەنەوە .

ڕۆژنامەنووسێك لەسەر دەستەواژەیەك پەلكێشی دادگا دەكرێت، لەسەر دەستخستنی زانیارییەك سوكایەتی پێ دەكرێت، ئەمە ئەوەمان پێ دەڵێت، كە ژینگەو زەمینەی كوردستان بەردەوام لەتەسكبوونەوەدایە لەبەردەم كاری ڕۆژنامەنووسی و ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەنووساندا.

ئەم هەڵمەتەی کە لە لایەن هێزە سیاسیەکانی کوردستان و پارتە دەسەڵات دارەکانی ئەم هەرێمە بەرپا بوە بێ گوێدانە مافە کانی مرۆڤ و مافی ڕادەربڕین و قبوڵکردنی دەنگی ئازاد هەموو هەوڵێکیان تەنها بۆئەوەیە کە بەتەواوی دەنگی هەوڵاتیانی ناڕەزاو ماف خوراو بێدەنگ بکەن وەهێچ کەسێک ئەو پێشێل کاریانە باسنەکات کە لەم کوردستانەدا ڕودەدات وەک هەڵکوتانە سەر میدیاکان و هەڕەشە لە ڕۆژنامە نوسان و دەستبەسەر داگرتنی گۆڤار و ئەو رۆژنامانەی کە دژ قۆرخکردنی دەسەڵات و گەندەڵی ڕاپۆرت و وتاری تیا بڵاو دەکرێتەوە،  لە ئێستا دا وەک هەموو ساڵەکانی ڕابردوو بگرە خراپتریش توندو تیژیەکی زۆر دەکرێت بەرام بەر ڕۆژ نامە نوسان لە هەرێمی کوردستا کە ئەگەر ئەم دەسەڵاتە بەم شێوەیە بمێنتەوە ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١
دەبێتە سەرتۆپی توندو تیژی بەرام بەر بە رۆژنامە نوسانە بە جۆرێک هەڕۆژەو هیزێکی دەمامک دار هەڵدەکوتنە سەر ڕۆژنامە نوسێکی ئەم هەرێمە وەک چۆن پە ساڵی ٢٠٢٠ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە رۆژنامە نوسس هێمن مامەند دەست بەسەرکرا و بە هامان شیوە ڕۆژنامە نوس شیروان شیروانی لە زیندانەکانی پارتی گیراوە تەنانەت ڕێگەی ئەوش نەدەن کەسوکارەکەی زۆر سەردانی بکەن ،
لە کۆتا هەڵکوتانە سەر ڕۆژنامە نوسان توندو تیژی بەرام بەر رۆژنامە نوسان پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە ڕۆژی ٢٧ کانوونی دووەم رۆژنامە نوس قارەمان شوکری بە هەمان شێوە لە لایەنن هێزێکی ئەمنیەوە دەستگیر کرا .

ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت کە ئازادی رۆژنامەوانی لە کوردستان بەرەو نەمان دەچێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە