هیوا تەکاندی ئێوەش گسکی بدەن

Sunday, 31/01/2021, 1:39

3644 بینراوە


هەموو جارێ باوکم قسەیەکی جوانی دەکرد کاتێ کەسێکی بێعار یاخود دوو ڕوو یا ترسنۆکی زۆرداری بدیبایە دەیگووت رۆڵە ئەوە ئاوی سەروپێی بەخۆدا کردووە هێندە بێ عارە، بۆ باکی نییە تفی تێکەیان یاخود هەزاران شیعر و شانامەی ناشرینی پیادا هەڵدەن، منیش گەنج بووم نەمدەزانی مانای چییە تا گەیشتمە ئەوەی چاو و گوێم بەژیان کرایەوە، ئەوکات تێگەشتم قاز هەرگیز تەڕ نابێت، ئەوانەی کە ئاوی سەروپێ دەکەن بەخۆیاندا لە قاز خراپتر و بێ عارتر هەرگیز تەڕ نابن ...!!
ئەوەی ئەم پیاوە ئەنجامیدا بە تەکاندنی بەرماڵەکەی بروابکەن ئەوەی لە سی ساڵی ڕابردوو وتراوە بە باڵای دەسەڵاتدا هیچی بەقەد تەکاندنی بەرماڵەکە جێگەی خۆی نەگرت ...

بەتەکاندنی بەرماڵەکە هەموان لەوە گەشتین کە تەنها تەکاندنێک نەبوو، بەڵکوو ئەوە ئاماژەی تەکاندنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری بنەماڵە بووە کە کاکە هیوا سالار دوای سی ساڵ قسە کردن و هاتوو هاوارو نووسین تەنها تەکاندن ماوە فەرموو من کردم ئێوەش گسکی بدەن ...

تەکاندنی بەرماڵەکە ئەوەی بەگوێماندادا کە ناخی پڕ پڕی خەڵکی بەشەرەفی هەولێر وەک بورکان گڕی گرتووەو هەر ئەوەی ماوە بتەقێتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئەو تەقینەوەیە پەرتەوازەیە لە ژێر فشارو خەفەکردندا، بەڵام دواجار رۆژێک دێت خۆی رێکبخات و بتەقێتەوە

ئەو بوورکانە بلێسەی گڕی لەم زستانە تەزیوەدا بەشێوەیەک شەقامی هەولێر سات بەسات گڕدەدا مەگەر هەر خودا جەهەندم وا تاوبدات بۆ شەیتان، کەچی عەوامە گێلە دیکتاتۆرە رەنگ زەردەکانیش بەعس ئاسا دەیانەوێت خەفەی بکەن، بێ ئاگا لەوەی رۆژێک دێت ئەو بورکانە بەشیوەیەک بەناخی دیکتاتۆرە زاڵمەکانی بنەماڵەدا بتەقیتەوە وەک یەعقوبی نەبی وتی گڕی ئەو ئاگرە حەوت پشتتان دەکاتە خەڵووز ...

بە گرتن و زیندانی کردن و ڤیدیۆ تۆمار کردنی کاکە (هیوا سالار) هیچ لە ناخی گڕگرتووی هەولێر و هەولێرییەکان کەم ناکاتەوە، بڕوابکەن لەدوای تۆمارکردنی ڤیدیۆکە کاکە (هیوا سالار) هێندەی تر خۆشەویست و گەورەتر بوو لەلای ئێمەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، چونکە روخساری کاکە هیوا ئەوەمان پێ دەڵێت ئێوەی جەلاد و بەعس چۆن هەرەشەتان لێکردووە، کوو ئەشکەنجەیتان داوە تا ئەو قسانە بکا لە تۆمارەکەدا، (هەطططیم) هێندە عەوامن تۆمارەکەشیان ناردووە لۆ سایتی (باس نیوز) بڵاویکردیتەوە کە دەزگایەکە سەر بە پاراستنی پارتییە، ئەوەش باسترین بەڵگەیە کە خۆتان لەسەر خۆتان ئیسپاتتان کردووە بە زیندانیکردن و هەرەشە و ئەشکەنجە ئەوە تۆمارەتان بە کاکە هیوا سالار ئەنجام داوە ..!!

چی ئەکەن بیکەن، سەدام و قەزافی و بن عەلی و حوسنی موبارەک و عەلی عەبدوڵاش زۆریان زوڵمکرد ئاخری ئەنجامەکەی چی بوو ؟! بێگومان چارەنووسی ئێوە لەوان باشتر نابێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە