بەرماڵەکانتان بتەکێنن

Monday, 01/02/2021, 0:05

4042 بینراوە


هەمبەکە....ئەی هەمبەکە....ئەم ترسنۆکی و نۆکەرییە تەرك کە... نەك بەرماڵ و جەمەدانی، بگرە خۆشمان دەتەکێنین لە ڤایرۆسەکانت، لە جاشمەلا و جاشقەڵەم و سیخوڕو شەقاوەو مەسینە هەڵگرەکانت... چاوەڕوان بە زۆر نزیکە ئەو رۆژەی میللەتی کورد پێکڕا لە باشوورەوە تا باکوورو رۆژهەڵات و رۆژئاوا خۆ بسمیل دەکەین لە خیانەت و گەوجییەکانت.. سی ساڵی رەبەقە بە ناوی کوردایەتییەوە خۆێنمان دەمژی و منداڵ هەتیوو دەخەیت و ئافرەت بێوەژن دەخەیت و گەنجان دەخەسێنیت... سی ساڵی رەبەقە داهات و کەرامەت و پاشەڕۆژمان هەراج دەکەیت ئەی خڕنوك.... میللەتت کردووە بە کۆیلەو کوردستانی باشوورت کردووە بە هەراجخانەی هێزە ئیقلیمی و نێو دەوڵەتییەکان، کردووتە بە گۆڕەپانی تەراتێنی دەزگا سیخوڕییە جیهانییەکان و مافیاکانی مادەبێهۆشکرەکان و تاوانکاریی...بەناوی دژە تیرۆرەوە ئەوەی بانگی ئازادی و دادپەروەریی بکات بێسەروشوێنی دەکەیت...فەلسەفەی دەستپانکردنەوەو دەرۆزەکردن وەکو باشترین دیاری خۆت و گیپاڵ و خێڵەکەت کردە تەوقی عەزازیل و خستتە گەردنی گەلی کورد، ئەی خێڵەکی حەپەلوش، ئەی بایەقوژی خڕنوش، لاکەوە لەسەر ئەو کورسییەی لە پەیکەرە ئێسک و جومجومەی مرۆڤی کورد هەڵتچنیوە، بە فڕۆکە تایبەتییەکان هەڵبێن کە بۆ ڕۆژی رەش داتانناون پێش ئەوەی لە بەردەم دەروازەی هەر شارێكدا کەللە سەرە بۆگەنەکانتان هەڵبواسرێت.... ئەی قەزافی جەمەدانی سۆر.... ئەو ٨٠ ملیار دۆلارەی میللەت بهێنەوە کە خۆت و وەچەکانت وەکو جەردەیەکی رسواو سەرشۆڕ لە داهات و ژێرزەمین و گیرفانی هاوڵاتی برسیتان حەپەلوش کردووەو کەچی منەتیشمان بەسەردا دەکەن و خەباتی کوردایەتیمان پێ دەفرۆشنەوە، ئەو کوردایەتییەی خوێنی گەلتان تێدا کردووەتە کاسەوەو پێشکەشی ئەژدیهاکانی تورك و فارس و عەجەمتان کردووە...ئەرزو ئاسمانی دنیاتان لێ دەکەین بە گڕ و لێتان ناگەڕێین وا بە ئاسانی هەڵبێن.... لەناو گۆڕیشدا ئێسکەکانتان دەردەکەینەوەو دادگاییان دەکەین...ئەی مۆگابیترین مۆگابی، مزگەوتەکانیش زەلالەتیانە بەدەستانەوە، مەکتەب و خەستەخانەو جادەکانیش تف و نەعلەتتان لێدەکەن، لە قەبریشدا چاوەڕوانی زەبرو تۆڵەی هەڤاڵەکانت بکە کە خیانەتت لێکردن وەکو فەرەیدون جوانڕۆیی، یان ئەوانەی بە دڕندانەترین شێوە تیرۆرتان کردن وەکو وەدات و سەردەشت ، ئەی دومەڵی هەڵتۆقیوی بەختی کوردان تۆ لە چ رۆژێکی نەحسا بووی بە بەرۆکمانەوەو ئەو هەلەت قۆستەوەو سواری پشتی گەل بوویت؟ ئەو هەموو ماستاوچی و چڵکاوخۆرو مرۆڤکوژو مافیاو گەندەڵ و نەفس نزمەی لە دوای خۆت بە جێیان دێڵیت چ لێ دەکەیت؟ لای گەل یەکە یەکە و گەورەو گچکەیان زۆر ئاشکراو ناسراون... خۆ لە جەنتای خیانەتدا جێیان نابێتەوە... ئەی ١٠٠٠پیاوە کەللە بۆشەکانت بۆچی وەکو بەفری تاوانەوەو هانات بۆ ئاغای قاسمی سولێمانی برد؟ یان بە پارەی نەوتی دزراوی میللەت هەریەکەیان لەو شەوەدا لە باوەشی سۆزانییەکدا مەدهۆش بوون ... ئەی هەمبەکە... لا کەوە لەسەر ئەو کورسیە، تۆ بە دانپیانانی خۆت: سواری سەری خۆت بوویت و خڵەفاویت، ئەو کورسییە کەی جێگای دەبەنگانە؟. ئیتر لەمەودوا لە هەموو شوێنێکدا بەرماڵ تەکاندن دەکەینە رەمزی نەعلەتکردن و خۆ بەری کردن لە ئێوەی چەپەڵ و قێزەون و خائین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە