ئەگەر مامۆستا دەوام نەکات نانی نادەینێ بیخوات

Monday, 01/02/2021, 2:02

2217 بینراوە


کاتێک بڕیار لەخۆ پیشاندان دەدرێت لانی کەم دەبێت کەسێکی معنەوی هەبێت قیادەی بکات یاخود گروپێک هەبێت قیادەی بکەن .
خەڵک لە17 شوبات هاتە سەر شەقام خوێن ڕێژراو شهید درا کەچی تەنها هەندێک کەس لێی سود مەند بون ئەوەی ڕۆی ڕۆی کەس حسابی بۆ نەکرد ئەمەش نیگەرانی لەلای توێژی خۆ پیشاندەر دروست کردو ناوە ناوەش حیزبەکانی دەسەڵات جاسوس و بێ ئیش و خەڵکی بەرژەوەندی خوازی خۆیان ناردە ناوەوەو دواجار ئەوەی جەرگی سوتاو بێوەژن کەوت و هەتیو کەوت هەر منداڵی فەقیرو هەژار بون هیچ سیاسیەک منداڵی کوڕی کچی لەدەست نەدا هیچ پاڕلەمان تارێک شهید نەبو هەر خەڵکی فەقیر باجیدا ئەم قسانەش بۆ ئەوە نیە کە خەڵک سارد بکەینەوە لە خۆ پیشاندان یان بوێری ئەوەمان نەبێت بەشداری لەخۆ پیشاندان بکەین چونکە دەتوانم بڵێم خۆ پیشاندان نەبوە بەشدار نەبم تیایدا بەڵام مرۆڤ دەبێت بڕیاری عەقڵانی بدات نابێت بکەوێتە ژێر کاری سوزو عاتیفەوە چونکە خۆپیشاندان زەمینەیەکی لەباری دەوێت ڕێکەوتنی سەر جەم لایەنەکانی دەوێت دەبێت بڕیاروخواست و داواکاری جدی هەبێت خاڵ خاڵ داواکاریەکان دیاری بکرێت دەنا بیانو دەکەوێتە دەستی دەسەڵات داران کەخۆ پیشاندەران بەوە تۆمەت بار بکرێن کەنازانن چیان دەوێت بۆیە خۆ پیشاندان بڕیاری گشت گیرو ڕێکەوتنی سەر جەم لایەنەکانی دەوێت ئەوەی ئیمڕۆ کرا لە سلێمانی بەناوی خۆنیشان دانەوە هیچ نەبوو دەتوانم بڵێم دەسەڵات داران زۆریان پێخۆش بۆ دەنا معقول نیە 18هەزار مامۆستا هیە تەنها پێنج کەس بێنە سەر شەقام داوای مافی 18هەزار خەڵک بکە من پێم وایە دەسەڵات زۆر جوان ئیشی لەسەر ئەوە کردوە کە متمانەی نەهێشتوە لەناو خەڵک دا وا دەوامیش دەکەنەوە و مامۆستاش دەبەنەوە بۆ دەوام بەملکەچی موچەش نادەن بە 40 ڕۆژ جارێک نەبێت مامۆستاش وەکو فەرمانبەرانی تر بەمل کەچی دەبێت دەوام بکات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە