ماڵپەڕی هەڵەبجە وەک یەکێک لە سایتە دێرینەکان

Monday, 01/02/2021, 5:08

4168 بینراوە


کاتێک لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی ڕابڕدوو و سەرەتای 2000، یەکەم ماڵپەڕی کوردی بەناوی (هەڵەبجە)م، دامەزراند و کاری ڕۆژنامەوانیم تێدا برەوە پێدا. ئەو سەردەمە سایتی کوردی بە پەنجەی دەست ئەژمێردرا کە بریتی بوون لە ماڵپەڕی هەڵەبجە و کوردسیتابپۆست، کە سەرەتا بە کوردستان تودەی بوو، کوردستان نێت، کە کوردی بوون،،،. میدیا و کوردلاندیش بە ئینگلیزی پەخش ئەکران.
ئەو سەردەمە پیتی کوردی لە کۆمپیوتەردا زۆر ئاستەم و دانسقە بوو، سەرەتا وەک وێنە بڵاومان ئەکردوە، و پاشان کە عەلی فۆنت و فۆنتی فارسی و هەندیک فۆنتی دیکە کەوتە دنیای ئینتەرنێتەوە کارەکە ئاسان بوو، بەڵام هەر ئەبوایە وەک پەی.دی.ئیف، بڵاومان بکردایەتەوە، پاشان ئەتوانرا بخوێنرێتەوە،،،.
لە پاش ماوەیەک یەکێتی و پاشان پارتی سایتی خۆیان درووستکرد و ڕۆژنامەکانی کوردستانی نوێ و خەبات و برایەتییان تێدا بڵاو ئەکردووە،،،.
ئەوەی زیاتر برەوەی دا بە کاری ئای تی و فۆنتە کوردییەکان، کۆمەڵێک سەربازی وون بوون، لە دڵسۆزانی شارەزا، کە گەورەترین خزمەتی وشە و نووسینی کوردییان کرد، لەو ساڵانەدا.
کوردانی ڕۆژهەڵات، خێرا کۆمەڵیک ماڵپەڕی زانستی و ئەدەبی باشییان بەرهەم هێنا، کە ئەویش لەبەر ئەوەی ئێرانییەکان زوو برەوەیان بە فۆنت و نووسینی خۆیاندا.
ئەو سەردەمە هەموو شتیک بە ئومێد و هیوای ڕووناکی بۆ نەتەوەوەکەمان، جوان بوون. زۆربەی نووسەرە کان، خۆبەخشانە و بە شەونخوونی و دارایی خۆیان، کارییان ئەکرد،،،.
ئەزمونێکی پڕ سەمەرە بوو بۆمن، هەم ژیانی نوێی ئەورپا و هەم دنیای ئەو شتە تازەی کە پێێان ئەووت کومپیوتەر،،.
ئەوکاتەی من دەستم بە خولی فێربوونی کۆمپیوتەر کرد، نە شتیک هەبوو ناوی ماوس بێت، نە شاشەیەکی ڕەنگاوڕەنگ،،.بەڵکوو ڕەش وسەوزێک و پاشان بوو بە شین.
لە ساڵی 1995 وە کە ئینتەرنێتش کەوتە بازاڕاوە، لە کوردستانەوە بە پارە هەوالەکانیان بە فاکس بۆ ئەناردم، هەواڵی هەڵەبجە و جوندلئیسلام، تایبەت بوو بە ماڵپەڕی هەڵەبجە، لەوێشەوە وەک سەرچاوە وەرئەگیرا بۆ ئاژانسەکانی تری هەواڵ،،.
ئەوەندە سەرقاڵی ببووم، سێ کومپیتەرم سووتاند، تاکەمێک شارەزای بووم، و لە پەیمانگای ڕۆژنامەوانی ئای. ئێن. ئێل، دەستم کرد بە خوێندن، سوودیکی باشیشم لەو کۆرسانە وەرگرت،،،.
ئەوکاتە دیسکێکی بچووک هەبوو، بۆ هەڵگرتنی بابەتەکان، پاشان سی دی هاتە کایەوە، کە ئەویش نەیئەتوانی هەموو ئەو وێنە و دۆکومێنتانە لە خۆیداجێبکاتەوە،،.
هەرچەند زۆربەی ئارتیکڵەکان فەوتان، بەڵام خۆشبەختانە وەک مۆزەیەک و بەجێماوەیەکی یادگارییەکان، سایتێک بە ناوی ئەرشیف دۆت ئۆرگ، کە لینکەکەی لە خوارەوە دائەنێم، لای خۆی ئەرشیفی کردوون،،.
لەم سایتە ئەتوانرێت هەموو ئەو سایتە کۆنانە ببنرێت کە ئەگەر لینەکەی بە تەواوی بنووسرێت، هیوادارم خوێندکاران و تویژەرانی بواری میژووی ڕۆژنامەوانی ئەلەکترۆنی سوودی لێ ببینن.
لە کۆتاییدا، ئەمەوێت ئەوە بڵیم، کە ئەوە چووە ناو ئینتەرنێتەوە، قەد نافەوتیت، بە تایبەتی دوای ئەو هەموو گۆڕانکارییە خێرا و پێشکەوتووەی بەسەر دنیای ئای تیدا هاتووە. سەردەمانێکی کاری ڕۆژنامەوانیشم وەبیرهێنانەوە.
ئەوەش ئەرشیفی ساڵی 2001 ی ماڵپەڕی هەڵەبجە:
1-http://web.archive.org/web/200112200450

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە