تەوەکول : سەرگوزشتەى بەزیووێک

Monday, 01/02/2021, 23:06

5267 بینراوە


لە ٣١ى ئابدا قاچى سەدامى ماچکرد ، لەنزیکبونەوەى داعش لەهەولێر ڕیشى قاسم سلێمانى .


ئەزبەنى:

خودانێ خەیاڵا بۆگەنى هەتا کەنگێ دێلمە ژەنى
ئەوەى مایەى پێکەنینە .. لەفلیمى تەوەکەوەکول خاڵەکەى سەر گوپى مەسعودى گەورەتر پیشانداوە هەرچەند مەسعود بەقەدەر شارە مێرولەیەک خاڵ و ووردە خاڵ ڕوخسارى چەپەڵى داپۆشیبوو و ئەو کاتانەى بۆ دان ئێشەیەک بۆ نەمسا ئەچوو فرسەتى هێنا تا خاڵەکانى وەکو ئەخلاقى هەموى بسڕێتەوە.
ئەو ئەکتەرەکەى لە فلیمى تەوەکول ڕۆڵى مەسعود ئەبینێت ڕەنگ و ڕویەوکى پیاوانەى هەیە پێچەوانەى مەسعود، کە حەق وابوو لەسەر ئەوە سوپاسى خودى ئایەتوڵا خامەنەئى بکات.
ئەوەى مایەى خەمە .. هێشتا کەسانێکى نەیارى مەسعود ڕەخنەى ئەوە ئەگرن کە گاڵتە بە کوردێک کراوە و هەندێک واوەتر ئەچن و ئەڵێن قەشمەریی بەجلى کوردى کراوە! ئاخر ئەم کوردە هەرچى خیانەت و غەدر و جاشایەتى و نەوتدزین و سامانى گشتى دزین و ملشۆڕى و بەچۆکداهاتن و شەڕى بەوەکالەت ... کردویەتى و ئەیکات ، چ ناهەقیەکى گەورەیە لە کورد ئەگەر ئەم مەسعودە بەد نمەکە بە کورد دابنرێت، لە نزیکەى چل ملیۆن کوردى دابەشکراودا جامانەى دێیەکەى بەرزان بکەین بەڕەمز ؟!
مەسعود ئەڵێت من پێشمەرگەم .. ئایا پێشمەرگەتان بینیوە تەقەى نەکردبێت و هەمیشە وتویەتى ئەم کێڤەى نا ئەڤ کێڤەى پیشەى بەکوشتدانى کورد و هەڵهاتنى خۆی و دەستو  پێوەندەکانى بووە و ئەم کەلتورەشى بەئامانەتەوە تەسلیمى سیروانى برازای و زێڕەڤانى و مەنسورە ڤانى و وەیسەڤانى و هەڵهاتنەڤانى کردووە؟  ئەوە چ پێشمەرگەیەکە لەکاتى شەڕدا ئامادەگى لەمەیدانى شەڕەکەدا نەبێت و داوێنگیرى ئەم و ئەو بێت بەدەنگیەوە بچن!؟ لە ٣١ى ئابدا قاچى سەدامى ماچ ئەکرد، لەنزیکبونەوەى داعش لەهەولێر ڕیشى قاسم سلێمانى ماچکرد .
ئەگەر فلیمى تەوەکول هەڵگرى چەندەها پەیامى ئاشکراو نهێنى بێت، دەکرێت لە هەندێک لایەنى تریشەوە لێی بڕوانین :
• بەپێى ئەو بەڵگەنامانەى کە لە دیکۆمینتەکانى دەزگاى سیخوڕى ساواکى سەردەمى شاى ئێران پاش ڕوخانى حکومەتەکەى گیرابوو، هەریەک لە مەسعود و ئیدریسی سیخور و جاشى ئەو دەزگایە بوون و دەبوایە لە سێدارە بدرانایە، بەڵام ئایەتوڵا تاڵقانى ڕێگرى ئەو بڕیارە بووە و وتویەتى ئیشمان تێیان دەکەوێت و بۆ مەرامى خۆمان بەکاریان دەهێنین . ئەوەبوو پێش سوپاى پاسداران کەوتن بۆداگیرکردنەوەى کوردستان و ڕەشەکوژى کوردى ڕۆژهەڵات و جەنگى عێراق ئێرانیان خستە کوردستانەوە و کوردستانى عێراقیان کرد بە وێرانە و مەیدانى جەنگێکى گەورە .

بۆ گلەیى لەبەرهەمهێنانى ئەم فلیمە بکرێت ؟

ئیران مخاتەبەى کۆنە جاشێکى خۆى ئەکات و پاراستنى هەولێر لە هێرشى ئان و ساتى داعش بەچاویدا ئەداتەوە،  ئەو پەیامەى پێیئەڵێت ئەوەندە سوک و ڕیسوا بویت بەو هەموو نۆکەرى و ملشۆڕیەت بۆ تورک و وڵاتانى ڕۆژئاوا و لەگەڵ ئەوەى پەیوەندیت بەداعشەوە هەبووە، پێی دەڵێت: ئەی کۆنە جاشەکەم من فریادڕەستم.
نازم دەباغى نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئێران ئەڵێت: (لەم قۆناغەى ئێستادا لەهەرێمى کوردستان هێزى باڵا کە پەیوەندیەکانى لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەموویان پتەوتر بێت تەنیا پارتى دیموکراتى کوردستانە ).
• فلیمەکە بە ڕەوانى ئەوە بە چاوى مەسعوددا ئەداتەوە، کەوا خێزانەکەى ڕەوانەى دەرەوەى هەرێم کردووە و ئەوەش ڕاستیەکە، کە بەدرێژاى مێژووى بزوتنەوەى چەکدارى کورد لە کوردستانى عێراق یەک سەرکردە پەنجەى مناڵێکى گەرم نەبووە و لە ئەوروپا و ئەمەریکا شایانە ژیاون لەسەر پارەى ئەوەى ناوى شۆڕشیان لێنابوو. لەوانەش جەلال تاڵەبانى و نەوشیروانى شاگردى بوو.
• مەسعود و حیزبەکەى و ڕاگەیاندنە بێمۆراڵەکانى دەیانەوێت ئەم فلیمە بە سوکایەتکردن بەکورد پیشانبدەن و دەمارى ناسیۆنالیزمى درۆینە بجوڵێنن، لە کاتێکدا هیچ بێحورمەتیەکى تێدا نییە، بەڵکو دەرئەنجامى شکستى سیاسەت و خۆفرۆشى و خاکفرۆشى بێئابڕویی  درۆینەى حیزبە کوردییەکانە، کە بازرگانی بە هەستی کورد و کوردایەتییەوە دەکەن.
• ئەم فلیمە هەموو چڵکاوخۆر و جاشقەڵەمەکان و هێڵى لەڤەکانى و خستۆتە گەڕ و هەر یەکەى بەئاوازێک کەوتۆتە ستایشکردنی بێشەرمانە و پیاهەڵدانی پر فیشاڵى مەسعودى گرگن. لەبەر ئەوەى ئەم فلیمە وەکو تاکە پێڵاوێک بەسەر و کەللەى مەسعوددا کێشراوە، پارتى و جاشحیزبەکانى توشى زەحیری و سکچوون کردووە .
• بەم فلیمە، جارێکیتر یەکێتیە ناخ زەردەکان ئاڵۆشیان تێکەوتووە و کەوتنەتە درۆ هەڵڕشتن بەهەلیان زانى هەتا ملشۆڕییان بۆ کەمتیارەکەى سەرى ڕەش تازەبکەنەوە، لەوانە مەلا بەختیارى فەرامۆشکراو، کە ئەڵێت: ئێران بەبێ پێشمەرگە نەیتوانیوە یەک فیشەک بتەقێنێت، خەریکە ئەمەش ئەکات بە بەزمى هەلیکۆپتەرەکان! ئێ ئەگەر (پێشمەرگە) ئەوەندە جەسور بووە بۆ لە شەنگال یەک فیشەکیان نەتەقاند؟ باشە تۆیەک بەو شێوەیە بیت ئێرانێکى زەبەلاح نەتوانێت بەبێ تۆ یەک فیشەک بتەقێنێت، ئیتر ئێرانت بۆ چییە ؟
سەیر ئەوەیە (نازم دەباخ) لە ئێرانەوە ئەوەندە ئالیکى زەردى دەرخوارد دراوە مەسعود بەکاریزما دائەنێت ، کاریزما هەروا ئەبێت پەنا بۆ تیرۆریستێکى وەکو قاسم سلێمانى ببات، ئینجا ئیتر وەرە لمۆزى یەکێتى لەم قوڕاوە دەربهێنە .
 
شێخ جەعفەریش پاش ئەوەى یەکێتى لغاویان توند کردووە، ماوەیەکە چاوەڕوانە بابەتێک بێت پێشەوە وەسفێکى مەسعود بکات، ترسى سەرکێشى مەسرورى هەیە، بۆیە ئەڵێت: ئەو هێزەى پێشمەرگە کە داعشى تێکشکاند و هەولێرى پاراست بە فەرماندەیی جەنابى سەرۆک بارزانى بوو.
• وەکو (مەسجدى) کە ئەوکاتە هاوکارى قاسم سلێمانى بووە و دواتر بووە بە باڵوێزى ئیران لە عێراق دەیگێریتەوە چۆن مەسعود نیگەران بووە لە پێشرەوییەکانى داعش بەرەو هەولێر و تەلەفونى بۆ قاسم سلێمانى کردووە و سەردانى سەرى ڕەشیانکردووە. مەسجدى بەفەرمانى قاسم سلێمانى یەک مانگ لە بەرەکانى جەنگدا ماوەتەوە و ئەو کاتە ئێران بە ئەنقەست چەندەها وێنەى ناو کۆشکەشاهانەکەى مەسعودى پیشاندا.
• ئێران بێجگە لە فلیمى تەوەکول لە زنجیرەى خانەى ئەمن باسى داعش و داگیرکردنى هەولێر ئەکات و نمونەی تریشیان هەیە، بەڵام بەهۆى ئەوەى فلیمى تەوەکول وەکو ئەوە وایە بە تاکە کڵاش بکێشى بەسەرى مەسعوددا، بۆیە مێگەلى پارتى و نۆکەر و ئەڵقە لە گوێکانى کەوتونەتە هەلەکە سەما .
• سوکایەتى تورکیاش بێجگە لە فلیم و زنجیرەى تەلەفیزیۆنى دۆڵى گورگەکان، سوکایەتى پێکردنى خودى ئەردۆغان بۆ مەسعود هەموو ئەتەکێت و سنورێکى دیبلۆماسى بەزاندووە و لەناو تورکیا پاش ئەوەى شانبەشانى ئیبرایم تاتڵەس، هەتا توانى ڕیکلامى دژە کوردى پێکرد و دواتر بە بەرچاوى هەمووو میدیاکانەوە گاڵتەى بە جامانەکەى ئەکرد و مەسعودیش لەو پەڕى ملشۆڕیدا دەرکەوتووە، پاش ڕیفراندۆم مەسعودى بە سەرۆک خێڵى سەروى عێراق ناودەبرد و گاڵتەی پێ دەکرد و دەیوت تۆیەکى خێڵەکى لە سیاسات و دەوڵەتدارى چوزانیت؟! هەروەها بە نێچیرەوانیش دەڵێت بەڕێوەبەرى سەروى عێراق و شتێک بەناوى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە فەرهەنگیاندا نییە، هەرکاتێک ئارەزوو بکات سوپاکەى دێتە خاکى کوردستانەوە بە مەسرەفى مەسعودەوە و هێرشى فڕۆکە جەنگیەکانى بۆ سەر خەڵکى کوردستان بووە بە پیشەی ڕۆژانەى! ئایا هەتا ئێستا بچوکترین کاردانەوەتان لە مەسعودەوە بگرە هەتا گەمژەترین ئەندامى پارتى بینیوە؟ مێگەلێک لە جاشقەڵەم و پاشماوەخۆر نقەیان لە خۆیان بڕیووە. ئیتر بۆ ناکرێت بپرسین ئەم هەڵایە لەسەر ئەم فلیمە ئێرانیە بۆچی؟. ئەبێت ئەم نهێنیە چى بێت؟ من پێموایە ئەگەر بەهەڵەدا نەچوبم ڕاڤەکەى تەنها ئەوەیە: تورکیا شڕواڵەکەى مەسعود بارزانى داکەندووە، نازانم ئەوەش بۆ پەنجا ساڵە یان زۆرتر .
مەسعود بەرزانى و بنەماڵەکەى خوێنڕشتن و خۆفرۆشى لێدەربکرێت هیچیان نامێنێتەوە، داهاتوى میللەتێکیان خستۆتە گرەوى بنەماڵەکەیانەوە بۆ ئەوە سڵ لە هیچ بێئەخلاقیک ناکەنەوە و سنورى ئینسانیبون لەلاى ئەمانە بەهایەکى نییە، هەموو ئازادییەکیان زەوت کردووە، ترسنۆکى و زارەترەک بوونى ئەم بنەماڵەیە بێسنورە بەم هەموو چەکدارە جۆراو جۆرانە و سوپایەک لە جاشقەڵەم. ئەمانە لە وتارێک و لە کۆمینتێک هەتا لە دێڕە شیعرێکیش ئەترسن، بۆیە خاوەنەکەى بەشى یان زیندانیە، یان تۆمەت هەڵبەستن یا کوشتن و سەرەو نگونکردن.

ئایا .. سەردەمى ئەمجۆرە دیکتاتۆرە ڕەشە، ئەم دیکتاتۆرە گرگنە بەسەر نەچووە؟

ئایا سەردەمى ئەم حیزبە بەسەر نەچووە، کە ٧٥ ساڵە تەنها دوو کەللە پوتى گۆڕیووە؟
ئایا لەمێژووى کورددا نەبێت هیچ میللەتێک هەبووە ئاوەها بنەماڵەى سەرتاپا دز و خۆفرۆش و ترسنۆکى بەخۆیەوە بینیبێ؟

خوێنەرى بەڕێز :

ئەو دێڕە شیعرەى کە ئەڵێت
خودانێ خەیاڵا بۆگەنى هەتا کەنگێ دێلمە ژەنى.
واتا: گەورەم خاوەنى خەیاڵى بۆگەنى و هەتا کەى ژان بەدڵماندا ئەکەیت، ئەمە شیعرى غازى ئاکرێییە و خەزورى یەکێک لە کوڕەکانى مەلا مستەفایە، ساڵى ١٩٩٦ وتویەتى، تەنها لەسەر ئەو دێڕە شیعرە مەسعود کوشتویەتى و شوێن بزرى کردوە .
زۆر درەنگە .. بۆ ئەوانەى خەریکن میللەتێک شوێنبزر ئەکەن کە دەبوو خۆیان شوێنبزر بکرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە