جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین ئامرازێکە بۆ تورکیا و ئیران!


دوای دەیان ساڵ لە خزمەتکردنیان دەرکران یان لە نێوبردران

Tuesday, 02.02.2021, 0:05

4405 بینراوە


کەم نین ئەوانەی دەیان سال خزمەت بەبنەمالەی بارزانیو تالەبانی دەکەن ،بەلام لەپڕێکدا دەردەکڕین ، یان تیرور و دەخرینە زیندان و نان براو دەکرێن .
بەنمونە تو سەیربکە فەلەکەدین کاکەیی ، فەریدون جوانرویی ، جەوهەر نامق ، جەرجیس فەتحوللا ئەندامانی مەکتەب سیاسی بوون لەنێو بران. ئەمە جگە لەدەیان بەرپرس تر وەک وەحید کۆڤلی و پلنگ و ئەدیب شیروانی فازل بەرواری و نەقیب هونەری ئاسایشی کامەران ....... کەهەریەکەی بەجیروکیک گوایە توشی جەلتەی دڵ بوونە
ئەمجارە لیرەدا باسی دەرکردنی پۆلێک بەرپرسی بالای هەردووباڵ لەنیو مالەکان و نوسینگە تایبتیەکانیان دەکەین کەدوای دەیان سال خزمەتکردن ببینن جون سزادراون و ژیانیان لێ تاڵ کراوە
١/ شەعبان شەعبان چەلی .. بەرپرسی نوسینەگەی مەسرور بارزانی (حکومەت و پاراستن ) بوو ، بەلام ساڵی پار لەپڕیکدا گوتیان کەتوشی کورونا بووە ، دواتر ئیمە هەوالمان لەسەر کرد کەدەرکراوە ، ئەوەبوو نوسینگەی سەروکایەتی حکومەت ، رونکردنەوەی دا، کەنەخۆشە دوایی دەگەرێتەوە بەلام لەئیستادا شەعبان خانەنشین کراو ، وەپاراستن پێی گوتوە و بۆی نیە بچیتە دهۆکیش بەبی ئاگاداری ئەوا ، وەبەپێی زانیاریەکان برای بەرپرسی دەزگای خیرخوازی بارزان لەشوینی دانراوە
٢/ رەعد هوستی ، بەرپرسی کارەکانی نیچیرڤان بارزانی بوو ، سالی پار توسی کورونا بووە ، مانگیک لەهوتیلی دیڤان دانرا ، دواتر پییان گوتوە برووە مالەوە . وەبەپێی زانیاریەکان ئیستا (جغسی عەبدولعزیز هوستانی) کەهەر ئەو رەعدە خۆی هینابویە نیو مالی بارزانی لەئیستادا کارەکانی رەعد بەریوە دەبا و نەبیلە بارزانی پشتگیری تەواوی دەکا
٣/ ئەدیب شیروانی بەرپرسی دارایی پاراستن بوو یەکێک لەدەستە راستەکانی مەسرور بارزانی بوو ، تەنانەت دەلێن بەشیک لەمولکەکانی پاراستن بەناوی ئەوە بوو ، کەچی دەلێن دوای دەمە قالیەکی لەگەل هاوسەرەکەی و لەروداویکی تەم ومژاویدا کوژرا و گوتیان توشی جەلتە بوو .
٤/ موهەندس قەیس کوردیکی ئیزیدی بوو بەرپرسی بەشی ئای تی نیجیرڤان بارزانی بوو ، دوای ١٠ سال خزمەتکردنی ، کەچی لەپڕیکدا گوتیان ووتیان توشی شیرپەنجە بوو دوای هەفتەیەکیش مرد
٥ / هونەر کەزاوای شەوکەت شیخ یەزدین بوو ، بەرپرسی بەشی تەکنیکی و کارەبایی مالی نێجیرڤان بوو لەهەولیر و سەری رەش و بارزان ، لەگەل بارز ی برای نیچیر کیشەی بۆ دروست دەبێت لەسەر شەریکەی روون هینان لەئەلمانیاوە بۆ کوردستان ، کەدابەشی سەر هەموو مولیدە و سەیارەکانی بنەمالەی بارزانی دەکرد، دواتر شەریکەکەکشی ڵی وەرگیراوە و دەرکرا ئیستا لەتورکیا ژیان دەباتە سەرو جار جار دەلێن دیتەوە کوردستان .
٦/ کامەران عیسا ، دوایدەیان سال خزمەتکردنی لەبەشی تەکنیکی مالی نیچیرڤان بارزانی لەدارزیافەکەی چەند سالێک لەمەوبەر ئەویش رەوان بارزانی بەتومەتی راکیشانی خەتی کارەبا ی لەمالی نیچیر بۆ بۆبیرەکای دەرەوەی مالی نیجیر ، بووە کیشەی لەگەل رەوان سەرباری ئەوەی زۆرکەس پییان گوت دەری مەکە و تومەتەکە راست نیە کەچی رەوان دەریکرد ودەلین لەئیستادا کەس نازانیت لەکوێ دا دەژیت.
٧/ ڕیژیار مستەفا زراری ، بەرپرسی کۆنترولی جونە دەرەوەی نیچیرڤان بارزانی بوو ، هاوکات مامۆستای پەروەردەکردنی سەگەکانیان بوو ، ئەویش دەرکرا گوایە گازینۆیەکی داناوە ولەگەل کچیکی ئیرانی پەیوەندی هەبووە ، کەلای نیجیرڤان نابیت کەسیک لەمالەکەی ئەوکاربکا و گازینۆی دابنێ (شەرمەزاریە)
٨/ بارزان محمەد ئارز ، کەلەنێو خەلکی خۆشیان دا پێ دەگوترێ کاروان ، ئەویش بەرپرسی تەفتیشاتی لای نێچیر بوو دواتر بووە پاسەوانی تایبەتی و کاروباری بازرگانی و مولک وەرگرتن وبازرگانی و زراعی لای شارەوانی لەگەل شەوکەت بەلام لەهەموی کۆمیدی تر شەوکەت لەگەل ئەوەی دزە گەورەکە بوو بەلام بەهۆی ئەوەی ئەو هاودزی رەوان بارزانیش بوو ئەو دەرنەکرا بەلام بارزانیان دەرکرد؟
لێرەدا داوا لەو ناوانە دەکەین پەیوەندیمان پێوەبکەن یان کەسانیک هاورییانن باپەیوەندی لەگەل ئیمە بکەن جونکە هەریەکیک لەمانە دەیان نهینی ئەو بنەمالانە دەزانێت. هاوکات بەچواردەوری ئەو بەرپرسانەش دەلێین ببیننن هەریەکیک لەمانە چەندین خزمەتی ئەو بنەمالەیەی کردوە ، کەجێ لەپریکدا دەرکراون کەهەیانە هەر بۆی نیە لەهیج شوینیک کاربکا یان لەترسیان هەلاتۆتوە هەندەران