دادگای سەورەى بەعس، بە هەموو دڕندایەتییەکى رژێمەکەیان زۆر لە بنەماڵەى بارزانى شەریفتر بوون


کورتەی هەواڵەکان (15)

Tuesday, 02.02.2021, 0:13

3465 بینراوە


هه‌رقافڵه‌یه‌ك پێشه‌نگی كه‌ربێت
بێگومان ئه‌بێت تووشى زه‌ره‌ر بێت

بۆجارى ده‌یه‌م زیاتریش شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى چوونه‌وه‌ به‌غدا بۆ گفتوگۆ و تاوتوێكردنى مه‌له‌فى نه‌وت و شایسته‌ داراییه‌كانى كوردستان شرۆفه‌كارێكى سیاسى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ پارتى له‌ هیچ شتێكدا حساب بۆ قوباد و یه‌كێتى ناكات به‌ڵام بۆ پرسى بودجه‌ و نه‌وت كه‌ له ‌ئه‌لفه‌وە تاكو یاى به‌ده‌ست پارتىیه‌ و هیچ نیه‌ت و نیازێكى نىیه‌ ته‌سلیمى به‌غداى بكات، به‌ڵام بۆ چه‌واشه‌كردنى خه‌ڵك و سه‌رانى یه‌كێتى دێت قوباد ئه‌كات به ‌سه‌رۆكى شاند و ده‌مڕاست، ئه‌ویش ئه‌وه‌نده‌ گێل و نه‌فامه‌ به‌و كاره‌ دڵخۆشه‌ و وا خۆى نیشان ئه‌دات كه‌ئ ه‌توانێت بگاته‌ رێكه‌وتن، كۆتایى به‌گرژییه‌كان بێنێت، هه‌رچه‌نده‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى خێرخوا ئه‌وه‌یان پێ وتوه‌، ئه‌وه‌ كارێكى گه‌مژانه‌یه‌، پارتى نایه‌وێت بچێته‌ ژێر بار، به‌ڵام ناوبراو چونكه‌ بۆخۆى نه‌فام و گێله‌ واخۆش خه‌یاڵه‌ كه ‌ئه‌توانێت چاره‌سه‌رى ئه‌و پرسه‌ بكات، بۆزانیارى به‌ڕێزیشتان قوباد كه‌سه‌رۆكى شانده‌ له‌ گفتوگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، تا ئێستا سه‌ره‌ واوێك عه‌ره‌بى نازانێت
- شاره‌زایانى بوارى ئابووریى و بازاڕكردن ئه‌ڵێن به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و به‌ررزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلاره‌وه‌، دراوى عێراقى به‌راده‌یه‌كى به‌رچاو ئاستى نزم بۆته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا نرخى كاڵاو شمه‌ك بۆ دوو هێنده‌ به‌رزبۆته‌وه‌، ئابووریناسێك ئه‌وه‌ى بۆباسكردین كه‌ له‌ بۆرسه‌ى نێو ده‌وڵه‌تیدا دراوى عێراقى هاوشێوه‌ى تمه‌ن و لیره‌ى توركى به‌هاى خۆى له‌ده‌ست داوه‌،بۆته‌ یه‌كێك له‌بێ ئه‌رزشترین دراوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیست پێنج هه‌زار دینارییه‌ك به‌رێته‌ بازاڕ ناتوانێت قازێك یان قه‌لێكى خرتى پێ بكرێت ،به‌ڵام ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه‌ به‌هه‌مان دراو وبگره‌ كه‌متریش ئه‌توانرێت چه‌ندین مه‌لاى ساخته‌ چى و درۆزنى پێ بكرێت و باقیشت بده‌نه‌وه‌.
- له‌سایه‌ى ئه‌و ره‌وه‌شه‌ سیاسیه‌ى ئێستا له ‌ئارادایه‌ له‌سه‌دا نه‌وه‌د و پینجى كورد بۆته‌ سیاسه‌تمه‌دار، یان شرۆڤه‌كارى سیاسى، لێكۆله‌رانى زانكۆى كامبریج ئه‌ڵێن ئه‌وه‌نده‌ى كورد بۆره‌ سیاسى و كۆلكه‌ موحه‌لیلى هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر شوان یان جوتیارى هه‌بوایه‌ ئێستا له ‌بوارى ئابووریدا یه‌كێك بوو له‌ وڵاته‌ به‌رهه‌م هێنه‌ر و پێشكه‌وتوه‌كانى ناوچه‌كه‌، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ كه‌ناڵى سى ئێن ئێن راپۆرتێكى تێر و ته‌سه‌لى بڵاوكردۆته‌وه‌ و لایه‌نه‌ ون و نادیاره‌كانى ئه‌م دیارده‌یه‌ى خستۆته‌ روو، ئه‌ڵێت كورد له‌هه‌موشتێكا كه‌مده‌ست و هه‌ژاره‌ ،به‌ڵام له‌ بوارى سیاسه‌ت و شاعیردا ئه‌وه‌نده‌ى هه‌یه‌ كه‌ ئه‌توانێت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وى بكات، بۆ ئه‌وه‌ لێدوانێكى حه‌مه‌ى حاجى مه‌حموى حسكى به ‌نموونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گرژى و ئاڵۆزییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه‌ حه‌مه‌ خه‌یار وتویه‌تى بۆ ئه‌م ره‌وش و باردۆخه‌ هه‌ستیاره‌، كورد چه‌ند كارتێكى گرنگى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكرا نه‌كردوه‌ كه‌ كارته‌كان چین، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند جارێك ویستمان په‌یوه‌ندى به‌ حه‌مه‌ى حاجىیه‌وه‌ بكه‌ین به‌ڵام به‌رده‌ست نه‌بوو، قسه‌كه‌رێك به‌ناوى نوسینگه‌ى كاکە حه‌مه‌وه‌ وتى ئیحتیمال زۆرە ئه‌و كارتانه‌ كارتى كوردتێل یان كۆڕه‌ك یان ئاسیا یان تیشك نێت یان ئاى كیوبن.